ئەنجومەنەکانی گوندی جەلیلە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- نەجمەدین عارف عەبدولکەریم: ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- فاروق ڕەسوڵ ساڵح: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ ئەنجومەنی گوندەکەبووە.
٣- عەتا مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابوری لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- ئەحمەد قادر عەلی: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەتا مەحموود محەممەد)، لە ٢٦ ى ١٠ ى ٢٠٢٣، لە جەلیلە.
- چاوپێکەوەنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەحمەد قادر عەلی)، لە ٢٦ ى ١٠ ى ٢٠٢٣، لە جەلیلە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (نەجمەدین عارف عەبدولکەریم)، لە ٢٦ ى ١٠ ى ٢٠٢٣، لە جەلیلە.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی