بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (نەوشیروان مەحموود حسێن حەسەن)ـە و بە (نەوشیروانی حیلمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییە میللیانەوە دەستی بە یاریکردن کردووە: لە هەڵەبجە: تیپی وەرزشی حیلمی، تیپی وەرزشی خەبات، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە. لە ئۆردوگای شاری سەنغوری کولیایی لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگا گۆڵپارێزی کردووە و لە سلێمانیش لە تیپی وەرزشی نەوجەوان و یانەی وەرزشی سیروان گۆڵچییەتی کردووە، هەروەها لە تیپی وەرزشی زانکۆی شارەزوور (هەڵەبجەی تازە) و تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە گۆڵپارێزی کردووە.
ساڵی ٢٠١٠ لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی هەشتەمی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠١٩ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی ڕەشی قاوەییە. پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی شاری تاران و مازەندەران لە وڵاتی ئێران مەدالیای ئاڵتون و زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (هادی شەوکەت کەریم محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧١ لە (زوبێر)ی نزیک بەسرە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، لاوانی تیپی وەرزشی خەبات، تیپی وەرزشی خەبات، تۆپیپێی ئۆردوگای هەرسین لە ئێران، سەروو "هەڵەبجەییەکان" لە سلێمانی، تیپی وەرزشی کوردستان "هەڵەبجە"، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی سیروانی سلێمانی، زانکۆ "قەزای شارەزوور - هەڵەبجەی تازە").
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا لە هەڵەبجە فەرمانبەرە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی بێکەس، تیپی وەرزشی زەردەشت، تیپی وەرزشی مەولەوی، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە). لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای سەریاس یاریکردووە.
ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی لە سلێمانی خوێندووە. یاریزانی هێڵی بەرگریی بووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: ڕێبین، کوردستان، گوڵان و یانەکانی: هەڵەبجە، لاوانی پێشمەرگە، نەورۆز، سیروانی نوێ، سلێمانی یاریکردووە و ئاستی بەرزی پیشانداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، پیشەی فەرمانبەرە لە زانکۆی هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانەکانی هەڵەبجە و ئەزمەڕی سلێمانی و کەمال سەلیم و یانەی سەیدسادق کردووە و ئاستێکی بەرزی پیشانداوە. ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ تیپی شنروێ پلەی دووەم و ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ ئەزمەڕی سلێمانی پلەی یەکەمیان لە خولی یانەکانی کوردستان بەدەستهێناوە. پیشەی کاسبە.
یاریزانى (ئەکادیمیای کاراتیى خورماڵ)ـە. ساڵى ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. لە ئێستادا خوێندکارى پۆلى ١١ى زانستییە. ساڵی ٢٠١٧ دەستیکردووە بە یاری کاراتی و خاوەنى پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. نازناوى گەورەى بۆ خۆیى و ئەکادیمیاکەش بردووە لەوانە: لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای هەڵەبجە، کە لە ساڵى ٢٠١٨ لە خورماڵ بەڕێوەچووە، پلەی یەکەمی و لە پاڵەوانیەتیی وڵاتی ئێران ساڵى ٢٠١٩ پلەی سێیەم و لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە هەولێر ساڵى ٢٠٢١ پلەی سێیەم و لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە کەرکوک ساڵى ٢٠٢٢ پلەی سێیەم. لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە بەغداد ٢٠٢٢ پلەی یەکەمى بەدەستهێناوە. لە سەرئاستى جیهانیش لە پاڵەوانێتیی لە تورکیا بەشداربووە.
ساڵی ٢٠٠١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری زانکۆیە. خاوەنی پشتوێنی قاوەییە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە یانەی وەزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. ساڵی ٢٠١٩ پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری دهۆک، ساڵی ٢٠٢٠ پلەی یەکەم لە سەر ئاستی عێراق لە شاری سلێمانی و سێ جار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە.
ساڵی ١٩٩١ لە شارۆچکەی (سەلاسی باوەجانی) سەر بە شاری جوانڕۆی ئێران لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە و کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە هێڵی ناوەند یاریدەکات. لە تیپەکانی: لاوانی داستان، کوردستانی هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە، سیروانی نوێ، پێشمەرگەی سلێمانی، سلێمانی، یاریکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. فەرمانبەرە لە هەڵەبجه.
لە (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ) یاریزانی کاراتییە. ساڵی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە یاریی کاراتیکردووە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان دوو)ە. ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووە. ساڵی ٢٠١٧ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی (ئێران زەمین) پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئاستی (کوردستان) لەشاری (دهۆک) پلەی یەکەم. هەمان ساڵ لەسەر ئاستی (عێراق)، لە شاری (بەغداد) پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ئاستی کوردستان لەشاری (هەولێر) پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئاستی پارێزگای (هەڵەبجە) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
یاریزان و پاڵەوانی لەشجوانییە. ناوی (هەرێم دارا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٩١ لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە. بەشی وەرزشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە. ڕاهێنەر(بەهمەن بەکر) هاوکاری بووە. ساڵی ٢٠١٦ دەبێت بە ڕاهێنەر. لە چەندین پاڵەوانێتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا میدالیای وەرگرتوە. ساڵی ٢٠١٧ پلەی دووەم لەسەر ئاستی کوردستان. ساڵی ٢٠١٨ پلەی دووەم لە پاڵەوانێتیی لەشجوانیی عێراق. هەمان ساڵ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی. ساڵی ٢٠١٩ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق. ساڵی ٢٠٢٠ پلەی یەکەمی پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی ٢٠٢١ پلەی دووەم وەک یاریزانی هەڵبژێرداوی عێراق سەر ئاستی کیشوەری ئاسیا لە وڵاتی لوبنان. لە ساڵی ٢٠٢٢ پلەی سێیەم لە شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠٢٣ لە یەکەمەکانی کوردستان بووە. لە ئێستادا ڕاهێنەری هۆڵێکی لەشجوانییە لە دانیا سیتی لە شاری سلێمانی.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (هەڵکەوتی قادرەفەنی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. یاری (تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی باسکە)ی کردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی نەورۆز، تیپی وەرزشی هیوا، هەڵبژاردەی خانەی مامۆستایان، هەروەها لە یانەی کرێکارانی سلێمانی)یش یاریکردووە.
وەرزشەوان و شارەزای پاراسایکۆلۆژییە. تاکە کەسە لە وڵاتی عێراقدا بڕوانامەی لە بوارەکەدا هەبێت. ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی (گوڵپ)ی سەر بە شارۆچکەی بیارە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوڵپ و ناوەندیی لە خورماڵ و پەیمانگای لە سلێمانی تەواوکردووە. وەک کارمەندی تەندروستی کاریکردووە. ساڵی ١٩٨٠ لە بواری هونەری جەنگیدا، بە پلەی (دانیۆگ) لە بواری (کۆنفۆ)دا لە وڵاتی چین خەڵاتکراوە. چەندین ساڵ لە هەرێمی کوردستان لە بواری کۆنفۆ خزمەتیکردووە و سەدان خوێندکاری پێگەیاندووە. لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران دەستیکردووە بە خوێندنی پاراسایکۆلۆژی و ئەزموونی زیاتر لە ٣٠ ساڵی لەم بوارەدا هەیە. دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی لەلایەن کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ناوخۆوە پێبەخشراوە. لە دامەزرێنەرانی (کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان)ـە. دامەزرێنەر و سەرۆکی (کۆمەڵەی دەروونپاکانی کوردستان/ عێراق)ـە.
یاریزانى (فێرگەى کاراتیى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ له شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خورماڵ تەواوکردووە. لە ئێستادا قوتابیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوە. ساڵی ٢٠٢٤ لە پاڵەوانێتیی عێراق لە شاری سلێمانی و بۆ تەمەنی ١٥ ساڵی و ١٦ ساڵی، توانیویەتی خەڵاتی سێیەم بەدەستبهێنێت.
وەرزشەوان و ڕۆژنامەوانی وەرزشییە. ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی سلێمانی ساڵی ٢٠٠٦. ساڵی ١٩٩٥ لە یانەی وەرزشی پەیام دەستی بە یاری تۆپیپێ و یاری کیک بۆکسینگ کردووە، لە شەهیدانی پەیام و تیپی وەرزشی ئاوێسەر و یاریکریردووە و خاوەن بڕوانامەی (B)ی ئاسیایە لە بواری ڕاهێنەرایەتیی تۆپیپێدا. ڕاهێنەری لاوانی یانەی وەرزشی پەیام و تیپی هەڵبژاردەی پەیام بووە لە خولی کوردستان. ڕاهێنەری تیپی وەرزشی شەهیدان و تیپی قوتابخانەی تۆپیپێی هەڵەبجە و تیپی دواڕۆژ و ئاوێسەر بووە. هەروەها وەک ڕاهێنەر لە یاری کیک بۆکسینگ لە یانەی وەرزشی پەیام لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٢ کاریکردووە. لە بواری (ڕۆژنامەوانی و پەیامنێر و پێشکەشکاری وەرزشیدا، لە ساڵی ٢٠٠٣وە دەستیپێکردووە و کاری ڕاگەیاندن و میدیای وەرزشی کردووە. ئەندامی دەستەی کارگێری و جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پەیام بووە، لە ئێستادا مامۆستای وەرزش و بەڕێوبەری قوتابخانەی تۆپیپێی هەڵەبجەیە.
ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە تیپەکانی کۆمار و کوردستان لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجه، ئاشتی، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، نەورۆز، یاریکردووە. یەکێکە لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی تۆپیپێی کوردستان و گەلێک سەرکەوتن و دەستکەوتی وەرزشی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠٠٧ گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی فەرمانبەرە لە هەڵەبجه.
ساڵی ٢٠٠١ لە گوندی (خاکوخۆڵ) لەدایکبووە. خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی هەڵەبجە. دوای شەش مانگ بووە بە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان. لە پاڵەوانیەتیی عێراق پلەی سێیەم لە هەڵدانی ڕم، دووەمی عێراق لە هەڵدانی قورسایی. لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی کوردستان لەیاریی هەڵدانی قورسایی پلەی یەکەم و ڕیکۆردی کوردستانی (١٠م و ٥٧سم)ی شکاندووە. لە ئۆڵومپیادی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، کە لە شاری هەڵەبجەی شەهید ئەنجامدراوە، پلەی یەکەم. لە پاڵەوانیەتیی زانکۆکانی عێراق پلەی یەکەمی هەڵدانی قورسایی و پلەی دووەمی هەڵدانی ڕمی بەدەستهێناوە. ئێستا خوێندکارە لە قۆناغی دووەمی بەشی وەرزش لە زانکۆی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بە (هیدایەتی مەلا عەلی) ناسراوە. دەرچووی بەشی وەرزشی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانە. لە ئێستادا لە ناوەندێکی کلتوریی دانیمارکدا کاردەکات. خاوەنی دوو کتێبی چاپکراوە. بە ناونیشانەکانی: خوێنڕێژێکی بێتاوان، ڕۆژگاری من. لە ڕابردوودا لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: گۆران، بێکەس، سیروان، کوردستان، تپی وەرزشی بابان لە سلێمانی.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدینە. لە تیپە وەرزشییەکانی: زەورا، گوڵان، شەهیدانی هەڵەبجە لە کەنگاوەر، کوردستان، شنروێ و لە یانەکانی: هەڵەبجە، ئەزمڕ، پێشمەرگەی سلێمانی، خەلیفان، یاریکردووە و ئاستی بەرزی لە هێڵی بەرگری و هێرشبردن پیشانداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. پیشەی مامۆستایە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (هیوا ئەمین محەممەد ئەحمەد)ە. ساڵى ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى تەندروستیى باڵایە لە سلێمانى. لە ئێستادا فەرمانبەرى تەندروستییە لە نەخۆشخانەى منداڵان و منداڵبوون لە هەڵەبجە. بۆ ماوەى چوار ساڵ سەرۆکى یانەى وەرزشیى پەیام بووە.