پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
پڕۆژەی ئاوی گوندی (دەرەشیشی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازەکانەوە دروستکراوه، زیاتر لە ٢٠ ماڵ لەم پڕۆژەیە سودمەندبوون. ئاوەکەی لە کانییەکەی پیرداودەی (سەرکەن)ەوە ڕاکێشراوە و حەوزی بۆ خەزانی ئاوەکە دروستکراوە و دواتر بە بۆری دابەشکراوە بۆ دانیشتوانی گوندەکە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (شادومان سەباح محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدول محەمەمد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی دەرەشیشی سەروو