گڵێجاڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 415

ئەنجومەن

١- سدیق حەکیم محەممەد مستەفا: ‌ساڵى ١٩٥٢ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە.

٢- محەممەد عەبدولڕەحمان سوبحان قادر: ‌ساڵى ١٩٥٦ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٣ منداڵه.

‌٤- حسەین محەممەد ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٧ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٧منداڵە. لەگەڵ (قادر عەلی عەبدوڵا‌) ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.

٥- قادر عەلی عەبدوڵا‌: ساڵى ١٩٥٦ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. لەگەڵ (حسەین محەممەد ئەحمەد) ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووه.

٦- عەلی ڕەحیم مەحموود: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. سێجار هاوسەرگیری کردووە. خاوەنی ١١ منداڵە ساڵی ٢٠١٧ کۆچیدواییکردووە.

ئیدریس محەممەد ئەمین ئەحمەد: ناوی (ئیدریس محەممەد ئەمین ئەحمەد)ـە. ساڵی ١٩٨٠ لە شارۆچکەی (زەڕایەن) لە دایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەنجوومەنی شارۆچکەی بەمۆیە و لە گوندی گڵێجاڵ نیشتەجێیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

٧- بەختیار نوری فەتاح مستەفا: ‌ساڵى ١٩٨٤ لە شارۆچکەی (زەڕایەن) لەدایکبووە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (عەبدوڵا مەحموود عەبدوڵا مارف)، پیشە: کاسب، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە زەڕایەن.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (محەممەد عەبدولڕەحمان سوبحان قادر)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشه:‌ کاسب، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە گڵێجاڵ.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (بەختیار نوری فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، پیشه:‌ کاسب، لە ٢٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە گڵێجاڵ.
  4. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (عەفان ئەحمەد عەلی) لەگەڵ (ئیدریس محەممەد ئەمین)، لە ١ی ٨ی ٢٠٢٣‌.
  5. چاوپێکەوتنی ئامادەکـار (عەفان ئەحمەد عەلی) لەگەڵ (بەختیار نوری فەتاح)، لە ١ی ٨ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی,عەفان ئەحمەد عەلی

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەنجومەنەکانی شارەدێی تەوێڵە

دوای ڕاپەڕینى ١٩٩١ و گەڕانەوەی خەڵک بۆ تەوێڵە، چەند کەسێک بەکاتی وەک ئەنجومەن ڕۆڵیان بینیوە. لەوانە (مامۆستا محێدین حاجی سەلیم، مەلا عەبدولقادر، حاجی حەمەساڵحی حاجی فەرەج، مامۆستا تاليب)، بەردەوامبون، تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ لە ساڵی ١٩٩٢، کە هەریەک لە(سابر ئەحمەد بابا، ڕەحیم کەنعان، شیروان جەلال، نەسرەدین مەحێدین، عەبدولعەزیز عەبدولوەهاب) بوونە ئەندامی ئەنجومەنەکە. ساڵی ١٩٩٣ هەڵبژاردنێکی تر ئەنجامدرا، ئەم کەسانە بوونە ئەنجومەن: (نیهاد عوسمان، عوسمان سۆفی حەمەکەریم، بەختیار عەبدولعەزیز، شیروان جەلال، اختيار عزيز ) ئەندام بوون تێیدا و تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوامبوون و لەوەو دوا (جەمیل حەبیب، دیاری عەبدولقادر، عەلی حەمەئەمین) هەڵبژێرراون.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارە: دەستەی داکۆکیی بیارە

عومەر ڕەحمان ڕۆستەم میرزا، موختاری گەڕەکی کاوات و ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارەیە، ساڵی ١٩٤٩ لە بیارە لەدایکبووە، نەچووەتە بەر خوێندن، بەڵام کەسێکی لێهاتوو زیرەکە، لە گەڵ ئەوەشدا تەمەنی هەیە هێشتا خانەنشین نەکراوە، فەرمانبەرە لە گەنجینەی ١ی سلێمانی، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، ئێستا لە بیارە دەژی.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی شارۆچکەی خورماڵ

ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم ئەنجومەنانە بۆ شارۆچکەکە دیاریکراون: ١- سامر ئەوڕەحیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئەردەڵان)ـه،‌ کە لە ئێستادا سەدان ماڵی تێدایە و بە گەڕەکی (زەڵمیەکان و یاڵانپێیەکان)یش ناودەبرێت. ٢- ئاراس محەممەد ئەمین شەریف: لەساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ئەنجومەنی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و زۆربەی دانیشتوانەکەی فەرمانبەرانن و زیاتر لە سەد ماڵن. ٣- تەحسین محەممەد سەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە‌. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئاشتی)یه،‌ کە زیاتر لە ٤٥٠ ماڵ دەبێن. لەهەمان کاتدا ناوبراو بەرپرسی سەرجەم موختار و ئەنجومەنەکانی سنوری شارۆچکەکەیە. ٤- بەختیار عومەر شەریف: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (قەڵا)یە، کە لە زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ دەبێت. ٥- فوئاد حەمەیوسف محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەنجومەنی گەڕەکی (داڵانی)یە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گەڕەکی کانیقوڵکە

ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا: ئەنجومەنی گەڕەکى (کانى قوڵکه)‌ بووە لە شارى هەڵەبجە. ناوی (ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا)یە. ساڵی ١٩٥٠ لە شارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەوێڵە تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٢ وە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی هەڵەبجە بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی وازی لە کارەکەی هێناوە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندیئاوایی حاجی حەمەئەمین

١- ئەحمەد محەممەدئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەرکەوت محەممەد ئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی ئاواییی ڕۆستەم بەگ

١- ناجی ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ەوە بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن