کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

130 بابەت

ئەنجومەنى گوندى کانی ئاسکان

عومەر حەمەئەمین عەبدوڵا: ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (کانی ئاسکان) لەدایکبووە، تا قۆناغى سەرەتایى خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لەساڵی ٢٠٢١وە بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنى گوندى کانی پاشا

١-حسێن ئەحمەد عەبدولقادر: ١٩٢٨ لەدایکبووە. خاوەنی شەش منداڵە و ساڵی ١٩٩٧ کۆچیدواییکردووە. حسين ئەحمەد غفار. ساڵی ١٩٩٢تا ١٩٩٤ ئەنجومەن بووە. ٢-مستەفا عەلی غەفار: ١٩٣١ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە و ساڵی ٢٠٠٢ کۆچیدواییکردووە. ٣-ئیبراهیم قادر علی: ١٩٥٠ لەدایکبووە. خاوەنی ١١ منداڵە. ٤-محەمەد فەتاح غەفار: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. خاوەنی شەش منداڵە و لە ژیاندایە. ٥- زاهیر سلاڵح ئاغاوەیس: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. خاوەنی چوار منداڵە و لە ژیاندایە. ٦-بارام عزیز فەتاح: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. خاوەنی پێنج منداڵە و لە ژیاندایە. ٧-حەمید حسەین عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢وەوە بووەتە ئەنجومەن و دوای کەسەکانی تر، تا ئێستا وەک ئەنجومەن بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی

١- ڕەشید عیزەت عەلی: ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (کانی گوێز) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. بڕوانامەی سەرەتایی هەیە. لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ (جەعفەر حسەین عەلی و سالم برزوو) ئەنجومەنی گوندەکەن. ٢- جەعفەر حسەین عەلی: ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی (کانی گوێز) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ (ڕەشید عیزەت و سالم برزوو) ئەنجومەنی گوندەکەن. ٣- سالم برزو عەلی: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی ئیسلامیدا هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ (ڕەشید عیزەت و جەعفەر حسەین عەلی) ئەنجومـەنی گوندەکەن.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی کانی وەیسکێ

١- عومەر ئەحمەد مەحموود: ساڵى ١٩٦٩ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌. ٢- ڕەزا ساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌. ٣- عەزیم ئەحمەد میربەگ: ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌. ٤- مەحموود ساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌. ٥- عەزیزساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢١ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌. ٦- گۆران عەزیز ساڵح : ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی (کانی وەیسکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لە دوای باوکی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی کشەیەری

١- ئیبراهیم مەحمود یاروەیس: ساڵی ١٩٤٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٥، کە کۆچیدواییکردووە ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- مەهدی ئیبراهیم مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠١٥ و دوای کۆچیدوایی‌ باوکی، تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیه.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی کوڵکنی ئیسماعیل خەسرەو

عەلی مستەفا خەسرەو: ساڵی ١٩٥١ لە گوندى کوڵکنیی ئيسماعيل خەسرەو لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٦ منداڵە‌. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی کوڵکنی خواروو

مەحموود عەلی عەبدولڕەحمان: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ بە هەڵبژاردن کراوە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی کوڵکنی سەروو

حەسەن کوڵکنی: ناوی (حەسەن مەحموود عەلی)یە. ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی (کوڵکنی) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی کۆساوا

١-عینایەت حەمەساڵح: ساڵی ١٩٥١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لەگەڵ (ئەحمەد مستەفا مەحموود، نەجمەدین وەسمان) لە دوای ڕاپەڕینەوە، تا ئێستا بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکەن. ٢- ئەحمەد مستەفا مەحموود: ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەگەڵ (عینایەت حەمەساڵح، نەجمەدین وەسمان) لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکەن. ٣- نەجمەدین وەسمان: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووه.‌ ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (عینایەت حەمەساڵح و ئەحمەد مستەفا مەحموود) لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکەن.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گەچێنە

جەمال ئەحمەد عەلی: ئەنجومەنی گوندی (گەچێنە)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (گەچێنە) لە هەورامان لەدایکبووە. پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە و پیشەی مامۆستایە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا سەرەتا ٢٠٢٣ ئەنجومەنی گوندەکه بووە‌.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گەچێنەی زێڕوون

١- عیرفان عوسمان حاجی ساڵح: ‌ساڵی ١٩٨٣ له ‌شارۆچکەی (سەیدسادق) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵه. ‌ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گردەناوێ

١- محەممەد شەریف محەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە. سەرەتا کوێخانی گوندەکە بووە و ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٥، کە کۆچیدواییکردووه، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- مستەفا محەممەد شەریف محەممەد: ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (گردەناوێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی لە ٢٠١٥، تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى گردی قازی

١- عوسمان حاجی ئەحمەد محەممەد سەعید: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی سەرەتای خوێندووە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ (باقی حاجی عەبدوڵا) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- باقی حاجی عەبدوڵا‌ مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتای خوێندووە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ (عوسمان حاجی ئەحمەد) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. دواتر بەتەنها تا ساڵی ٢٠٠٨ بەردەوامبووه.‌ ٣- فایەق مەحموود محەممەد بارام: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتای خوێندووە. ‌ساڵی ٢٠٠٨ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گردیگۆ

١- ئەحمەد حەمە ڕەشید ئۆلمحەممەد: ساڵی ١٩٥٥ لە (گردیگۆ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٤، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- کەمال ئەحمەد حەمەڕەشید: ساڵی ١٩٨١ لە (گردیگۆ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی لە ساڵی ٢٠١٤تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گریانە

ئەو کەسانە بوون، لە دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە وەک پێداویستیی مێژوویی و خزمەتکردن بە ژیانەوە هاتوونەتە پێش و دەستیان بە پڕۆژەکانی پاککردنەوە و چاککردنەوەی گوندەکە کردووە. ئەوانیش: فازڵ حەمەئەمین ڕەحمان، نجم الدین حەمەعەلی قوربانی، عزیز کریم ڕەزا. بە هاوکاری خەڵکی کارەکانی گوندیان ئەنجامداوە، لەوانە پڕۆژەی ئاو، دانانەوەی باخ و بردنەوەی جۆگە و....هتد. مۆریان هەبووە، تا ساڵی ١٩٩٨ کارا بووە، بەهۆی هەندێک گرفتەوە ئەنجومەنەکە ڕاگیراوە و کارەکانی خزمەتگوزاری بەشێوەی خۆبەخش (فازل حەمەئەمین) ڕایاندەپەڕینێت، ئێستا لەبیری دروستکردنەوە و دانانەوەی ئەنجومەنەکەن و لەڕێگەی خێرخوازان و کاری خۆبەخشی گوندەکەوە، سەرقاڵی دروستکردنەوەی مزگەوتەکەن.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

گڵێجاڵ

١- سدیق حەکیم محەممەد مستەفا: ‌ساڵى ١٩٥٢ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد عەبدولڕەحمان سوبحان قادر: ‌ساڵى ١٩٥٦ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٣ منداڵه. ‌٤- حسەین محەممەد ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٧ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى ١٧منداڵە. لەگەڵ (قادر عەلی عەبدوڵا‌) ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- قادر عەلی عەبدوڵا‌: ساڵى ١٩٥٦ لە (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. لەگەڵ (حسەین محەممەد ئەحمەد) ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووه. ٦- عەلی ڕەحیم مەحموود: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. سێجار هاوسەرگیری کردووە. خاوەنی ١١ منداڵە ساڵی ٢٠١٧ کۆچیدواییکردووە. ئیدریس محەممەد ئەمین ئەحمەد: ناوی (ئیدریس محەممەد ئەمین ئەحمەد)ـە. ساڵی ١٩٨٠ لە شارۆچکەی (زەڕایەن) لە دایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەنجوومەنی شارۆچکەی بەمۆیە و لە گوندی گڵێجاڵ نیشتەجێیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ٧- بەختیار نوری فەتاح مستەفا: ‌ساڵى ١٩٨٤ لە شارۆچکەی (زەڕایەن) لەدایکبووە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی گوڵەخانە

عەلی مەحموود محەممەد سان ئەحمەد: بە (عەلی حاجی مەحموود) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٥٤ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ‌ساڵی ١٩٩٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گوڵپ

١- فەرهاد ئەحمەد حەمەکەریم: ساڵی ١٩٦٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٩ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە و لە گوندی گوڵپ بەخاکسپێرراوە. ٢- دکتۆر ناجیح: ناوی (ناجیح محەممەد ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ڤێرتەرنەری هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى گورگەچیا

١- حاجى عەبدولقادر مستەفا عوسمان: ساڵى ١٩٣٣ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٧ منداڵە. له ‌سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٨٧ موختاری گوندەکە بووە. ٢- عەلی یوسف محەممەد: ساڵى ١٩٥٩ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- عەبدولڕەحیم عەبدولڕەحمان عەبدوڵا: ساڵی ١٩٦٩ لەدايکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵى ١٩٩٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی گۆمەلار

١- ڕزگار حەمەئەمین فارس: ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (گۆمەلار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٨، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- لوقمان عومەر فەقییە محەممەد: ساڵی ١٩٧٦ لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن
پێشتر 1
...
4 5 6 7 دواتر