ئەنجومەنەکانی گوندی تاوێرە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- وەهاب ڕەحیم قادر: ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە. لەسەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە بەهاوبەشی لەگەڵ (عەبدوڵا حەمەئەمین قادر، نامیق حەسەن ئەحمەد) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- عەبدوڵا حەمەئەمین قادر: ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ کۆچیدواییکردووە. لە سەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە بەهاوبەشی لەگەڵ (نامیق حەسەن ئەحمەد، وەهاب ڕەحیم قادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- نامیق حەسەن ئەحمەد: ساڵى ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکردووە. لەسەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە بەهاوبەشی لەگەڵ (عەبدوڵا حەمەئەمین قادر، وەهاب ڕەحیم قادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- سەلام ڕەحیم قادر: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠٢١ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٥- سامان سەلام ڕەحیم: ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سامان سەلام ڕەحیم)ی ئەنجومەنی گوندی (تاوێرە)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە، مامۆستا، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەهدی عارف محەممەد غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٤٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (دانا خالید حیمەئەمین مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٧٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی