ئەنجومەنەکانی گوندی هانەیدن
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16
١- حەمەئەمین ساڵح محەممەد ئەمین: لە ساڵى ١٩٤٩ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- عەتا نەسروڵڵا بەگ عەزیز: ساڵى ١٩٤٩ لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (محەممەد ڕەحیم عەبدوڵا) ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- محەممەد ڕەحیم عەبدوڵا: ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (عەتا نەسروڵڵا بەگ عەزیز) ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- یونس ڕەحیم محەممەد: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە. لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (یونس ڕەحیم محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (هانەی دن)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٦ى٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد قادر کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستاى ئاینى، لە٦ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەعید حەمەعەلى عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: کاسب، لە ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (یونس ڕەحیم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدنی/ گوندی هانەی دن,سەلام هانەدنی