ئەنجوومەنەکانی گوندی نارنجڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندی نارنجڵە و گەڕانەوەی ٣٥ ماڵ لە ساڵی ١٩٩٥دا، زۆربوونی ئیشوکارەکان و پێداویستی و خەرج، ئەنجومەنێکی سێ کەسی هەڵدەبژێردراوە، تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوامبووە. سەرپەرشتی کردنەوەی مزگەوت و ڕێگاوبان و دابینکردنی مۆلیدە و کردنەوەی قوتابخانە لە ساڵی ٢٠٠٠ و دروستکردنی بینای نوێی قوتابخانەیان کردووە لە ساڵی ٢٠٠٣..هتد، ئەوانیش:
١-حەمزە سەعید حسن: لە دایکبووی ١٩٦٦، بەکالۆریۆس لە زیندەوەرزانی، خێزاندار و خاوەنی ٤منداڵ.
٢- مەحموود عەزیز تۆفیق: لە دایکبووی ١٩٦٩، دەرچووی پەیمانگای ئیسلامی، خێزاندار، خاوەنی ٧منداڵ.
٣-ڕەفیق عەبدوڵا حەملە: لە دایکبووی ١٩٦٨، دەرچووی پەیمانگای پیشەسازی، خێزاندار، خاوەنی ٤منداڵ.
٢- مەلا ئەحمەد: ناوی (ئەحمەد محەممەد قوربانی)یە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە سیروان و خوێندنی ئاینی لە حوجرە و خانەقای بیارەی تەواوکردووە. ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (نارنجڵە) و تا ئێستا بەردەوامە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (مەلا ئەحمەد)، لە ١١ی ٧ی ٢٠٢٣.
- نارنجڵە مێژوو، سۆسیۆلۆژیا، تۆپۆگرافیا، فریاد هەورامی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کاردۆ، ٢٠٢١، ل١٧١-٢٢٠.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم,سەلام هانەدنی