گردی وەیسی: مەلاوەیسە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی سروشتیە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە گوندی مەلاوەیسە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (گردیگۆ – سەیدسادق). لەگوندی (قەدەفەری)وە ڕیگایەک بەرەو گردەکە و گوندی مەلاوەیسە دەچێت بە دووریی کیلۆمەترێک، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٧٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو، لەئێستادا گۆڕستانی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. تەواوی خانوی گوندەکە لەسەر گردەکە بونیادنراون و بەشێکی لێکراوە بە کشتوکاڵ، ئەمەش وایکردووە گردە شوێنەوارییەکە گۆڕانکاری لەشێوەکەیدا ڕووبدات.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٣.
- هەوارگەی شارەزوور، تالب دەرباز، چاپی یەکەم، بەرگی دووەم، پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠٠٩، ل١٦٨-١٦٩.
- شوێنەوارەکانی شارەزوور، نەوشیروان عەزیز محمد، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٧، ل٢٠٤.
- المواقع الاثریە فی العراق، مدیریە الاثار العامە، بغداد، ١٩٧٠، ل٣٤٤.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر