گردی کوڕە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 209

شوێنەوار

گردێکی شوێنەواریی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٤٠ بۆ ٥٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە بە تایبەت لەلای باشوری گردەکەوە بە ئاڕاستەی دەشتی شارەزوور، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە). چەند دار بەڕوویەکی گەورە لە لاتەنیشتەکانی گردەکەدا ڕووان و تەمەنی هەندێک لە دارەکان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە و تیرەی دارەکە نزیکەی دوو مەتر دەبێت، لاتەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە کەوتووەتە ناو سنوری گوندی تەپەکوڕە لەکۆتاییی خانوەکاندا لەلای خۆرئاوای گوندەوە، لەسەر یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی (خورماڵ - هەڵەبجە)، کە بەڕێگەی تەپەکوڕە ناسراوە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئورک بابلی و ئاشوورییەکان و سەردەمی ئیسلام)یش دەگرێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزەو سکە و دراو و شتی گرانبەها، ئەگەر سەرنج لە لاتەنیشتەکانی بدرێت بە ئاسانی هەست بە چینە شوێنەوارییەکانی گردەکە دەکرێت. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵ و کردنەوە و دروستکردنی خانو لە بنکی گردەکەدا، بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و شێوەکەی گۆڕاوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. شوێنەوارەکانی شارەزوور، نەوشیروان عەزیز محمد، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٧، ل٢٠٩.
  3. المواقع الاثریە فی العراق، مدیریە الاثار العامە، بغداد، ١٩٧٠، ل٣٤٢.

ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گردی وەیسی: مەلاوەیسە

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی سروشتیە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە گوندی مەلاوەیسە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (گردیگۆ – سەیدسادق). لەگوندی (قەدەفەری)وە ڕیگایەک بەرەو گردەکە و گوندی مەلاوەیسە دەچێت بە دووریی کیلۆمەترێک، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٧٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو، لەئێستادا گۆڕستانی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. تەواوی خانوی گوندەکە لەسەر گردەکە بونیادنراون و بەشێکی لێکراوە بە کشتوکاڵ، ئەمەش وایکردووە گردە شوێنەوارییەکە گۆڕانکاری لەشێوەکەیدا ڕووبدات.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی وسوو

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. کەوتووەته سنوری گوندی (گورگەچیا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م٢)یە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند پارچەی بەردی تێژ کراو (بەردە ئەستێ) و گۆزەی شکاوی لێ دۆزراوەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بەشێکی بۆ سەردەمی (چاخی بەردینی نوێ) و سەردەمی (ساسانی و ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گڵێجاڵە بچکۆلە

پاشماوەی قەڵایەکی کۆنە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی ناوەندی ناحیەی (بەمۆ). بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە لە قەڵاکەدا دۆزراونەتەوە، بۆ سەردمەی پارسی و ساسانی دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گوندە

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٥م)ە. کەوتووەتە سەر چەمی (حەوت ئاشان) لە باشور و خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکە (٩٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەو کەرەستە و ئامڕازانەی لێی دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ئەبو شەمامان

کەوتووەتە باکوری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ لە خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ بە دووریی سێ کێلۆمەتر، لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجهوە‌ (١٥کم) دوورە. مێژووی گۆرستانەکە: لەسەر بنەمای کێلە نوسراوەکانی گۆڕستانەکە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠ ساڵ لەمەوبەر، کێلە تاشراوەکانی گۆڕستانەکە بەزمانی عەرەبی و خەتی فارسی لەسەریان نوسراوە، کە خاوەنی گۆڕەکان بەگزادە و شێخەکانی ناوچەکەن، لە ئیستادا زیاتر لە ١٥ کێلی شوێنەواری تێدا بەجێماوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ڕێوڵە

گۆڕستانی دێی کۆنی گوندی (بەڵخە)یە. بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خوار گوندەکەوە لە لا نساری ڕێوڵە و خوار شاخی هانەوەهارەی بەڵخە و باخی سەی حەبیب. دەکرێت بە دوو بەشەوە. سێ شێواز مردووی لێنێژراوە. بەشێکی کۆنی، کە ڕووفاتەکانیان بۆ پێش ئیسلام و سەردەمی زەردشت دەگەڕێتەوە، چونکە خراونەتە نێو کوپەڵەوە. دەوترێت زەردەشت خۆیشی لە ئەشکەوتێکی نزیک بەم گوندە ژیاوە. بەشێکی مردووەکان ڕوو بە خۆر نێژراون. بەشی دووەمی کەمێک لە خوارترە و لە بەرامبەر بەشەکەی ترەوەیە هی سەردەمی ئیسلامە. بە هۆی نەشارەزاییەوە لە کاتی ئیشوکار و باخەوانیدا، زۆرێک لەم شوێنەوارە لەناوچووە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار