بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
کۆمەڵیک ئافرەتی شارەزا بوون لە کاتی لە دایکبووندا وەک پزیشک بە فریای ژنانی ناوچەکەیان کەوتوون و لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵاندا کارامەبوون و چارەسەر و فریاگوزاریان پێشکەشکردووە. لەوانە: ١-فاتمە مەلا فەتاح مەعروف: ساڵی ١٩٣٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە مامانی و خەتەنکردن، ناوکبڕین، سوتاوی و درووستکردنی داودەرمانی کوردەواریدا کاریکردووە. لە گوندەکانی دەوروبەرەوە سەردانیانکردووە و خۆبەخشانە کاریکردووە. لە ژیاندایە و لە زەڕایەن نیشتەجێیە. ٢-غەریبە ئەحمەد حەمە شەریف ٣-ئایشێ خێزانی مەلا عەبدوڵا یوسف ٤-خاسیە قادر عەلی وەیس