کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1 بابەت

وریا عەلی ڕەشید

وەرزشەوانی دێرین و ڕۆژنامەوانە. ناوی (وریا عەلی ڕەشید ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (بامۆک) لەدایکبووە. کۆلێژی بنەماکانی ئاین بەشی زانستی فەرموودەی لە بەغدا تەواوکردووە. لە تیپی وەرزشی بەڵێن دەستی بە یاریکردن کردووە لە ئۆردووگای سەریاس. لە هەڵەبجە ساڵی ١٩٩٢ لە تیپی وەرزشی بەڵین و تیپی وەرزشی ڕاستی لە ساڵی ١٩٩٥ و لە ساڵی ١٩٩٨ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەستپێکردووە و وەک پێشکەشکار لە تەلەفزیۆنی (کۆمەڵ - کەناڵی هەڵەبجە) بەرنامەی وەرزشی پێشکەشکردووە. لە ڕۆژنامەکانی (کۆمەڵ) و (وەرچەرخان) و (بەیان)دا کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بووەتە بەڕێوەبەری ڕادوێی هەمووان لە شاری هەڵەبجە و تا ئێستا بەردەوامه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵه.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان، ڕۆژنامەنووس