کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

130 بابەت

ئەنجومەنەکانى گوندى بۆین

١- عەلی ئەحمەد عەلی: لەساڵی ١٩٣٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ژیاندا ماوە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە. ٢- تۆفیق نادر ئەحمەد: ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. لە ژیان ماوە. ٣- غەریب ڕەشید کەریم: ساڵی ١٩٤٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ژیاندا ماوە. ٤- خەلیل مەولود نەزەر: ساڵی ١٩٦٤ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. لە ئێستادا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی بیاوێڵە

١- کەریم محەممەد مەحموود: ساڵی ١٩٦١ لە گوندی (بیاوێڵە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. تا قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٥ بە هاوبەشی لەگەڵ دوو کەسی تردا ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- مەهدی حەسەن یەعقوب: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (بیاوێڵە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٥ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەریم محەممەد و سەلام قادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- سەلام قادر عەبدولوەهاب: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بیاوێڵە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. تا قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٥ بە هاوبەشی لەگەڵ (کەریم محەممەد و مەهدی حەسەن) ئەنجومەنی گوندەکە بوون‌. دواتر ئەو دوو کەسی تر وازیان هێناوە، سەلام قادر وەک ئەنجومەنی گوندی بیاوێڵە بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی بێژاوا

خەليل عەلى عارف: بەهۆی ئەوەی گوندەکە لە پاش ڕاگواستنی گوندەکان لە ساڵی ١٩٧٨ تا ساڵى ٢٠١٠، چۆڵ بووە، کەس موختار و ئەنجومەنی نەبووە، بەڵام له ٢٠١٠، کە ئاوەدانکراوەتەوه،‌ تا ئێستا ناوبراو ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندى پریسى خواروو

بورهان عەلى محەممەد ئەمین قادر: ساڵى ١٩٦٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵى ١٩٩١ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی پریسی سەروو

١- لەتیف فەرەج ئەحمەد: ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە‌. ٢- جەمیل نەجم ئاغاوەیس: ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (پریس) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش‌ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردوە، ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ئەنجو‌مەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى پشتە

١- عەلی عەزیز مرادوەیس: ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی ٧ منداڵە. ماوەیەک ئەنجومەن بووە. لە ژیاندا ماوە. ٢-عەلى عەزیز مەحموود: ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى (پشتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ تا ٢٠١٧ ئەنجومەنى گوندەکە بووە. ٣- بەرزان ساڵح عەزیز: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندى (پشتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنى گوندى پێگە

بەشیر عەبدولکەریم وەلى محەممەد: ئەنجومەنی گوندى (پێگە)یە. ساڵى ١٩٧٣ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. لە ئێستادا موختارى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەرێتى پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى تازەدێ

١- ساڵح مەحمود محەممەد: ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی (تازەدێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- جەمال ئەحمەد قادر: ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (تازەدێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و چوار منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی تازەدێی بناری سورێن

١- مارف حەمەساڵح مەحموود: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایى تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- محەممەد فارس حەسەن: ساڵى ١٩٦٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. قۆناغی سەرەتایى تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٧ بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە‌. ٣- عوسمان فەرەج عەزیز: ساڵی ١٩٧٧ لە گوندەکە لەدایکبووه. قۆناغی سەرەتای تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی تاوێرە

١- وەهاب ڕەحیم قادر: ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە. لەسەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە بەهاوبەشی لەگەڵ (عەبدوڵا حەمەئەمین قادر، نامیق حەسەن ئەحمەد) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- عەبدوڵا حەمەئەمین قادر: ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ کۆچیدواییکردووە. لە سەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە بەهاوبەشی لەگەڵ (نامیق حەسەن ئەحمەد، وەهاب ڕەحیم قادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- نامیق حەسەن ئەحمەد: ساڵى ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکردووە. لەسەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە بەهاوبەشی لەگەڵ (عەبدوڵا حەمەئەمین قادر، وەهاب ڕەحیم قادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- سەلام ڕەحیم قادر: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠٢١ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- سامان سەلام ڕەحیم: ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی تریفە

١- ئەحمەد عەبدولقادر عەلى: موختار و ئەنجومەنی گوندی (تریفە)یە. ناوی (ئەحمەد عەبدولقادر عەلى محەممەد ڕۆستەم)ـە. ساڵى ١٩١٩ له ‌گوندى (تریفه)‌ لەدایکبووە. ‌ساڵى ١٩٦٣ تا ١٩٩٩، کە کۆچیدواییکردووە، موختار و ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵ بووە. ٢- حیکمەت عومەر ساڵح سەعید: ساڵى ١٩٦٨ لە گوندى (تریفه)‌ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە و ماوەی دوو ساڵ لە کۆلێژى شەریعەى خوێندوویەتی. ساڵى ٢٠٠٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى تەپەزێڕینە

١- ئەحمەد عەلی محەممەد: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەحمەدی عەلی حسێن، غەریب عەبدولقادر حسێن) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- ئەحمەدی عەلی حسێن: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەحمەد عەلی محەممەد، غەریب عەبدولقادر حسێن) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- غەریب عەبدولقادر حسێن: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەحمەد عەلی محەممەد، ئەحمەدی عەلی حسێن) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- عەزیز مەحموود حەسەن: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵى ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە. ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (محەممەد موشیر ئەحمەد، ناجی مەحموود پیروەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- ناجی مەحموود پیروەیس: ساڵی ١٩٦١ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز مەحموود حەسەن، محەممەد موشیر ئەحمەد) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- محەممەد موشیر ئەحمەد: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (عەزیز مەحموود حەسەن، ناجی مەحموود پیروەیس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. پاش ساڵی ١٩٩٦، محەممەد موشیر ئەحمەد، بەتەنها وەک ئەنجومەن ماوەتەوە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی تەپەسەرەقوڵە

عومەر محەممەد خواکەرەم: ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی تەپەسەرەقوڵەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی تەپەکوڕە

فازیل محەممەد میر ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٨ لە (تەپەکوڕە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی خێڵی حەمە و قۆناغى ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە.، ساڵی ١٩٩٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی تەپیی سەفای خواروو

مەعروف عوسمان عومەر: ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌. ساڵی ١٩٩٦ بە هەڵبژاردن کراوەتە ئەنجوومەنە گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە لەکارەکەی و جێدەستی دیاری هەبووە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی تەپی سەفای سەروو

١- محەممەد حاجی موشیر محەممەد: ‌ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتايی لە (خورماڵ و بیارە) خوێندوە. قۆناغى ناوەندی لە (هەڵەبجه)‌ تەواوکردوە سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لەگەڵ (حەسەن سۆفی حەمەومین و عەلی قادر عەلی) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٣ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەسەن سۆفی حەمەومین عەلی: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لەگەڵ (محەممەد حاجی موشیر و عەلی قادر عەلی) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- عەلی قادر عەلی: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ‌ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ لەگەڵ (محەممەد حاجی موشیر و حەسەن سۆفی حەمەومین) بە هاوبەشی ئەنجومەنی گوندەکە بووە. تا ئێستا ئەجومەنی گوندەگەیە

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی تەکیە

حەمەسدیق محەممەد موراد: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی١٩٩٢ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی تلەوەرێ

١- کەریم حەسەن عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە پاش ڕاپەڕینەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندی جەلیلە

١- نەجمەدین عارف عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- فاروق ڕەسوڵ ساڵح: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ ئەنجومەنی گوندەکەبووە. ٣- عەتا مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابوری لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئەحمەد قادر عەلی: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانى گوندى چنارە

١- غازى حەمەئەمین ساڵح: ناوبراو ساڵى ١٩٦٧ لە گوندى (چنارە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لەگەڵ (عەبدوڵا حەمەعەزیز) ساڵى ١٩٩٣ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٢- عەبدوڵا حەمەعەزیز جەبار: ساڵى ١٩٦٥ لە گوندى (چنارە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لەگەڵ (غازى حەمەئەمین) لە ساڵى ١٩٩٣ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکەیە. ٣- لوقمان ئەحمەد مەحموود: ساڵى ١٩٦٩ لە گوندى (چنارە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. تا قۆناغى ناوەندى تەواوکردووە. لە سەرەتای ساڵى ٢٠٢٣وە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن
پێشتر 1 2 3
...
7 دواتر