کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

130 بابەت

ئەنجومەنەکانی گوندی گمە

١- حەمەساڵح فەتاح: لەساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (گمە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە شارۆچکەی زەڕایەن نیشتەجێیە. ٢- فایق عەلی عەبدولمحەممەد کاکەخان: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (گمە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گێڵەک

موشیر حەمەساڵح کەریم: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٨٣ تا ساڵی ١٩٩٢ موختاری گوندەکە بووە. دواتریش تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی لامەرکەزی

تاهیر محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. لەدوای ساڵی ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندی (لامەرکەزی) بووە. لە ئێستادا لەژیاندایە و لە گوندەکە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی مەلا وەیسە

١- لوقمان یونس عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٧١ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایه. ٢- ئەحمەد محەممەد ڕەشید: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایه. ٣- ئەحمەد عەلی قادر: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ لەگەڵ (عەزیز یونس عەبدول کەریم) ئەنجومەنی گوندەکە بوون. لە ئێستادا لە ژیاندایه. ٤- عەزیز یونس عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ لەگەڵ (ئەحمەد عەلی قادر) و دواتریش و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. لە ئێستادا لە ژیاندایه.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی میراولی

ئەحمەد حسەین عەلى محەممەد: ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى (میراولى)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ٢٠٠٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی میریسوور

١- محەممەد محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایە و لە گوندەکە نیشتەجێیە. ٢- نەزیز عەبدوڵا عەبدولخالق: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایە. ٣- محێدین ئەحمەد حەبیب: ساڵی ١٩٨١ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- فەرحان عیزەدین حەبیب: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی٢٠٢٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە‌.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی مۆردین

١- فەرەج ئەوڕەحیم ساڵح: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (مۆردین) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (حەمەحسەین ئەحمەد بارام و جەمیل مستەفا خواکەرەم)، کە به ‌هاوبەشی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هەڵبژێدراون، تاکو ئێستا بەردەوامن. ٢- حەمەحسەین ئەحمەد بارام: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (مۆردین) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (فەرەج ئەوڕەحیم ساڵح و جەمیل مستەفا خواکەرەم) لەگەڵ دووکەسی تر به ‌هاوبەشی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هەڵبژێدراون، تاکو ئێستا بەردەوامن. ٣- جەمیل مستەفا خواکەرەم: لەساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (مۆردین) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ لەگەڵ (فەرەج ئەوڕەحیم و حەمەحسەین ئەحمەد بارام) لەگەڵ دووکەسی تر به ‌هاوبەشی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هەڵبژێدراون، تاکو ئێستا بەردەوامن.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجوومەنەکانی گوندی نارنجڵە

دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندی نارنجڵە و گەڕانەوەی ٣٥ ماڵ لە ساڵی ١٩٩٥دا، زۆربوونی ئیشوکارەکان و پێداویستی و خەرج، ئەنجومەنێکی سێ کەسی هەڵدەبژێردراوە، تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوامبووە. سەرپەرشتی کردنەوەی مزگەوت و ڕێگاوبان و دابینکردنی مۆلیدە و کردنەوەی قوتابخانە لە ساڵی ٢٠٠٠ و دروستکردنی بینای نوێی قوتابخانەیان کردووە لە ساڵی ٢٠٠٣..هتد، ئەوانیش: ١-حەمزە سەعید حسن: لە دایکبووی ١٩٦٦، بەکالۆریۆس لە زیندەوەرزانی، خێزاندار و خاوەنی ٤منداڵ. ٢- مەحموود عەزیز تۆفیق: لە دایکبووی ١٩٦٩، دەرچووی پەیمانگای ئیسلامی، خێزاندار، خاوەنی ٧منداڵ. ٣-ڕەفیق عەبدوڵا حەملە: لە دایکبووی ١٩٦٨، دەرچووی پەیمانگای پیشەسازی، خێزاندار، خاوەنی ٤منداڵ. ٢- مەلا ئەحمەد: ناوی (ئەحمەد محەممەد قوربانی)یە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە سیروان و خوێندنی ئاینی لە حوجرە و خانەقای بیارەی تەواوکردووە. ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (نارنجڵە) و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی ناوباخان

کەمال عەبدولمحەممەد فەتاح: دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.‌

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندى نوەر

١- عوسمان حەمەعەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى: ساڵى ١٩٤٩ لە گوندى (نەوەر)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە نەوەى عەبدوڵا‌ محەمەد خواکەرەم نەوڕۆڵیى سەرۆک عەشیرەتى نەوڕۆڵییە. ساڵى ٢٠١١ تا ٢٠١٩، کە کۆچیدواییکردووه.، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە. ٢- زمکان عوسمان حەمەعەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى: ساڵى ١٩٨٩ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەرى بە‌دەستهێناوە. ساڵى ٢٠١٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە‌. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی نەوێ

محەممەد ئەحمەد حەمەئەمین: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (شانەدەری) لەدایکبووە. تاکو پۆلی چواری سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکنەهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (نەوێ)یە و لەم گوندە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی نەیجەڵە

حەسیب حسەین عیسا: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (نەیجەڵە) لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجو‌مەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندى نێرگسەجاڕ

کەریم محەممەد عەبدولقادر: ساڵى ١٩٥٥ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندى هانەژاڵە

حەمەنەجم حەمە‌ڕەشید عەلى: ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى (هانەژاڵه)ی نەوڕۆڵى لەدایکبووە. تا پۆلى دووەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ساڵى ٢٠١١وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

‌ئەنجومەنەکانی گوندى هانەسورە

محەممەد عەبدولقادر عەبدولڕەحمان کاکە وەیس: ساڵى ١٩٧١ له ‌گوندى (هانەسووره)‌ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی هانەیدن

١- حەمەئە‌مین ساڵح محەممەد ئەمین: لە ساڵى ١٩٤٩ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- عەتا نەسروڵڵا بەگ عەزیز: ساڵى ١٩٤٩ لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (محەممەد ڕەحیم عەبدوڵا) ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- محەممەد ڕەحیم عەبدوڵا: ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (عەتا نەسروڵڵا بەگ عەزیز) ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- یونس ڕەحیم محەممەد: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە. لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی هانەی قوڵ

١- ئازاد محێدین محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- نەوزاد محێدین محەممەد: ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواوکردووە. چەند مانگێک لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌. ٣- سەلام غەفور هەیاس: ساڵى ١٩٨٦ لەدیکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەى ماستەری بەدەستهێناوە. خاوەنى کتێبى (لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیایى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی هاوار

١- عەلوان ڕەحیم: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی چوار مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (غوڵام حەیدەر، نەجمەدین عەلی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- غوڵام حەیدەر قوربانی: ساڵی ١٩٣٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی هەشت مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (عەلوان ڕەحیم، نەجمەدین عەلی) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- نەجمەدین عەلی: ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی شەش مندڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٦ لەگەڵ (غوڵام حەیدەر، عەلوان ڕەحیم) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە. ٤- فریا باوا وەلی: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی شەش مندڵە. بڕوانامەى دبلۆمى هەیە. لە ئێستادا خانەنشینە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (جەمیل لەتیف، قودبەدین ئاخەوەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- جەمیل لەتیف: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. تا قۆناغی ئامادەیى خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (فریا باوا وەلی، قودبەدین ئاخەوەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- قودبەدین ئاخەوەیس: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. تا قۆناغی ئامادەیى خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ لەگەڵ (فریا باوا وەلی، جەمیل لەتیف) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٧ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی هاوار بەخاکسپێرراوە. ٧- ئازاد فایق هاواری: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناوە و خاوەنی سێ مندڵە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ لەگەڵ (هیجران غوڵام حەیدەر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٨- هیجران غوڵام حەیدەر: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو مندڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ لەگەڵ (ئازاد فایق هاواری) ئەنجومەنی گوندەکە بووە و لە ئێستاشدا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی هاوارەکۆن

١- ئاراز محەممەد ڕەحیم: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- موحسین فەتاح لەتفوڵڵا : ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- ڕێگر ئاراس محەممەد: ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە جوگرافیادا هەیە. ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا ئەنجو‌مەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی یاڵانپێ

١- سالار محەممەد سەعید: ئەنجومەنی گوندی (پاڵانیا)یە. ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی پاڵانیا لە ناوچەی هەورامان لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٩١ دوای ئاوەدانکردوەی گوندەکان و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٢- ساڵی ٢٠١٩ بە هەڵبژاردن لەلایەن هاوڵاتیانی گوندی (یاڵانپێ)وە‌ بۆ بەڕێوەبەردنی کارەکانی گوندەکە پێکهێنراوە. ژمارەیان چوار کەسە (سەروەت نامیق، سامر عەبدول ڕەحیم، باقی عەبدوڵا، ئەحمەد مەجید). لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنیاندا، چەندین کاریان ئەنجامداوە، لە گرنگترینیان (سیاجی قەبرسانی گوندەکە، چەوڕێژکردنی ڕێگای لاوەکی گوندەکە، دابینکرنی حەفارە بۆ گۆڕستانی گوندە‌کە).

زیاتر بزانە
ئەنجومەن
پێشتر 1
...
5 6 7 دواتر