بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- موحسین حسەین ئەمین: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (چواردارانی سەروو) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف: ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ئێستاش ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- عومەر سەعید ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵه. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (بەکر عەلی عەبدولقادر، نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا موراد: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد، بەکر عەلی عەبدولقادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- بەکر عەلی عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵه. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد، نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- عومەر سەعید ئەحمەد: بۆ جاری دووەم و ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (ساڵح حسێن حەمەئەمین) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- ساڵح حسێن حەمەئەمین: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد) و دواتریش بە تەنها و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
عەبدولقادر مەحموود ڕەحیم: بە (قادری ئەنجومەن) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (خاکوخۆڵ)ـە.
یەکەم ئەنجومەنی هەڵبژێرراوی تایبەت بە ئیش و کارەکانی گوندی (خەرپانی)یە. (عوسمان عەبدوڵا، شێخ ساحب حەمەغەریب، کەمال محەممەد) هەڵبژێرراون. مۆری ئەنجومەن بە شێوەیەکی کاتی لای (جەمال حسێن)ـە.
١- عەلی محەمەد سلێمان: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩١-٢٠٠٠ ئەنجومەن بووە. ساڵی ٢٠٠٤ کۆچیدواییکردووە. ٢-حەسەن مەجید قازی: ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە. ٢٠٠٠-٢٠١٧ ئەنجومەن بووە. لە ژیاندایە. ٣- لەتیف سلێمان قازی: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنە.
١- ڕۆبیتن حاتەم حەمزە: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (جەبار سوڵتان مراد ناوخاس) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە. ٢- جەبار سوڵتان مراد ناوخاس: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (ڕۆبیتن حاتەم حەمزە) ئەنجومەنی گوندەکە بووه. ٣- شارەمین ڕەزا حاتەم: ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (ئەکبەر کەریم و حەبیب مستەفا زۆراب) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- حەبیب مستەفا زۆراب: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (شارەمین و ئەکبەر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- ئەکبەر کەریم دەرەتفێ: ساڵی ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بڕوانامەی دبلۆمی هەیە، ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ بە هاوبەشی لەگەڵ (حەبیب زۆراب و شارەمین) ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- دلێر حەمەحسەین حەمەسەلیم: ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- سوبحان عەبدولخالق غەفور: لەساڵی ١٩٧٧ لە گوندی (هاوارەکۆن) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٣ قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردوە، ساڵی ٢٠٢٢ تا ئیستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- یاسین فەرەج محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠١٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- لەتیف حەسەن وەیس موراد: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- ڕەئووف حەسەن وەیس موراد: ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. دوای براکەی، لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
عەباس عەبدوڵا تۆفیق: ساڵی ١٩٨١ لە گوندی (دەرەقەیسەر) لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ئێستادا مامۆستایە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (دەرەقەیسەر) و تا ئێستا بەردەوامە.
محەممەد کەریم زۆراب: ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەعید حەبیب عەزیز: ساڵی ١٩٥١ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- حەمەڕەشید حەمەخان تاهیر: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بەهاوبەشی لەگەڵ (حەمەکەریم حەمەحسین وسەین) تا ساڵى ٢٠١٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- حەمەکەریم حەمەحسین وسەین: ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بەهاوبەشی لەگەڵ (حەمەڕەشید حەمەخان تاهیر) دواتریش بە تەنها تاساڵى ٢٠١٦ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- سەردار قادر سادق: ساڵی ١٩٨٢ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایى تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. سالى ٢٠١٧ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
ئەیوب محەممەد نعمت عەبدوڵا: ساڵی ١٩٦٧ لە گوند (دەگاشێخان) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە دەگاشێخان و ناوەندی لە سیروان و ئامادەیی لە سەرچنار تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٨ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە و تا ئێستا بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە.
جەمال مەحموود عەلی: ئەنجومەنی گوندی (دەلێن)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە. دەستی نوسینی هۆنراوەی هەیە و دوو بەرهەمە شیعری چاپکراوی هەیە.
١- محەممەد کەریم فەتاح: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لەساڵی ١٩٩٤ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (دێکۆن)ـە.
١- داود عەلی سەعید: ساڵی ١٩٥٥ لەگوندی ڕێشاو لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
دیاری شەریف عەلی: ساڵی ١٩٩٦ لە گوندی (زەردەهاڵ) لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی بەشی کارگێڕی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە. ساڵی ٢٠٢٢ بووە بە ئەنجومەنی گوندی زەدەهاڵ و تا ئێستا بەردوامە.
١- مەجید سادقی زەلەکێ: ناوی (مەجید سادق محەممەد)ە. ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی (زەلەکێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندکەیە.
١- حەمە کەریم محەممەد سەعید: بە (نەریمان زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە. ٢- فاروق عەبدوڵا ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ بووە بە ئەنجومەن، تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجومەن بووە، لە ئێستادا لەژیاندایە و لە گوندی زەڵم نیشتەجێیە. ٣- محەممەد حەمەلاو قادر: ساڵی ١٩٤٦ لە زەڵم لەدایکبووە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئادەم محەممەد کەریم: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جەماوەریی خورماڵ. ٥- ئەحمەد محەممەد عەبدولڕەحمان: ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٦- عومەر مەحموود زەڵمی: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی سیروان و ئامادەیی لە هەڵەبجەی تازە و پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی و کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- ڕەیان عوسمان عەلی: ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلیمانی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٨- ئیبراهیم عەبدولکەریم حەمەکەریم: بە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە بواری کۆمەڵناسیدا بڕوانامەی دکتۆرای هەیە. ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- نامیق ئەحمەد نوری: ساڵى ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بۆ ماوەى يەک ساڵی دوای ڕاپەڕین ئەنجومەنى گوند بووه. ٢- کەمال حەمەئەمین محەممەد: ساڵى ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ تا ساڵى ١٩٩٦ ئەنجومەنى گوند بووه. ٣- فەرەيدون مەحموود محەممەد: ساڵى ١٩٦٤ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ١٩٩٦ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنى گوند بووه. ٤- کامیل کەريم فەتاح: ساڵى ١٩٦٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵى ٢٠٠٧ تا ٢٠١٣ ئەنجومەنى گوند بووه. ٥- بيلال عەلى محەممەد: ساڵى ١٩٧٤ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ٢٠١٤ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.