بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٢م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە و سەر گردەکە لەڕوبەرێکی زۆری تەختایی پێکهاتووە. کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی خورماڵ بە دووریی پێنج کیلۆمەتر لە گوندی تەپی سەفای خواروودا، لەنێوان گوندەکانی کوڵکنیی لە باکوری خۆرهەڵات و فولکەی تەپەتۆڵەکەش، کە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجە دروستکراوە، کەوتووەتە خۆرئاوایەوە، ڕووبەری گردەکەش نزیکەی (٥٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە تێیدا دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا بەشێکی زۆری خانوەکانی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە و تەنکی و بیری ئاوی خواردنەوەی گوندەکەی لەسەر ڕێکخراوە.
گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیک بە دوو مەترە. کەوتووەته سنوری گوندی (گورگەچیا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند پارچە (گۆزەی شکاو، بانگردێن و تەنوور)ی لێ دۆزراوەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بۆ سەردەمی (ئاشووری و ئەشکانی و ساسانی) دەگەڕێتەوە.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکردەی شوێنەوارییە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندی (قاجر)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دوو دۆنم و بەرزییەکەی (١٥م) دەبێت. لەکاتی کنەوپشکنیندا، پاشماوەی ئێسکوپروسک و کوپی شکاو و دیواری تێدا دۆزراوەتەوه، کە بەڵگەن بۆ ژیان لەو شوێنەدا. لە کۆندا وەک قەڵایەک بەکارهاتووە. بەناوی (سەید عەبدولقادر) ناوێکەوە ناونراوە.
گردێکی شوێنەوارییە و (گردی سەددانی) یشی پێدەوترێت، شێوەکەی خڕ و بازنەییە و نزیکەی (١٨م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە و چەند دار بەڕوویەکی بەتەمەنیش لەسە لاتەنیشتەکانی ڕواون. کەوتووەتە نێوان (تەپی سەفا) لە باشوری و (شەشک) لە باکوری. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە، بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوایەوە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئاشووری و ساسانییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکەو دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵکردنەوە، بەشێک لە گردەکە تێکدراوە و شێوەکەی گۆڕاوە. لەسەر بەشی سەرەوی گردەکەش (تەنکیی ئاو)ی خواردنەوە (خزان المیاە)ی گوندەکە دروستکراوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕیژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. لە ناو سنوری گوندی (شەکرالی)دایە، لە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان بە دووریی سێ کیلۆمەتر هەڵکەوتووە. ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٤٠٠م) دەبێت، هەروەها گردی شەکرالی کەوتووەتە نێوان تەپی سەفا لە باکور و لامەرکەزی لەخورئاوا و شارۆچکەی سیروان لەباشورەوە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە تێیدا دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە. لەئێستادا بەشێک لەخانوەکانی گوندەکەی لەسەر بونیادنراوە، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەی لەسەر دانراوە، هەر بۆیە شێوەی شوێنەواری گردەکە گۆڕاوە بۆ شوێنیکی نیشتەجێبوون، (المکان السکنیة)، هەر ئەمەش بووەتە هۆی تێکدانی شێوەی شوێنەواری گردەکە.
گردێکی شوێنەواری لاکێشەیی و بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کانی شێخ)ـە لە باشوری خۆرئاوای گوندەکەوە و لە خۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠م) دەبێت، ئەوساڵانەی ئاو زۆر دەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخانەوە، ژێرئاو دەکەوێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، بەپێی بوونی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە تێیدا دەرکەوتوون، شوێنەوارەکە بۆ پێش (ئیسلام) دەگەڕێتەوە.
گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م)ە. کەوتووەتە سنوری گوندی (قەدەفەری)ی سەر بەشارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر چەمی ئاوی (ڕێشێن). ڕووبەرەکەی لە دۆنمێک (٢٥٠٠م) زیاترە. پێشتر بە (گردی وەیسی) ناو براوە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند کەرەستە و ئامڕازێکی وەک گۆزە و ئێسکوپروسکی مرۆڤی لێ دۆزراوەتەوە. بەهۆی ئەوەی خانوی لەسەر دروستکراوه، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە لە ئێستادا کەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانەوە، کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان بە دووریی شەش کیلۆمەتر، لە خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (غوڵامی خواروو)ە، لە باشوری گوندەکەدایە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە ئەنجامنەدراوە.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکردەی شوێنەوارییە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (قاجر)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک و بەرزییەکەی (١٠م) دەبێت. بە پێی قسەی خەڵکی ناوچەکە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە. پاشماوەی دێرینی تێدا دۆزراوەتەوە و هەتا ئێستا کنەوپشکنینی لێنەکراوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە و بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە ناو گردی قازی، لەبەشی خۆرهەڵاتەوە لەکۆتایی خانوەکانی گوندەکەیە و بە دووریی شەش کیلۆمەتر سەر بە شارۆچکەی خورماڵە، گوندەکەش بە ناوی ئەو گردەوە ناونراوە (گردی قازی). هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراوی ساسانی و شتی گرانبەها و بەنرخ، هەروەها چاڵی گەنمیشی تێدا دۆزراوەتەوە. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵکردنەوە بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و شێوێنراوە. ڕووبەرەکەی (٤٠٠م) دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی ساڵانی شەڕی (عێراق - ئێران)دا بەشێکی زۆری لێکراوە بە بیناو شوێنی مانەوەی سەربازی.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان بە دووریی دوو کیلۆمەتر، لەسنوری جوگرافیی گوندی (قشڵاخەڕووتە)، لە خۆرئاوای گوندەکەدایە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە. لەئێستادا دەوروبەرەکەی دەکێڵرێت و دەکرێت بە گەنم و جۆ.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و بازنەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە گوندی (قوڵخورد و عەلیاوا) لە لای ڕاستی ڕێگەی سەرەکیی (گردیگۆ - سەیدسادق)، کە لەناو گوندی (گردەنازێ)وە ڕێگایەک بەرەو گردەکە دەچێت بە دووریی کیلۆمەترێک، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (یەک دۆنم ٢٥٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، مێژووەکەی بۆ سەردەمی (ئورک و بابلی و ئاشووری و ماد و ساسانییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو و ئێسکەپەیکەری مرۆڤ لەناو گۆزەدا.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و بازنەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی لێژبوونەتەوە. کەوتووەتە دەشتی شارەزوور و لە باشوری خۆرئاوای سیروان بە دووریی سێ کیلۆمەتر، هەردوو ڕوباری (زەڵم)و (تانجەرۆ) بە بەردەمیدا ڕەتبوون، گوندێکی بچوکیش لە تەنیشت گردەکەدا هەبووە بەناوی (قۆرتاس)، کە لەئێستادا نەماوە و ساڵی ١٩٦١ دانیشتوانەکەی گوندەکەیان بەجێهێشتووە، کە دواتر کەوتووەتە ژێرئاوی دەریاچەی دەربەندیخانەوە. بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری عیراقی هەڵکۆڵینی تێدا کراوە و پارچەی گۆزەی سەردەمی (ئورک ٣٥٠٠ بۆ ٢٩٠٠ پ. ز) و سەردەمی (خوری)یـەکانی تێدا دۆزراوەتەوە، هەردوو شوێنەوارناسی عێراقی (تەها باقر و فوئاد سفر)سەردانی گردەکەیان کردووە و لێکۆڵینەوەی زانستییان لەبارەیەوە ئەنجامداوە، ئەو کەرەستە و ئامڕاز و پارچە شوێنەوارییانەی، کە لەگردەکەدا دۆزراونەتەوە، مێژووی گردەکە پیشاندەدەن، لە چەند چینێکی شوێنەواری پێکهاتووە، لە بەشی سەرەوەی گردەکەدا، خانویەکی سەیر دۆزراوەتەوە، کە لە گڵی سورەوکراوە و گەچ دروستکراوە، ئەم ژورە بریتیبووە لە گومەزێکی چوارگۆشە، کە دەوری بە ڕاڕەو گیراوە و زۆر لە شوێنەوارناسان پێیانوایە (ئاتەشگا) بووە و لەسەر شێوەی کۆمەڵیک پەرستگا دروستکراوە، چینەکانی سەر ڕووی گردەکە دەکەونە سەرەوەی ئاتەشگاکە و بۆ سەردەمی ئیسلام دەگەڕێنەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە نێوان گوندی (کوڵکنی و تەپی سەفای خواروو)، بەجۆرێک لە باکوری خۆرئاوای (گوندی تەپی سەفای خواروو)، بە دووریی (٥٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک (گۆزە و گڵێنە) بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵکردنەوە. بەشێک لەگردەکە تێکدراوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٤٠ بۆ ٥٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە بە تایبەت لەلای باشوری گردەکەوە بە ئاڕاستەی دەشتی شارەزوور، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە). چەند دار بەڕوویەکی گەورە لە لاتەنیشتەکانی گردەکەدا ڕووان و تەمەنی هەندێک لە دارەکان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە و تیرەی دارەکە نزیکەی دوو مەتر دەبێت، لاتەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە کەوتووەتە ناو سنوری گوندی تەپەکوڕە لەکۆتاییی خانوەکاندا لەلای خۆرئاوای گوندەوە، لەسەر یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی (خورماڵ - هەڵەبجە)، کە بەڕێگەی تەپەکوڕە ناسراوە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئورک بابلی و ئاشوورییەکان و سەردەمی ئیسلام)یش دەگرێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزەو سکە و دراو و شتی گرانبەها، ئەگەر سەرنج لە لاتەنیشتەکانی بدرێت بە ئاسانی هەست بە چینە شوێنەوارییەکانی گردەکە دەکرێت. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵ و کردنەوە و دروستکردنی خانو لە بنکی گردەکەدا، بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و شێوەکەی گۆڕاوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٨م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر، کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان، لەسنوری جوگرافیی گوندی (بەشارەتی خواروو)ە لە باکوری گوندەکەدایە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، کۆمەڵیک شمەک و کەرەستەی شوێنەواری و سکە و دراوی ساسانی تێدا دۆزراوەتەوە. لە ئێستادا لە هەمولایەکەوە سیاجکراوە و باخێکی گەورەی زەیتونی لەسەر دروستکراوە و لایەکانیشی کێڵراون و لەگەڵ ئەوەشدا تەنکیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەی لەسەر دانراوە.
گردێکی شوێنەوارییە و شێوەیەکی خرو قوچەکییە، بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت. کەوتووەتە دەشتی شارەزوور و لە باشوری شارۆچکەی سیروان بە دووریی چوار کیلۆمەتر، لە خۆرهەڵاتی گوندی گورگەچیاوە بە دووریی (٥٠٠م)، لەسەر چەمی ئاوی گوندی پریسی خواروو، کە چەمەکە بە بنکی گردەکەدا تێپەڕدەبێت. سەبارەت بە هەڵکۆڵینی گردەکە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و کۆلێجی زانکۆی (UCL)ی لەندەنییەوە هەڵکۆڵینی تێدا کراوە. ئەو ئامڕازانەی تێیدا دۆزراونەتەوە بریتین لە: (گلێنەی سەردەمی چاخی کانزایی، سەردەمی عوبێد ٥٥٠٠ بۆ ٤٥٠٠ پ. ز و سەردەمی ئورک و بابلی و ئاشووری، هەروەها گڵێنە و کەرەستەی سەردەمی ئیسلامیشی تێدا دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا کێڵراوە و ساڵانە دەکرێت بەکشتوکاڵ گەنم.
گردێکی شوێنەواریی شێوە قوچەکییە. بەشی سەرەوەی تەختانە و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە سەر سێڕیانی ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - هەڵەبجە - سەیدسادق) لە نزیک (پردی زەڵم) و ڕوبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت، بە دووریی شەش کیلۆمەتر سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکەی ساسانی و دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ و ئێسکوپروسکی مرۆڤ. هەروەها بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و لەگەڵ ئەوەشدا تەنکیی ئاو (خزان المیاه) لەلایەن حکومەتەوە لەسەری دروستکراوە و ئاو بەسەر ماڵەکانی گوندەکەدا دابەشدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشی سەرەوەی گردەکەدا، بینای سەربازی تێدایە.
گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە خڕە. بەشی سەرەوەی قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٧م)ە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گێڵەک)ی سەر بەناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (٥٠٠٠م) زیاترە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند کەرەستە و ئامڕازێکی وەک گۆزە و ئێسکوپروسکی مرۆڤی لێ دۆزراوەتەوه.
گردێکی شوێنەوارییە. بە دووریی نزیکەی کیلۆمەترێک لە گوندی (بامۆک)ـەوە دوورە و کەوتووەتە نێوان کانی شێخ و گوندی (بامۆک)ەوە. مێژوویەکی دێرینی هەیە و پاشماوەی شوێنەواری سەردەمی جولەکەکانی تێدا دۆزراوەتەوە. گردێکی ماتە و زۆر بەرز نییە. لەم سەردەمانەی دواییدا گردەکە کێڵاراوە و کراوەتە توتن.