بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
موزیسیان و شانۆکارە. ساڵ١٩٥٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای شنروێیە. عازفی ئۆرگ و ئۆرکۆدیۆنە. لە بەرهەمەکانی نواندن و مۆسیقای شنروێ و منداڵانی ماملێدا کاریکردووە. ئاوازی بۆ شیعری لە خەوهەستن داناوە، کە لە دوای کۆچیدواییەوە، وەک مارشێکی پەروەردەیی لە لایەن عەزیز حەمەکەریم و هاوڕێکانییەوە کاری لەسەرکراوە. خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی بەکرەجۆ بەخاکسپێرراوە.
بە بلەی دەف ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لە دایکبووە. بەکالۆریۆسی لە مۆسیقا وەرگرتووە. لە وەرزشەوانانی تیپی تۆپیپێی شنروێ بووە. لە ژەنیارانی نەوەدەکانی تیپی مۆسیقای شنروێیە و زەرب و دەف لێدەدات و لە زۆربەی بەرهەمەکانی تیپەکەدا لەناو شار و هەرێمی و دەرەوەدا بەشداربووە و لە زۆرێک لە یادەکانی هەڵەبجەدا ئامادەیی هەبووە. خۆیشی گۆرانییەکی بۆ گەلی کوردستان تۆمارکردووە. ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، فەرمانبەرە و لە سلێمانی نیشتەجێیە.
موزیسیان و شانۆکارە. ساڵی ١٩٧٦ لە (باوەکۆچەک) لەدایکبووە. دەرچوی پەیمانگای مامۆستایانە. لە یادەکانی هەڵەبجە و ئاهەنگی هێنانەوەی ڕووناکی بۆ هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداریکردووە. دەیان فێرخوازی پێگەیاندووە. سەدان کاری گۆرانی و مۆسیقی بۆ منداڵان ئەنجامداوە، لەوانە کەڤاڵی: هەنگ، گیانداران، وەرن وەرن منداڵان، هەیڤ، منداڵە ونبووەکان. چەندین کاری لەگەڵ گروپە شانۆییەکانی هەڵەبجەدا کردووە، لەوانە: خۆروباران، منداڵە شقارتەفرۆشەکە، شازادە تەنیاکە، پانۆرامای دێری عاشقان، حزبی کەرامەت و سەلامەت، دارۆی بە وەفا، گۆمی مەنگ، منیش حەزم لەیارییە، قەلو ڕوتە..هتد. ماوەیەک بەڕێوەبەری چالاکیی هونەری هەڵەبجە و لێپرسراوی نوسینگەی هەڵەبجەی سەندیکای هونەرمەندان بووە. لە چەند خولێکدا سەرپەرشتاری پێشانگای شێوەکاری مامۆستایان و پۆستەر بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی مامۆستایە.
ساڵی ١٩٩٩٣ لە دایکبووە. دەرچوی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. ژەنیاری ئامێرە ڕیتمییەکانە، ئەندامی گروپی میوزیکی باڵانبۆ و مشەختی، ئەندامی کارای لقی هەڵەبجەی سەندیکای هونەرمەندانە. لەگەڵ زۆرێک لە گروپە میوزیکیەکان لە بۆنەکانی شەوی یەڵدا و کۆنسێریتی هونەرمەندان حەمەڕەئوف کەرکوکی، ئاریان کریم، هۆشیار حەمەفەرەج..هتدا بەشداربووە، لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم، مۆسیقای شەقامی ئەنجامداوە. ئێستا مامۆستایە.
یەکێکە لە موزیسیانە دێرینەکانی هەڵەبجە. ناوی (بورهان ڕەئوف ئیسماعیل)ـە. ساڵی ١٩٢٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژەنیاری ئامێرەکانی (عود) و (کەمان)ـە. لە بۆنەو ئاهەنگەکانی جارانی هەڵەبجەدا بەشداریکردووە. لەگەڵ هونەرمەندان: خاڵۆ مینە، ئەسعەدی کەبابچی و گۆرانیبێژانی وەک، عومەر خەزان، شێخ غەریب، نوری مارکۆنی... لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا وەک ژەنیار دەرکەوتووە. لە دوای بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لەگەڵ کەمال مستەفا خەفاف بە عود و کەمان بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٧٢ لە باخی عەلەبەرانی لەگەڵ عەباسی کەبابچی بە تەپڵ و عاسی موختار بە ئۆرکۆدیۆن ئاهەنگێکی مۆسیقای بەڕێوەبردووە. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە.
ساڵی ١٩٧٧ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەرچووی ناوەندییە. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ ئاوازی تایبەت بە خۆیەتی. ئاواز و مۆسیقای بۆ دەیان کاری شانۆیی داناوە. دامەزرێنەر و سەرپەرشتیکاری چەند گروپ و تیپێکی مۆسیقی بووە لە هەڵەبجە. بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی هونەری و ئەدەبیدا کردووە. وەک فیستیڤاڵەکانی (هەورامان، ئۆرمون، هەڵەبجە، گوڵە هەنار، میوزیکی چوارپارچەی کوردستان) و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە بەرنامەی هونەری زۆرێک لە تەلەفزیۆنەکاندا بەشداریکردووە. ماوەی ١٤ ساڵ لە منداڵپارێز وانەی میوزیکی وتووەتەوە و خولی فێرکاری لە سەنتەرەکان پێشکەشکردووە. ژەنیاری ئامێری سەنتوورە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەشی چالاکی هونەریی لە هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە، دەرچووی ناوەندییە، ژەنیاری عود و ساز و کیبۆردە، خاوەنی دە بەرهەمی هونەریی خۆیەتی. سەرۆکی تیپی مۆسیقای باڵامبۆیە و شارەزای پڕۆگرامی دەنگ و دروستکردنی گۆرانییە و خاوەنی ستۆدیۆی خۆیەتی و کاری میوزیکی بۆ چەند فلیمێک کردووە، لەوانە ڕژان. ئەندامی لقی هەڵەبجەی سەندیکای هونەرمەندانە. خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە و فەرمانبەرە لە وەزارەتی ناوخۆ.
ساڵی ١٩٧٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەییە، لە تیپی هونەری ڕاستی و دواتر دەزگای هونەریی پەیام، دەستی بەکاری هونەری کردوە. لەساڵی ١٩٩٧ ەوە بوەتە سەرپەرشتیاری تیپی هونەریی ڕێژنەی منداڵان، کە تا ئـێستا ٢٠ فیستیڤاڵی گۆرانی و مۆسیقی منداڵانیان ئەنجامداوە. کە بەرپرسی بەشی میوزیکی دەزگای پەیام بووە، گروپی میوزیکی شنیای منداڵانی دروستکردووە و شەش فیستیڤاڵیان ئەنجامداوە. لە دەستەی دامەزرێنەرانی گروپی میوزیکی هەڵەبجەیە. خێزاندارە و کارمەندی تەندروستییە. لە ئێستادا خاوەنی ستۆدیۆی مۆڵەتپێدراوی میوزیک و دەنگە و چەندین کاری سرود و گۆرانی تۆمارکردووە. بەرپرسی بەشی میوزیکی گەشەپێدانی چالاکیی لاوان و ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.
شوێن و ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لە سی و چلەکانی سەدەی بیستەمدا چووەتە (بیارە). کەسێکی لاوازی باڵاکورت بووە، سمێڵێکی درێژی هەبووە و جامانەکەی لەسەر برۆی داناوه، دەستکورت و ھەژار بووە. بەرھەمی تۆمارکراوی لەبەردەستدا نییە. زۆرتر لە ڕێی ھۆنراوەیەکی (گۆران)ی شاعیرەوە بە ناوی (دەروێش عەبدوڵا)وە ناسراوە. ھۆنراوەی زۆرێک لە شاعیرانی وەک (حافز، سەعدی، خیام، مەولەوی و باباتاھیر)ی لەبەربووە. دەگێڕێنەوە، کە: سەردانی تورکیا، ئێران، ھندستان و ماوەیەکیش ڕووی لە ناوچەی قەرەداغ کردووە و دووکانی عەتاری داناوە. لەوێ، دڵی چووەتە سەر (فاتم) ناوێک، بەڵام بەیەک نەگەیشتوون. کە گەڕاوەتەوە بۆ بیارە، (ئایشەی کچی حسێن بەگ)ی بێوەژنی خواستووە و دوو کچی بووه. دەوترێت لە ژێر یەکێک لە ژوورەکانی خانەقای بیارەدا ژیاوە.
موزیسیانە. بە ڕزگاری شێخ سدیق ناسراوە. لە ژەنیارەکانی ساڵانی هەشتاکانی تیپی مۆسیقای شنروێیە. عازفی ئۆرکۆدیۆنە. ١١ی ١٩٦٥ لەدایکبووە. بەشداری بۆنە و چالاکییە هونەریەکانی کردووە و چەندین ئاوازی داناوە. لەوانە گۆرانییەکانی ئۆپەرێتی (ڕێویە و لە پێستی شێردایە). خێزانی پێکنەهێناوە. ئێستا لە سوید دەژی.
موزیسیانە، ژەنیاری ڤایۆلینە. ساڵی ١٩٨٧ لە هەڵەبجە لە دایکبووە. لەسلێمانی خوێندوویەتی، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی خوێندووە و پاشان لە زانکۆ بەکالۆریۆسی لە میوزیک بەدەستهێناوە. لەگەڵ ئۆرکسترای ژێداری کورد، سلێمانی، گەنجانی عێراق، گەنجانی عەرەب، گروپی میوزیکی سەهەند، حەبیبە، ..هتد کاریکردووە. کاری ژەنین و عەزفی بۆ زۆربەی هونەرمەندان کردووە، لەوانە، ناسری ڕەزازی، نەجمەی غوڵامی، عەدنان کەریم، کانی، هانی، دیاری قەرەداغی، موعین ئەسفەهانی، پەیوەند جاف، کەمال محەمەد، ئەیوب عەلی،..هتد. لە چەندین پرۆگرامی تیڤی و چالاکیی هونەری و کۆنسێرت و فیستیڤاڵی گەورەدا لە ناوەوە و دەروەی وڵاتدا بەشداربووە. ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و مامۆستای میوزیکە لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی. خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.
ژەنیار و براوەی خەڵاتی ڕوانگەیە بۆ مۆسیقا. ناوی (ڕێهات عەزیز حەمەکەریم)ـە. باوکی بە (مامە عەزە) ناسراوە. ساڵی ٢٠٠٠ لەدایکبووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی بە سەرکەوتوویی بڕیوە. بەهۆی ئەوەی باوکیشی له بواری هونەری مۆسیقادا بووە و هانیداوە، چووەتە (پەیمانگای ھونەرە جوانەکان) لە سلێمانی و ئامێری کلارنێتی هەڵبژاردووە. بەشداری چەندین چالاکیی ڕۆشنبری و هونەری و ئەدەبی کردووە. ساڵی ٢٠١٨ کاتێک لە کۆتا ساڵی خوێندنی بوو، بە ناوی شاری هەڵەبجەوە چووەتە پیشبڕکێی خەڵاتی (ڕوانگە)وە و خەڵاتی یەکەمی بواری میوزکی تاکژەنی پێبەخشراوه، هەر هەمان ساڵیش کۆچیدواییکردووە.
موزیسیان و ژەنیاری ئامێری کەمانە. ناوی (شوان محەممەد عەلی مەجید)ە و بە (مەجیلان) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە (تیپی مۆسیقای شنروێ)وە کردووە و لەزۆربەی بەرهەمەکانیاندا لە هەڵەبجە و شارەکانی کوردستاندا بەشداربووە. ساڵی ١٩٨٣ پێنج بەرهەمیان لە ستۆدیۆی تیپی مۆسیقای مەولەوی تۆمارکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی.
ژەنیار و دەنگخۆشە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە موزیکدا بەدەستهێناوە. لە لاوێتیەوە توانای دەنگخۆشی و خولیای بۆ مۆسیقا هەبووە، بەتایبەت ئامێری کەمانچە. ئەندام یاخود دامەزرێنەری چەندین تیپی مۆسیقا بووە، لەوانە (تیپی موزیکی دیلان لە ساڵی ١٩٨٧، تیپی موزیکی مەشخەڵ لە ساڵی ١٩٩٤) و ئەندامی سەرەکیی (تیپی موزیکی شنروێ، تیپی موسیقای سلێمانی) بووە. لە ئێستادا لە فێرگەی موزیکی شنروێ لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە. کاری موزیکی بۆ چەندین هونەرمەندی هەڵەبجە و کوردستان کردووە، لەوانە: بەهرۆز بەڵخەیی، حەمەڕەووف کەرکوکی، سابیر کوردستانی، ئەکرەم ڕەشید، وشیار حەمەفەرەج، تاڵب ڕەسوڵ و نەوشیروان هەورامی و حەسەن حسێن و سیروان لهۆنی و هەورامان عیزەت و ئازادە ڕەش و کۆچەر عومەر و تاڤگە تفەنگچی و نەجم محەممەد و شاخەوان کەیخەسرەو و نیان عەبدوڵا. چەندین کۆراڵی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کردووە. لە بۆنە و یادەکاندا سەرپەرشتی تیپی شنروێی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
موزیسیانە، بە بینا باران ناسراوە، ساڵی ١٩٨٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی فارسیدا بە دەستهێناوە. ژەنیاری تار و سێتارە. لەگەڵ گروپی هەڵەبجەدا بەشداری چەندین کۆنسێریت و ئاهەنگی بۆ هونەرمەندان، ئەحمەد بەرزنجی، شەهین تاڵەبانی، ئاریان کەریم، کردووە. هەشت ساڵ وانە میوزیکی لە سەنتەری گەنجان وتوەتەوە و لە فیستیڤاڵە هونەری ئەدەبییەکانی هەڵەبجەدا بەشداریکردووە، لەوانە: گوڵەهەنار. دامەزرێنەری ماڵی ئاگۆرا بووە بۆ کاری هونەری و ڕۆشنبیری. ئێستا فێرکاری میوزیکە لە ئۆفیسی ڕایەڵ و نیشتەجێی هەڵەبجەیە.
ناوی (عەبدولمەجید مستەفا عەلی حەمەشەریف)ـە. ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی (بۆین) لەدایکبووە. وەک پۆلیس دامەزراوە و چووەتە بەغداد و تا ساڵی ١٩٦٣ خانەنشین بووه، ئەو کارەیکردووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. بۆ شایی و ئاهەنگی زەماوەند لە گوندەکاندا بانگهێشتکراوە و شمشاڵی لێداوە. کاسێتی شمشاڵی تۆمارکراوی هەیە. ساڵی ١٩٩٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە.
موزیسیانە. خاوەنی ئاواز و وتنی سرودی لاوکی هەڵەبجەیە. ناوی تەواوی عەلی مستەفا ساڵحە، ساڵی ١٩٧٠ لە سەردەشت لە دایکبووە. لەساڵی ١٩٧٦ وە تۆمارگایان هەبووە بە منداڵی ئاشنای هونەری ڕەسەن و هونەرمەندانی ناوچەکانی کوردستان بووە. زیاتر لە ٤٠ ساڵ ماڵەکەی وەک فێرگە و بنکەی میوزیک بووە. بەرپرسی مۆسیقای سەردەشت بووە. لە زیندوڕاگرتنی کیمیابارانی سەردەشتدا ڕۆڵی هەبووە. بە بینینی دیمەنەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە تووشی شڵەژانی دەروونی و خەمۆکی بووە. دوو سرودی بۆ هەڵەبجە داناوە. لە شارەکانی سەردەشت، سنە، ئیسفەهان، هەمەدان، تەورێز، هەڵەبجە، بۆ یادی هەڵەبجە، بەشداربووە. چەندین هونەرمەند ئاوازەکانیان خوێندووە، لەوانە: ژاڵە، هێدی، تارا ڕەسوڵ، کامەران عومەر، حەمید عوسمان..هتد. لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەندان ژەنیاریکردووە، لە وانە: نەجمەدین غوڵامی، عەلی زەندی، تاهیر خەلیلی، کامەران عومەر، ئەردەوان ڕۆستەم پور..هتد. پەندی پێشینانی بە شمشاڵ و حوزوری قالەمەڕە تۆمارکردووە و چوار کتێبی لە باشور و خۆرهەڵات بڵاوبوونەتەوە. داوەری میهرەجانی بەیت و حەیرانی سەردەشتی کردووە. دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سەردەشت و سروە و نەکەرۆز بووە. یەکەم کەس بووە لە خۆرهەڵات ئاوازی بۆ شیعری نوێ داناوە و تێکەڵی گۆرانی کردووە. خێزانی پێکهێناوە. لەپای خزمەتەکانی بە هەڵەبجە، ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و کاروباری شەهیدان و شارەوانی و کۆمەڵەی قوربانیان و ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لەهۆڵی د. مستەفا زەڵمی، ڕێزلێنانی بۆکراوە.
بە دانا هەلەبجەیی ناسراوەو ژەنیاری کەمانە. ساڵی ١٩٦٥ لە گەرەکی پاشا لە هەلەبجە لە دایکبووە. قۆتاغی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووەو دواتر لە هۆڵەندا بەکالۆریۆسی لە بەڕێوەبردن بە دەستهێناوە. ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای شەمی لە هەڵەبجە دامەزراندووە، کەچەندین بەرنامەو کاری هونەریان پێشکەشکردووەو وەک یەکەم تیپی جازی ڕۆژئاوایی بۆ ماوەی چوارڕۆژ لە هەڵەبجە گۆرانی و مۆسیقایان پێشکەشکردووە. دوای کیمیاباران بە نهێنی لە سلێمانی بەرهەمیکی ( ١٠ تراکی) یان تۆمارکردووەو دوای ڕاپەڕین یەکەمین یادی هەڵەبجەیان کردووەتەوە. ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەکانی دادگای هەلەبجەیە.سەرۆکی دەزگای مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە لە لاهای، ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەوانی کوردستان و نێوەنەتەوەیی و ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ئەمینستی ئینتەرنەشناڵە. خێزاندەرەو خاوەنی دوو منداڵە، لە هۆڵەندا نیشتەجێیە.
ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. بەشداری چەندین فیستیڤاڵی هونەری و ئەدەبی کردووە. لەوانە: فیستیڤاڵی (چوارپارچەی کوردستان بۆ گۆرانی و میوزیک، یادەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە، گوڵەهەنار، باخی میر، هەورامان، ئەنفال) و چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە، لەوانە: خەڵاتی(چوار پارچە بۆ گۆرانی و میوزیک، پارێزگای هەڵەبجە، پەروەردە، تەلەفزیۆنەکانی زاگرۆس و کوردستان و سەندیکای هونەرمەندان، کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی). ئەندامی سەندیکای هونەرمەندان و کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی و دەزگای هونەریی پەیامە. لە دەستەی دامەزرێنەرانی گروپی میوزیکی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی هونەری لە هەڵەبجە.
ئەو مۆسیقارە میللی و قەلەندەرانەن، کە لە مزگەوت و تەکیە و خانەقاکانی سنوری هەڵەبجە و هەوراماندا شمشاڵیان ژەنیوە و دەفیان لێداوە. زۆرێک لەم هونەرمەندانە گومناون و نەناسێنراون. وەک دەروێش ئەمینی دەفژەنی مزگەوتی تەکیە و دەروێش عەبدوڵای خانەقای بیارە (کە گۆرانی شاعیر بینیویەتی و هۆنراوەی "بۆ فریشتەی مۆسیقا"ی بۆنوسیوە). دەیان زوڕناژەن، شمشاڵژەن، دەهۆڵکوت لە سنورەکەدا وەک فریشتەی نادیار خزمەتیان کردووەو زانیاری لەسەر ژیانیان لە بەردەست نییە.