بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
کەسایەتیی کۆمەڵایەتییە. ناوی (قادر کوڕی شێخ شەمسەدین شێخ عەلی کوڕی شێخ محەممەد نۆدیی)یە. ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ئەگەرچی تا پۆلی شەشی بنەڕەتی خوێندووە، بەڵام کەسێکی ڕۆشنبیر و بە ئەزموون و بەئاگا بووە لە گۆڕأنکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە زۆر پرس و بۆنەدا ڕاوێژی پێکراوە. ساڵی ١٩٨٨ لە ژیانی ئاوارەییدا و لە ئوردوگای (شوێشە) لە وڵاتی ئێران نوێنەر و قسەکەری یەکەمی ئاوارەکان بووە. پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە بۆ خورماڵ و ماوەی ٣٢ ساڵە لەپاڵ دوکاندارییەکەیدا، وەک ئەنجومەنی شارۆچکەی (خورماڵ) کاردەکات. ساڵانی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٣ بەهۆی ئاڵۆزیی ناوچەکەوە و لە بۆشایی نەبوونی مودیرناحیەدا، شێخ قادر ئەو ئەرکەی جێبەجێکردووە و نەیهێشتووە کاروبارەکان پەکیانبکەوێت، بۆیە لەتەنیشت وێنەی مودیر ناحییەکانی خورماڵ، وێنەی ئەمیش دانراوە. بۆ ڕێزلێنان لەو خزمەتەی پێشکەشی هاوڵاتیانی کردووە، لە دەروازەی شارۆچکەکەدا ساڵی ٢٠٢٣ لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری پەیکەرێکی بۆ داناوە.
دوای ڕاپەڕینى ١٩٩١ و گەڕانەوەی خەڵک بۆ تەوێڵە، چەند کەسێک بەکاتی وەک ئەنجومەن ڕۆڵیان بینیوە. لەوانە (مامۆستا محێدین حاجی سەلیم، مەلا عەبدولقادر، حاجی حەمەساڵحی حاجی فەرەج، مامۆستا تاليب)، بەردەوامبون، تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ لە ساڵی ١٩٩٢، کە هەریەک لە(سابر ئەحمەد بابا، ڕەحیم کەنعان، شیروان جەلال، نەسرەدین مەحێدین، عەبدولعەزیز عەبدولوەهاب) بوونە ئەندامی ئەنجومەنەکە. ساڵی ١٩٩٣ هەڵبژاردنێکی تر ئەنجامدرا، ئەم کەسانە بوونە ئەنجومەن: (نیهاد عوسمان، عوسمان سۆفی حەمەکەریم، بەختیار عەبدولعەزیز، شیروان جەلال، اختيار عزيز ) ئەندام بوون تێیدا و تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوامبوون و لەوەو دوا (جەمیل حەبیب، دیاری عەبدولقادر، عەلی حەمەئەمین) هەڵبژێرراون.
عومەر ڕەحمان ڕۆستەم میرزا، موختاری گەڕەکی کاوات و ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارەیە، ساڵی ١٩٤٩ لە بیارە لەدایکبووە، نەچووەتە بەر خوێندن، بەڵام کەسێکی لێهاتوو زیرەکە، لە گەڵ ئەوەشدا تەمەنی هەیە هێشتا خانەنشین نەکراوە، فەرمانبەرە لە گەنجینەی ١ی سلێمانی، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، ئێستا لە بیارە دەژی.
ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم ئەنجومەنانە بۆ شارۆچکەکە دیاریکراون: ١- سامر ئەوڕەحیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئەردەڵان)ـه، کە لە ئێستادا سەدان ماڵی تێدایە و بە گەڕەکی (زەڵمیەکان و یاڵانپێیەکان)یش ناودەبرێت. ٢- ئاراس محەممەد ئەمین شەریف: لەساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ئەنجومەنی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و زۆربەی دانیشتوانەکەی فەرمانبەرانن و زیاتر لە سەد ماڵن. ٣- تەحسین محەممەد سەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئاشتی)یه، کە زیاتر لە ٤٥٠ ماڵ دەبێن. لەهەمان کاتدا ناوبراو بەرپرسی سەرجەم موختار و ئەنجومەنەکانی سنوری شارۆچکەکەیە. ٤- بەختیار عومەر شەریف: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (قەڵا)یە، کە لە زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ دەبێت. ٥- فوئاد حەمەیوسف محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەنجومەنی گەڕەکی (داڵانی)یە.
ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا: ئەنجومەنی گەڕەکى (کانى قوڵکه) بووە لە شارى هەڵەبجە. ناوی (ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا)یە. ساڵی ١٩٥٠ لە شارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەوێڵە تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٢ وە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی هەڵەبجە بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی وازی لە کارەکەی هێناوە.
١- ئەحمەد محەممەدئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەرکەوت محەممەد ئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ناجی ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ەوە بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) و تا ئێستا بەردەوامە.
١- عەلی محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (نەجیب محەممەد کاکەبرا) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٢- نەجیب محەممەد کاکەبرا: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (عەلی محەممەد عەلی) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٣- ئەرکان محەممەد کاکە برا: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- حەمەکەریم حەمە عەلی: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ هەریەک لە (ئەرکان محەممەد کاکەبرا و ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب) ئەنجومەنی گوند بووە. ٦- عەبدوڵا محەممەد محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- جەوهەر محەممەد کاکەبرا : ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ (عەبدوڵا محەممەد) تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بوون. ساڵی ٢٠٠٩ کۆچیدواییکردووە. ٨- عەبدولڕەحمان سەعید فەرەج : ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٩- خەلیل حامید فەرەج : ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە. ١٠- ئەکرەم محەممەد فەتحوڵڵا: ساڵى ١٩٨٤ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- حەمەسەعید عەبدوڵلا عەبدولڕەحمان: ساڵى ١٩٤٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەسەرەتاى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٨٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- عومەر عەلی قادر: ساڵى ١٩٦٩ لەدایکبووه. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەپاش ڕاپەڕين تا سەرەتاى ساڵى ٢٠٢٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- فاروق حەمەسەعید عەبدوڵا: ساڵى ١٩٧٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
لالۆ غەمە: ناوی (مەعسوم حەسەن حسەین)ـە و بە (لالۆ غەمە) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٠ لە باخەکۆن لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
کاوە محەممەد حەمەعەلی: ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
ڕەئوف حەمەعەزیز فەرەج: ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (بانیشار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٣ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
حەمەجەلیل مارف: ناوی (حەمەجەلیل مارف مەحموود)ە. ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بووە بە ئەنجومەنی گوندی (بەردەبەل) و تا ئێستا بەردەوامە.
١- یوسف محەممەد ڕۆستەم: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٤ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ دوای دووبارە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، خەڵکی گوند بە ئەنجومەن دیارییانکردووە و تا ٢٠٠٠ وەکو ئەنجومەن گوندەکە بووە. ٢- سابیر فەتاح عەلی: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. سأڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- حەسەن فەتاح ئەمین: ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ٨ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦ بە هاوبەشی (ئەحمەد فەتاح و یوسف محەممەد) ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٤- ئەحمەد فەتاح ڕۆستەم: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦ بە هاوبەشی (حەسەن فەتاح و یوسف محەممەد) ئەنجومەنی گوندەکه بووە. ٥- قازی ئەحمەد فەرەج. لە دایکبووی ١٩٥٧. خێزاندارە و خاوەنـی پینج منداڵە. ٦-سابیر محەممەد ڕۆستەم: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ٦ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
١- وشيار مەحموود مارف، محەممەد عەلی مەحموود: یەکەمیان ساڵى ١٩٦٢ و دووەمیان ١٩٦٣ ساڵی لەدایکبووە. بە هاوبەشی لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکە بوون. ٢- حەمە ساڵح عەلی حەیدەر: ساڵى ١٩٥٤ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ١٩٩٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
لیژنەیەکی پێنج کەسی لە ساڵی ١٩٩٥ تا ساڵی ٢٠٠٠ بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بوون: ١- بەکر محەممەد قادر: بە (لالە عەبە) ناسراوه. ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ٢- عەبدوڵا حەمە محەممەد: ساڵى ١٩٣٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ٣- شەوکەت محەممەد قادر: ساڵى ١٩٦٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ٤- حامید عەبدوڵا فەقێ حەسەن: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. دەرچووی ئامادەی پیشەسازییە. ٥- سدیق حاجی حەمەسەعید فەقێ حەسەن: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ٦- عەبدوڵا حەمە محەممەد: بە (لالە عەبە) ناسراوە. بەتەنها ماوەتەوە و تا ساڵی ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١١ کۆچیدواییکردووە. ٧- سالار مەحموود ساڵح :ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٩ بە هاوبەشی لەگەڵ (جەبار ئەحمەد یار ئەحمەد) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٨- جەبار ئەحمەد یار ئەحمەد: بە (مەلا جەبار) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریسى هەیە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٩ بە هاوبەشی لەگەڵ (سالار مەحموود ساڵح) و دواتر بە تەنها و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- محەممەد عارف حەمەئەمین: ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی (بەکراوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- خەلیل عەلی عەبدولڕەحمان: ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (بەکراوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە بەکراوا و ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردوە. ساڵی ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ساڵح عەلی عەزیز: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی ١١ منداڵە. ١٩٩٢-١٩٩٤ ئەنجومەن بووە. لە ژیاندایە. ٢- غەریب مەحموود فەتاح:ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە لە ژیاندایەو چەند ساڵێک ئەنجوومەن بووە. ٣- محەمەد عەبدالقادر عزم: ساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە. خیزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە ژیاندایە و چەند ساڵێک ئەنجومەن بووە. ٤-فائق عبدالمحمد مەحموود: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی هەشت منداڵە. تا ساڵی ٢٠١١ ئەنجومەن بووە. لە ژیاندایە. ٥- فاروق عبدالمحمەد مەحموود: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی هەشت منداڵە. تاساڵی ٢٠١١ ئەنجومەن بووە.
دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی لادێکان، ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٣ چەند ناوێک وەک ئەنجوومەن بۆ گوندی بەڵخە دیاریکراون. ئەوانیش (عەلی حەمەڕەحیم ڕەحمان، مەحموود بەگی ئەمین بەگ، ساڵح محەممەد قادر، ڕەمزی محەممەد عوسمان، کەریم حەمەغەریب عارف)بوون. لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ساڵی ٢٠١٠ (زوهیر سەلیم ئەمین بەگ، سەمیر حسێن حەسەن، موختار حەمەڕەحیم، نەسرەدین محەممەد نەسروڵڵا) لە ئێستاشدا (ئیبراهیم قادر) ئەنجومەنی گوندەکەیە.
جەلال فەرج مەحموود: ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەرگریی شارستانی.