ئەنجومەنەکانی گوندی تازەدێی بناری سورێن

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 377

ئەنجومەن

١- مارف حەمەساڵح مەحموود: ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایى تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.

٢- محەممەد فارس حەسەن: ساڵى ١٩٦٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. قۆناغی سەرەتایى تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٠٧ بووە بە ئەنجومەنی گوندەکە‌.

٣- عوسمان فەرەج عەزیز: ساڵی ١٩٧٧ لە گوندەکە لەدایکبووه. قۆناغی سەرەتای تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عوسمان فەرەج عەزیز)ی دە‌نجومەنی گوندی (تازدەدێی سەروو)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (جەمال ئەحمەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (مارف حەمەساڵح مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  4. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد فارس حەسەن)ی ئەنجومەنی گوندی (تازەدێی بناری سورێن)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  5. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەبدول حەمەساڵح مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦١، پیشە: خنەنشین، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى تازەدێى بنارى سورێن

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەنجومەنەکانی شارەدێی تەوێڵە

دوای ڕاپەڕینى ١٩٩١ و گەڕانەوەی خەڵک بۆ تەوێڵە، چەند کەسێک بەکاتی وەک ئەنجومەن ڕۆڵیان بینیوە. لەوانە (مامۆستا محێدین حاجی سەلیم، مەلا عەبدولقادر، حاجی حەمەساڵحی حاجی فەرەج، مامۆستا تاليب)، بەردەوامبون، تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ لە ساڵی ١٩٩٢، کە هەریەک لە(سابر ئەحمەد بابا، ڕەحیم کەنعان، شیروان جەلال، نەسرەدین مەحێدین، عەبدولعەزیز عەبدولوەهاب) بوونە ئەندامی ئەنجومەنەکە. ساڵی ١٩٩٣ هەڵبژاردنێکی تر ئەنجامدرا، ئەم کەسانە بوونە ئەنجومەن: (نیهاد عوسمان، عوسمان سۆفی حەمەکەریم، بەختیار عەبدولعەزیز، شیروان جەلال، اختيار عزيز ) ئەندام بوون تێیدا و تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوامبوون و لەوەو دوا (جەمیل حەبیب، دیاری عەبدولقادر، عەلی حەمەئەمین) هەڵبژێرراون.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارە: دەستەی داکۆکیی بیارە

عومەر ڕەحمان ڕۆستەم میرزا، موختاری گەڕەکی کاوات و ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارەیە، ساڵی ١٩٤٩ لە بیارە لەدایکبووە، نەچووەتە بەر خوێندن، بەڵام کەسێکی لێهاتوو زیرەکە، لە گەڵ ئەوەشدا تەمەنی هەیە هێشتا خانەنشین نەکراوە، فەرمانبەرە لە گەنجینەی ١ی سلێمانی، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، ئێستا لە بیارە دەژی.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی شارۆچکەی خورماڵ

ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم ئەنجومەنانە بۆ شارۆچکەکە دیاریکراون: ١- سامر ئەوڕەحیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئەردەڵان)ـه،‌ کە لە ئێستادا سەدان ماڵی تێدایە و بە گەڕەکی (زەڵمیەکان و یاڵانپێیەکان)یش ناودەبرێت. ٢- ئاراس محەممەد ئەمین شەریف: لەساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ئەنجومەنی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و زۆربەی دانیشتوانەکەی فەرمانبەرانن و زیاتر لە سەد ماڵن. ٣- تەحسین محەممەد سەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە‌. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئاشتی)یه،‌ کە زیاتر لە ٤٥٠ ماڵ دەبێن. لەهەمان کاتدا ناوبراو بەرپرسی سەرجەم موختار و ئەنجومەنەکانی سنوری شارۆچکەکەیە. ٤- بەختیار عومەر شەریف: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (قەڵا)یە، کە لە زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ دەبێت. ٥- فوئاد حەمەیوسف محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەنجومەنی گەڕەکی (داڵانی)یە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گەڕەکی کانیقوڵکە

ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا: ئەنجومەنی گەڕەکى (کانى قوڵکه)‌ بووە لە شارى هەڵەبجە. ناوی (ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا)یە. ساڵی ١٩٥٠ لە شارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەوێڵە تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٢ وە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی هەڵەبجە بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی وازی لە کارەکەی هێناوە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنەکانی گوندیئاوایی حاجی حەمەئەمین

١- ئەحمەد محەممەدئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەرکەوت محەممەد ئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن

ئەنجومەنی گوندی ئاواییی ڕۆستەم بەگ

١- ناجی ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ەوە بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ئەنجومەن