پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 70

هاوار

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ماڵانە و کەوتووەتە گوندی (هاوار) لە سنوری شارۆچکەی (بیارە). ساڵی ٢٠٢٢ دورستکراوە. (٢٥٠م) قوڵە، لەگەڵ دروستکردنی ژوورێک و تۆڕی ئاوی خواردنەوەدا دروستکراوە. لەلایەن وڵاتی فەڕەنساوە و بەهاوکاریی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراوە. پڕۆژەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ کەوتووەتە کار و سەدان کەس سودمەندبوون لێی.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هیجران غوڵام حەیدەر)، لەدایکبوو: ١٩٨١، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٦ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هاوار.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕاستی ساماڵ ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٩٨، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: کارمەندی حکومی، لە ٦ی ١٠ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

باخەکانی سنوری گوندی

١- دۆڵ هەنجیر: باخێکە کەوتووەتە ناو دۆڵێک لەچیای ڕوتاواکە لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هاوار. ٢- شاوەیس: چەند باخێکن لە باشوری گوندی هاوار، کە لە جۆگەی بنەوانی گوێزە گەڵوازەوە ئاودێریدەکرێن. ٣- گوێزە سەوز: چەند باخێکن لە دواوانی گوندی (هاوار)، کە باخەکانی بە ئاوی کانی ئاو دەدرێن و سەرچاوەی کانییەکەیان بە کانیە چێیگ (واتە: سارد) ناودەبرێت. ٣- هەڵوژێ: چەند باخێکی دارگوێزن لە باکوری گوندی هاوار بە کانی هەلوژێ ئاودێریدەکرێن. ٤- نۆمدەرە: چەند باخێکی دارگوێزن لە باکوری گوندی (هاوار)، کە با ئاوی کانی باخەکان ئاودێریدەکرێن. ٥- گوێزە کوێر: چەند باخێکن لە باکوری گوندی (هاوار) لە کانی و ئەستیلکی گوێزە کوێر و ئاوی کانی با ئاودێریدەکرێن. ٦- قەڵەنەری: چەندین باخن لە باشوری گوندی هاوار، کە لە شاجۆگەی ئاشیەوە ئاودێریدەکرێن و دەکەونە خوارووی مەزاری میر ئەسکەندەری خامۆشەوە. ٧- سۆڵە: چەند باخێکن لە خۆرهەڵاتی گوندی هاوار. لە جۆگەی سۆڵە و لە بنەوانی مەجیدەوە ئاودێریدەکرێن. ٨- سایان: کۆمەڵێک باخ دەگرێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی گوندی هاوار، لە بنەوانی سایان ئاودێریدەکرێن. ٩- سۆڵەی ژووروو: چەند باخێک دەگرێتەوە لە باکوری گوندی هاوار. زیاتر باخەکان لە بەشی خۆرەتاون و لە بنەوانی سۆڵە ئاودێریدەکرێن. ١٠- بەردۆل: کەوتووەتە باکوری گوندی هاوار لەناو دۆڵێک هەڵکەوتووە، کە کانیی سەربەخۆی هەیە و زۆربەی دارەکانی گوێزن.

گەڕەکانی گوندی

١-ئاواییی ژووروو: کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای گوندەکەوە لەسەرووی گابەردێکەوەیە، کە لە ناوەڕاستی گوندەکەدا هەڵکەوتووە. ٢- بەردەڕەشێ: کەوتووەتە سەنتەری گوندەکە، لەبەر ناوەندبونی سەرەتای گەڕەکەکە، بە باسکی ناوی دەرکردووە. ٣- خەرمانی سەوڵێ: کەوتووەتە دامێنی چیای خۆرەتاوە سەختە لە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکە. ٤- خەرمانێ: کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندەکە. ٥- کانیە: کەوتووەتە بەشی باکوری گوندەکەوە.

گۆڕستانەکانی گوندی

١- میر ئەسکەندەر: کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندەکەوە، مێژووەکەی بۆ ٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە بەناوی (میر ئەسکەندەر) و هەر بە ناوی ئەوەوە گۆڕستانەکەش ناونراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنمە. هەتا ئێستاش مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن. لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە سیاجی بۆ کراوە. ٢- باوا کانی: گۆڕستانیکی نوێیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار) و لە ئێستادا مردووی لێ بەخاکدەسپێرن.