نجم الدین محمد عزیز

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 614

وەرزشەوان

ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە دەستی بە وەرزشی کاراتی کردووە. بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری یانەی هەولێر مەریوان ئەحمەد عەلی، بەشداری چەندین پاڵەوانییەتی کوردستان و عێراقی کردووە. لە بەغداد بەشداری خولی ناوبژیوانی کردووە و پلەی A لە ناوبژیوانیدا وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠٨ سەرۆکی ناوبژیوانانی کاراتیی هەولێر بووە و چەندین پاڵەوانیەتی لە کوردستان و عێراق بەڕێوەبردووە. لە ساڵی ٢٠٢٢ پشتێنی ڕەشی دان ٢ ی یابانی بەسەرپەرشتی نوێنەری وڵاتی یابان لەJSKA بەدەستهێناوە. خیزاندارە و خاوەندی چوار منداڵە. لە هەولێر نیشتەجێیە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لە گەڵ ناوبراو، ١٥ی ٣ی٢٠٢٥ مەسنجەر.

ئامادەکردنی: تۆقیق کەریم ساڵح,هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ساریا بەکر ئەحمەد

ساڵی ١٩٨٨ لە ئـێران لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە و بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. وەک ڕاهێنەر و ناوبژیوانی شەترەنج حەوت پاڵەوانیەتی ئەنجامداوە و لە هەولێر و بەغداد پاڵەوانیەتی بەڕێوەبردووە. تاکە کچە لە سنوری پارێزگادا، ڕاهێنەر و ناوبژیوان بێت. ساڵی ٢٠١٧ بە فەرمی دەستی داوەتە وەرزشی پاوەرلیفتینگ و ساڵی ٢٠١٨ لە دوو پاڵەوانیەتی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. وەک یاریزانی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری پاڵەوانیەتیی ئاسیای لە تاران کردووە و سێ مەدالیای زێری بەدەستهێناوە. وەک یاریزان لە یارییەکانی پرێس ١٢٠ کغم و سکوات ٢٢٠ کغم و دێدلێفت ٢٣٥ کغم و شۆلدەر پرێس ٨٠ کغم و سترانیت گێڵ ٦٠ کغم و سنگڵ دەمبڵ پرێس ٤٠ کغم هەندێک لە ڕیکۆردە جێهانییەکانی هاوتا کردووە و هەندێکیانی شکاندووە. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی بەهێزترین خانمی عێراق، پلەی یەکەمی بردووە. لەگەڵ تیمی عێراق لە وڵاتی میسر بەشداری پاڵەوانیەتی جیهانی کردووە و سێ مەدالیای زێڕی لە پاوەر لیفتینگ بردووە. تا ساڵی ٢٠٢٤ وەک یەکەم ماوەتەوە و بەشداری پاڵەوانیەتیی بەهێزترین خانمی جیهانی لە ئیتاڵیا کردووە و چوار مەدالیای زێڕی بردووە و نازناوی مس بایسێپش و ئۆڤەر ئوڵی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٤ وەک یاریزان و ڕاهێنەر بە سێ کەسەوە بەشداری پاڵەوانیەتیی بەهێزترین خانمی جیهانی کردووە و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە و وەک یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە یاری فتنس چالنج بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتیی جیهانی لە مانگی نۆ لە ئێران و پاڵەوانیەتیی جیهانی ٢٠٢٥ لە یاری پرێس هەڵبژێرراوە. خاوەنی زیاتر لە ٥٠ مەدالیای ناوخۆ ١٨ نازناوی یەکەمی عێراق و ١٠ مەدالیای زێڕی جیهانی و یەک مەدالیای نێودەوڵەتییە. دوو ڕیکۆردی جیهانی لە وڵاتی ئیتاڵیا لە یاری کێل شکاندووە. یەکێکە لەو چوار کچەی لە هەموو عێراقدا ناوبژیوانی لەشجوانیی کوڕان دەکات. ئێستا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کوردستانە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالار محەممەد ئەحمەد

یاریزان، مامۆستا، ڕاهێنەر، سەرپەرشتیاری وەرزشییە. ساڵی ١٩٥٧ لە پشدەر لەدایکبووە، لە ساڵانی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٨ بەشی وەرزشی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە و بە پلەی سێهەم، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، دەرچووە. یەکێکە لە کەسایەتییە وەرزشییە دیار و بە خزمەتەکانی شار، لە تیپە میللییە وەرزشییەکانی (ئاری، نەورۆز، مەولەوی، کوردستان) یاریکردووە، ڕاهێنەرایەتی بۆ یارییەکانی ماراسۆن لە دهۆک، پاسکیلسواری لە هەولێر، تۆپی سەرمێز و تۆپی دەست لە زاخۆ بۆ تیپەکانی هەڵەبجە کردووە. چەندین خولی بۆ تیپەکان کردووەتەوە. دوکانی وەرزشی هەبووە. ٤٤ چل و چوار ساڵ خزمەتی مامۆستایەتی کردووە و پاشان بووەتە سەرپەرشتیاری وەرزشی و لە ئێستادا خانەنشینە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالم ئەسعەد ئەحمەد

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی ساڵی ١٩٨٤ - ١٩٨٥ تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٠ەوە دەستی بە وەرزش کردووە، یارییەکانی (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی دەست و یاریی گۆڕەپان و مەیدان)ی لە خانەی مامۆستایان ئەنجامداوە. لە تیپی شنروێ لە هەڵەبجە وەک یاریزان یاریکردووە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین جارجارە یاریدەکات و پیشەی مامۆستای وەرزشە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالم قادر عەبدولوەهاب

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (بیاوێڵە)ی نزیک هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی موسڵی تەواوکردووە. یەکێک بووە لە یاریزانە گۆڵپارێزە دیار و بەتواناکانی بیاوێڵە و هەڵەبجە. وەک گۆڵپارێز لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: بیاوێڵە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، خەبات. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ساڵحی مەلا محەممەد: ساڵحەفەنی

ڕێکخەر و سەرپەرشتیاری یەکەم تیپی دیدەوانی(جوال)ی هەڵەبجەیە. ناوی تەواوی ساڵح محەمەد عەبدولڵایە، ساڵی ١٩٣٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی بەعقوبەی ساڵی ١٩٥٣ تەواوکردووە. خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی ٨ منداڵە. ساڵی خوێندنی ١٩٥٣-١٩٥٤ لە ئامادەیی هەڵەبجە، لە ٢١ قوتابی، یەکەم تیپی دیدەوانی دادەمەزرێنێت و بەشداری نمایش و فیستیڤاڵەکان دەکات و دواتر پەرەدەسەنێت و بەردەوامدەبێت. سەرپەرشتی یارییەکانى (تۆپیپێ، تۆپى بالە، تۆپى باسکە، هەڵدانى ڕم و قورس، گۆڕەپان و مەیدان، تۆپى سەرمێز و ڕیشە، دیدەوانى قوتابخانەکان و چادرگەکانى دیدەوانیى ئەو کاتەى ناوچەى هەڵەبجە)ی کردووە. یاریزانێکى دیارى بوارى هەڵدانى ڕم و قورس بووە لە سەردەمى خۆیدا. دوای ڕاپەڕین دەبێتە کارگێڕی یانەی وەرزشی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٨ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵان بەخاکسپێردراوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سامان خێڵی حەمەیی

وەرزشەوانی دێرین و یاریزانى تۆپیپێیە. ناوی (سامان سەعید باوا)یە‌. ‌ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (خێڵی حەمە) لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی لە هەڵەبجە تەواوکردەوه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵه. یەکەمجار ساڵی ١٩٨٨ لە ئۆردەگای (بازیان) لەگەڵ کۆمەڵێک هاورێی تیپێکیان دروستکردووە و یاریکردووە. ساڵی ١٩٩٢ لە لاوانی یانەی هەڵەبجە یاریکردووە. ساڵی ١٩٩٨ بووە بە یاریزانی یانەی وەرزشی هەڵەبجه. یەکەم یاریزانە لە هەڵەبجە وەک یاریزانی (شورتی لاعیب) دامەرزاوە بۆ یانەی هەڵەبجە، هەروەها بۆ یانەکانی (سیروان و خورماڵ)، تیپە پلەیەکەکانی (شۆڕشی خورماڵ و کوردستانی سیروان و شنروێی هەڵەبجه) یاریکردووه. بەشداری چەندین خولی وەرزشی کردووه و‌ چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی پێدراوه.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان