مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.

ناوەڕۆک

183 بابەت

گردی گورگەچیا

گردێکی شوێنەوارییە و شێوەیەکی خرو قوچەکییە، بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت. کەوتووەتە دەشتی شارەزوور و لە باشوری شارۆچکەی سیروان بە دووریی چوار کیلۆمەتر، لە خۆرهەڵاتی گوندی گورگەچیاوە بە دووریی (٥٠٠م)، لەسەر چەمی ئاوی گوندی پریسی خواروو، کە چەمەکە بە بنکی گردەکەدا تێپەڕدەبێت. سەبارەت بە هەڵکۆڵینی گردەکە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و کۆلێجی زانکۆی (UCL)ی لەندەنییەوە هەڵکۆڵینی تێدا کراوە. ئەو ئامڕازانەی تێیدا دۆزراونەتەوە بریتین لە: (گلێنەی سەردەمی چاخی کانزایی، سەردەمی عوبێد ٥٥٠٠ بۆ ٤٥٠٠ پ. ز و سەردەمی ئورک و بابلی و ئاشووری، هەروەها گڵێنە و کەرەستەی سەردەمی ئیسلامیشی تێدا دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا کێڵراوە و ساڵانە دەکرێت بەکشتوکاڵ گەنم.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردیگۆ

گردێکی شوێنەواریی شێوە قوچەکییە. بەشی سەرەوەی تەختانە و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە سەر سێڕیانی ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - هەڵەبجە - سەیدسادق) لە نزیک (پردی زەڵم) و ڕوبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت، بە دووریی شەش کیلۆمەتر سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکەی ساسانی و دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ و ئێسکوپروسکی مرۆڤ. هەروەها بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و لەگەڵ ئەوەشدا تەنکیی ئاو (خزان المیاه) لەلایەن حکومەتەوە لەسەری دروستکراوە و ئاو بەسەر ماڵەکانی گوندەکەدا دابەشدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشی سەرەوەی گردەکەدا، بینای سەربازی تێدایە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی گێڵەک

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە خڕە. بەشی سەرەوەی قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٧م)ە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گێڵەک)ی سەر بەناحیە‌ی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (٥٠٠٠م) زیاترە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند کەرەستە و ئامڕازێکی وەک گۆزە و ئێسکوپروسکی مرۆڤی لێ دۆزراوەتەوه.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی لاگرد

گردێکی شوێنەوارییە. بە دووریی نزیکەی کیلۆمەترێک لە گوندی (بامۆک)ـەوە دوورە و‌ کەوتووەتە نێوان کانی شێخ و گوندی (بامۆک)ەوە. مێژوویەکی دێرینی هەیە و پاشماوەی شوێنەواری سەردەمی جولەکەکانی تێدا دۆزراوەتەوە. گردێکی ماتە و زۆر بەرز نییە. لەم سەردەمانەی دواییدا گردەکە کێڵاراوە و کراوەتە توتن.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی لامەرکەزی

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٨م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی سێ کیلۆمەتر، کەوتووەتە سنوری جوگرافیی گوندی لامەرکەزی لە سنوری شارۆچکەی سیروان، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سیروان و هەڵەبجە. ڕووبەری گردەکە (٢٠٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، بۆ سەردەمی (ساسانی و ئیسلامی) دەگەڕێتەوە. و لەئێستادا پرۆژەی تەنکیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. بەهۆی ڕیگاوبان و جۆگای ئاودێرییەوە شێواوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی لەڕان

گردێکی شوێنەوارییە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گردی قازی) سەر به ‌ناحیە‌ی (خورماڵ). ‌ڕووبەرەکەی (١٠٠م٢)، بەرزییەکەی چوار مەتر دەبێت. بە شوێنێکی شوێنەواری ئەژماردەکرێت و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین کەلوپەلیان تێدا دۆزیوەتەوە و لەکۆندا شوێنی ژیان بووە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی مارانی

گردێکی شوێنەوارییە و شێوەی لاکیشەیی هەیە، بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت. بە دووریی چوار کیلۆمەتر کەوتووەتە دەشتی شارەزوور و لە باشوری شارۆچکەی سیروان، لە باشوری گوندی گورگەچیاوە بە دووریی (٧٠٠م). سەبارەت بە هەڵکۆڵینی گردەکە ساڵی (٢٠١٣) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی وکۆڵێجی زانکۆی UCL)) لەندەنییەوە هەڵکۆڵینی تێدا کراوە، ئەو ئامڕازانەی تێیدا دۆزراونەتەوە بریتین لە: (گلێنەی سەردەمی چاخی کانزایی، سەردەمی عوبێد ٥٥٠٠ بۆ ٤٥٠٠ پ. ز. سەردەمی ئورک و بابلی و ئاشووری و هەروەها گڵێنە و کەرەستەی سەردەمی ئیسلامی)شی تێدا دۆزراوەتەوە، لەئێستادا کێڵڕاوە و ساڵانە دەکرێت بە کشتوکاڵ و گەنم.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی مام خل

گردێکی شوێنەواریی بچوکی دەستکردی تورەکەڕێژە‌، بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تازەدێ)ی سەربەناحیە‌ی (خورماڵ). بەرزيیەکەی چوار مەتر دەبێت. بەشێوەیەکى گشتى ڕووبەرەکەی نیودۆنمە. مێژووى دروستبوونى زۆر دێرینە و بۆ سەردەمى ساسانییەکان دەگەڕێتەوە و چەندین جار کەلوپەلى شوێنەواری لێ دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی مەتا

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە و بەرزیەکەی لە ئێستادا نزیکەی پێنج مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی شەش کیلۆمەتر، کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی خورماڵەوە، لە گوندی (مەتا)، کە گوندێکی نوێیە و لەدوای ١٩٩١ بونیادنراوە و ئاوەدانکراوەتەوە، لە نێوان هەردوو گوندی (تەپەڕێزینە و گوڵەخانە)دایە، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (گردیگۆ - سەیدسادق)، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٧٥٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ساسانییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوینەواری تێدا دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی ناو ئاوایی

گردێکی تورەکەڕێژی دەستکردە. کەوتووەتە‌ ناو ماڵەکانی گوندی (کوڵکنیی سەروو)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی لە دۆنمێک زیاترە. لەڕابردوودا لەکاتی کنەوپشکنیندا ئاسەواری کۆنیان تێدا دۆزیوەتەوە‌. ئێستا لە چواردەورى گردەکەدا ماڵیان کردوەتەوە، لە کۆنیشدا چاڵیان تێدا دروستکردووە وەک زینانی توتن بەکاریانهێناوه، واتە توتنیان شاردووەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی ناودێ

گردێکی شوێنەواریی ‌شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەتره. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکەڕێژە). کەوتووەتە ناو سنوری گوندی (ڕیشێن)، لەناو گوندەکەدایە، ڕووبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠م)، سەر بەسنوری شارۆچکەی (خورماڵ) و بە دووریی (١٥کم) دەکەوێتە سنورییەوە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، بەڵام لەساڵانی ڕابردوو بەشێک لە شوێنەوارەکانی کوردستان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەستدرێژییانکراوەتەسەر و هەڵدراونەتەوە شوێنەوارەکانیان دەرهێنراوە، ئەم گردەش لەم هەڵمەتە بێبەشنەبوە، لەم گردەدا (پاشماوە و کەرەستەی شوێنەواری و پارچەی گۆزە و ئێسوپروسکی مرۆڤ) دۆزراونەتەوە. لەئەنجامی دۆزینەوەی ئەم پاشماوە شوێنەوارییانەوە، دەردەکەوێت، کە گردەکە شوێنەوارییە و بۆ سەردەمە مێژووییەکانی پێش هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە وەک (ئاشووری و ئەشکانی و ساسانی)یەکان، شوێنەکە چەند خانویەکی گوندەکەی لەسەر بونیادنراوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی وەیسی: مەلاوەیسە

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی سروشتیە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە گوندی مەلاوەیسە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (گردیگۆ – سەیدسادق). لەگوندی (قەدەفەری)وە ڕیگایەک بەرەو گردەکە و گوندی مەلاوەیسە دەچێت بە دووریی کیلۆمەترێک، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٧٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو، لەئێستادا گۆڕستانی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. تەواوی خانوی گوندەکە لەسەر گردەکە بونیادنراون و بەشێکی لێکراوە بە کشتوکاڵ، ئەمەش وایکردووە گردە شوێنەوارییەکە گۆڕانکاری لەشێوەکەیدا ڕووبدات.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی هەسەنی مەحموود

گردێکی شوێنەواریی تورەکەڕێژی دەستکردە. بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوندی (بەشارەتی سەروو)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ). هەرچەندە مێژووەکەى بەتەواوى دیار نییە، بەڵام بە پێی بڕوای خەڵکى ناوچەکە بۆ سەردەمى ساسانییەکان دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. لەکاتی کنەوپشکنیندا پاشماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی وسوو

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. کەوتووەته سنوری گوندی (گورگەچیا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م٢)یە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند پارچەی بەردی تێژ کراو (بەردە ئەستێ) و گۆزەی شکاوی لێ دۆزراوەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بەشێکی بۆ سەردەمی (چاخی بەردینی نوێ) و سەردەمی (ساسانی و ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گڵێجاڵە بچکۆلە

پاشماوەی قەڵایەکی کۆنە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی ناوەندی ناحیەی (بەمۆ). بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە لە قەڵاکەدا دۆزراونەتەوە، بۆ سەردمەی پارسی و ساسانی دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گوندە

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٥م)ە. کەوتووەتە سەر چەمی (حەوت ئاشان) لە باشور و خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکە (٩٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەو کەرەستە و ئامڕازانەی لێی دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ئەبو شەمامان

کەوتووەتە باکوری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ لە خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ بە دووریی سێ کێلۆمەتر، لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجهوە‌ (١٥کم) دوورە. مێژووی گۆرستانەکە: لەسەر بنەمای کێلە نوسراوەکانی گۆڕستانەکە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠ ساڵ لەمەوبەر، کێلە تاشراوەکانی گۆڕستانەکە بەزمانی عەرەبی و خەتی فارسی لەسەریان نوسراوە، کە خاوەنی گۆڕەکان بەگزادە و شێخەکانی ناوچەکەن، لە ئیستادا زیاتر لە ١٥ کێلی شوێنەواری تێدا بەجێماوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ڕێوڵە

گۆڕستانی دێی کۆنی گوندی (بەڵخە)یە. بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خوار گوندەکەوە لە لا نساری ڕێوڵە و خوار شاخی هانەوەهارەی بەڵخە و باخی سەی حەبیب. دەکرێت بە دوو بەشەوە. سێ شێواز مردووی لێنێژراوە. بەشێکی کۆنی، کە ڕووفاتەکانیان بۆ پێش ئیسلام و سەردەمی زەردشت دەگەڕێتەوە، چونکە خراونەتە نێو کوپەڵەوە. دەوترێت زەردەشت خۆیشی لە ئەشکەوتێکی نزیک بەم گوندە ژیاوە. بەشێکی مردووەکان ڕوو بە خۆر نێژراون. بەشی دووەمی کەمێک لە خوارترە و لە بەرامبەر بەشەکەی ترەوەیە هی سەردەمی ئیسلامە. بە هۆی نەشارەزاییەوە لە کاتی ئیشوکار و باخەوانیدا، زۆرێک لەم شوێنەوارە لەناوچووە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی زووزووگلان

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (خەرپانی) بە دووریی (٥٠٠م) نزیک ڕێگای (هەڵەبجە - خەرپانی). مێژوویەکی دێرینی هەیە. کێلەکانی گۆڕستانەکە لە بەردی ئاسایین و هیچ پاشماوەیەکی زەخرەفە و جوانکارییان بۆ نەکراوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی شێخ سلێمان

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ). (٨٧٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە شوێنەواری قەڵاگا و کانی شێخ قادر و کانی هاڵ و کانی باخەکان و وەنەکێ ماما هەجێ و ئەشکەوتی مەڕ دێیەکان و لە خۆرهەڵاتەوە کانی هانە چیاڵە و ڕێبوارانی سەروو تفەقەتاراو چەقەڵان و هانەوا وێکەن و حاجی حەمە سیاو و لە باشورەوە کانی وەرو شەخسی و شوێنەواری شێخ سلێمان و کانی میشڵیان و کانی گەورە و هەسەن و دۆڵی ڕەزەمۆزان و لە خۆرئاواوە دۆڵی بانە گەورێ و گوندی بانیشار دەورەیانداوە، ئەم شوێنەوارە تەنها (١٥٠م) لە ڕێگای قیرتاوکراوی گوندی یاڵانپێوە دوورە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار
پێشتر 1
...
7 8 9 10 دواتر