بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
پڕۆژەی ئاوی گوندی (دەرەشیشی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازەکانەوە دروستکراوه، زیاتر لە ٢٠ ماڵ لەم پڕۆژەیە سودمەندبوون. ئاوەکەی لە کانییەکەی پیرداودەی (سەرکەن)ەوە ڕاکێشراوە و حەوزی بۆ خەزانی ئاوەکە دروستکراوە و دواتر بە بۆری دابەشکراوە بۆ دانیشتوانی گوندەکە.
ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوەیە بە بۆری و بەدرێژایی پێنج کیلۆمەتر لە سەرچاوەی ئاوی دێ کۆنەکەی دەگاشێخان و لە ڕێی تۆڕێکەوە و بە بەلوعە و دابەشکردنی بەسەر ماڵەکانی گوندە تازەکەدا. دوای ڕاپەڕین و دروستکردنەوەی دەگاشێخان لە شوێنەواری کەلاراوگاورا لەپشت جادەی تەوێڵە و بیارەوە و بونیادنانەوە و دروستکردنی مزگەوتی نوێ، پڕۆژەکە لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامی کورد و هاوکاری دەزگای یونیسێف جێبەجێکراوە.
پڕۆژەی ئاوی گوندی (دێکۆن) بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە. بە هۆی نەبوونى ئاوەوە بیری ئیرتیوازی لێدراوه. لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازەکانەوە دروستکراوە، حەوزێکى بۆ دروستکراوە بۆ خەزانى ئاوەکەى. لەساڵی ٢٠١٢ نۆژەنکراوەتەوە، تا ئێستاش دانیشتوانی گوندەکە، کە پێکهاتوون لە زیاتر لە ٦٠ ماڵ سودیلێوەردەگرن.
بە دووریی (٣٠٠م) کەوتووەتە سنورى گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە کراوەتەوه. بە بۆری بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە و لە ئێستادا نزیکەی ٦٠ ماڵ لێی سودمەنددەبن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەردەهاڵ). سەرچاوەکەی لە (هانەقاڵاوا)وەیە لە چەمی بیارە، بە نزیکەی دوو کیلۆمەتر بە بۆری ڕاکێشراوە بۆ ناو عەمبارێکی ئاو لە گوندەکە و لەوێوە بە تۆڕی بۆری و بە لوعەی تایبەت بە سەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ڕێکخراوی (کرۆ)وە جێبەجێیکراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە، نزیکە ٤٠ ماڵ لێی سودمەندن. لە سەرچاوەی (کانی هەمەشوان)ـەوە بە درێژیی دوو کیلۆمەتر هێنراوەتە ناو گوندەکەوە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی خێرخواز (حاجی تاهیر)، تۆڕی ئاوەکەی نۆژەن و فراوانکراوە، میراوەکەی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە مانگانەی بۆ دابینکراوە.
لە ئەنجامی سەردانیکردنی (وەسی عەبدولئیلا) لە ساڵی ١٩٥٦ بۆ شارۆچکەی (تەوێڵە)، مامۆستا ئیسماعیل سدیق جەعفەر قوتابیان و خەڵکی بۆ پێشوازیکردنی بردووەتە سەر جادە و داوای کردنەوەی قوتابخانە و پڕۆژەکەیان لێ کردووە. ئەویش بڕیاری هەردووکیانی داوە و دواتر جێبەجێکراوە. لەسەرچاوەکەوە لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ عەماراوێک لەناو گوند و دانانی پێنج بەلوعەی گشتی. لە دوای ڕاپەڕینیش چاکسازی لە حەوزەکەدا کراوە و ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣ لەپشتی حەوزی تەوێڵەوە بۆ سۆسەکان و بە بۆری ئاو و بەستنەوەی بە دوو عەمباری گلدانەوەی ئاو و دابەشکردنی لە ڕێگەی تۆڕێکەوە بۆ ماڵان، لە لایەن یەکگرتوی ئیسلامی کوردەوە بۆ جێبەجێکراوە.
ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی (فاو)ەوە دروستکراوە. پڕۆژەکە بە لێدانی بیری قوڵ بووە و دواتر حەوز دروستکراوە بۆ ئاوەکە و به بۆری ئاو گەیەندراوەتە گوندەکە. نزیکەی حەوت ماڵ سودمەندبوون لە پڕۆژەکە.
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیه. کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە جێبەجێکراوە. لە سەرچاوەی چاوگی گوندەکەوە حەوزێکی کۆنکرێتی دروستکراوە و بەبۆری و بە درێژیی کیلۆمەترێک ئاوەکە لێیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ گردەگڕێش و سەر ئەو خەزانەی، کە دروستکراوە، لەوێشەوە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوه، کە نزیکەی ٩٠ ماڵ دەبێت. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و بیرێکی ئیرتیوازی بۆ لێدراوە.
لەلایەن ڕێکخراوی یونیسێف لەساڵی ١٩٩٩ بۆ گوندى (عامورە) ئەنجامدراوە. نزیکەی ٥٠ ماڵ سودیلێوەردەگرن. لەکانی ئاوای، ئاو بۆ پڕۆژەکە دابيندەکرێت و دەچێتە حەوزێکى ٤بە٤ و دواتر به بۆری دابەشی هەموو ماڵەکانى گوندەکە کراوە، تاکو ئێستاش ئەم پڕۆژەیە سودیلێوەردەگیرێت.
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی (کوڵکنیی ئیسماعیلی خەسرەو)ـە. لەساڵی ١٩٩٩ لەلایەن (ڕابیتەی ئیسلامی کوردستان)ـەوە دروستکراوە. پڕۆژەکە پێکهاتووە لە حەوزێک بۆ گڵدانەوەى ئاوەکە، لەسەر کانییەکی گوندەکە بە دووری (٢٠٠م) دروستکراوە.
کەوتووەتە گوندی (کوڵکنیی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. لە عەمبارێکی ئاو پێکهاتووه، کە بە بەرزیی ١٠ مەتر دروستکراوە و بە بۆری بۆ ماڵان ئاوی لێدابەشکراوە. ساڵی ٢٠١٣ نۆژەنکراوەتەوە. لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ ماڵ سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە گوندی (کوڵکنیی سەروو)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن ڕێکخراوێکى خێرخوازیەوە دروستکراوە، کە پێکدێت لە حەوزى خەزانى ئاو، دواتریش بە بۆرى دابەشدەکرێت بەسەر ماڵەکاندا، کە ئاوەکەى لەسەر یەکێک لە کانییەکانى گوندەکە وەردەگیرێت. پڕۆژەى ئاوەکە لە ئێستادا بەهۆى فراوانیى گوندەکە و خراپبوونى بەشێکى پڕۆژەکە، بۆیە نیوەی دانیشتوانی گوندەکە سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە گوندی (گریانە)ی هەورامانەوە. ئاوی خواردنەوە لەسەرچاوەی (کانی جنۆکان)ـەوە بە بۆری بۆ ناو گوندەکە و مزگەوتەکە، تا لای پردەکە بە درێژایی (٥٠٠م) ڕاکێشراوەتە سەر عەمبارێکی لە کۆنکرێت دروستکراو و دوو بەلوعەی لەسەر دانراوە. بۆرییەکان بە هەوڵی شەوکەتی حاجی مشیر دابینکراون و ساڵی ١٩٩٧ بە هاوکاریی خەڵکی گوند و کارکردنی خۆبەخشی، ئەنجامدراوە.
پڕۆژەیی ئاو خواردنەوەی گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن (ڕابیتەی ئیسلامیی کوردستان)ـەوە دروستکراوە. لە بیرێکی ئیرتیوازی و حەوزێکی خەزان بۆ گلدانەوەی ئاوەکەی، کە لە سەر گردی (سێ تەپان)ـەوە هاتووە و بەبۆری بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە، پێکهاتووە. زیاتر لە ٢٥ ماڵ لێیسودمەندن.
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیە. کەوتووەتە گوندی (ناوباخان)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوی (کڵای) ئەڵمانییەوە دروستکراوە. سەرچاوەی ئاوەکەی لە ئاوی زەڵمەوە ڕاکێشراوه. حەوزی داخراوی بۆکراوە بۆ گلدانەوە و کۆکردنەوەی ئاوەکەی، تا ئێستاش دانیشتوانی گوندەکە سودیلێوەردەگرن.
پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (نارجڵە). لە بیرێکەوە لە نزیک گۆڕستانی مەلاشێخەوە بە بۆری گواستراوەتەوە بۆ نزیکی مزگەوتی گوندەکە و لەوێوە لە ڕێگەی ترومپاوە گەیشتووتە خەزانی گلدانەوەی ئاو لە سەرووی خانوەکانی گوندەکەوە و لەوێوە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. پڕۆژەکە دوای ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ جێبەجێکراوە.
ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە ئەنجامدراوە. سەرەتا بە سۆندە و دوای چەند ساڵێک کراوە بە بۆری. ئاوەکەی لە کانی (هانە تایلە)وە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر و نیو بە بۆری هێنراوەتە گوندی هانەیدن. لە حەوزێکی داخراودا کۆدەکرێتەوە و بەسەر هاوڵاتیانی گوندەکەدا دابەشدەکرێت. ماڵەکان بۆ خواردنەوە سودیلێوەرەگیرن.
کەوتووەتە گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە دروستکراوە. لە کانی نزیک گوندەکەوە بە بۆرى و به دووریی (٦٠٠م) ئاو هێنراوەتە خەزانێکەوە و لەوێشەوە بە بۆری بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. لە ئیستادا حەوت ماڵ سودیلێدەبینن.
پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ماڵانە و کەوتووەتە گوندی (هاوار) لە سنوری شارۆچکەی (بیارە). ساڵی ٢٠٢٢ دورستکراوە. (٢٥٠م) قوڵە، لەگەڵ دروستکردنی ژوورێک و تۆڕی ئاوی خواردنەوەدا دروستکراوە. لەلایەن وڵاتی فەڕەنساوە و بەهاوکاریی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراوە. پڕۆژەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ کەوتووەتە کار و سەدان کەس سودمەندبوون لێی.