ئەنجومەنەکانی گوندی هاوار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- عەلوان ڕەحیم: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی چوار مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (غوڵام حەیدەر، نەجمەدین عەلی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- غوڵام حەیدەر قوربانی: ساڵی ١٩٣٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی هەشت مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (عەلوان ڕەحیم، نەجمەدین عەلی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- نەجمەدین عەلی: ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی شەش مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (غوڵام حەیدەر، عەلوان ڕەحیم) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە.
٤- فریا باوا وەلی: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی شەش مندڵە. بڕوانامەى دبلۆمى هەیە. لە ئێستادا خانەنشینە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (جەمیل لەتیف، قودبەدین ئاخەوەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٥- جەمیل لەتیف: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. تا قۆناغی ئامادەیى خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (فریا باوا وەلی، قودبەدین ئاخەوەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٦- قودبەدین ئاخەوەیس: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. تا قۆناغی ئامادەیى خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (فریا باوا وەلی، جەمیل لەتیف) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٧ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی هاوار بەخاکسپێرراوە.
٧- ئازاد فایق هاواری: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ لەگەڵ (هیجران غوڵام حەیدەر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٨- هیجران غوڵام حەیدەر: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو مندڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ لەگەڵ (ئازاد فایق هاواری) ئەنجومەنی گوندەکە بووە و لە ئێستاشدا بەردەوامە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (هیجران غوڵام حەیدەر)، لەدایکبوو: ١٩٨١، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کاسب، لە ٦ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە هاوار.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ڕاستى ساماڵ ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٦ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- سەردانى مەیدانى ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٧ى ٥ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی