کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1 بابەت

هێمن فەریق فەتاح

ڕأهێنەر و وەرزشەوانی کاراتییە. ‌ساڵی ١٩٨٨ لە ئۆردوگای (سەرکەوتن) لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە قەزای (شارەزوور) و پەیمانگای تەکنیکی بەشی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە و ئەنجامی باشی هەبووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٦ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان پلەی پێنجەم، ‌ساڵی ٢٠١٧ لە (ئیدارەی ڕاپەرین) و لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەى ڕأهێنەرایەتى لە یاریى لەشجوانیدا وەرگرتووە. ساڵی ٢٠١٨ هۆڵی (لەشجوانیی خورماڵ)ی کردووەتەوە و نزیکەى ٨٠ یاریزانى هەیە.