پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە، نزیکە ٤٠ ماڵ لێی سودمەندن. لە سەرچاوەی (کانی هەمەشوان)ـەوە بە درێژیی دوو کیلۆمەتر هێنراوەتە ناو گوندەکەوە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی خێرخواز (حاجی تاهیر)، تۆڕی ئاوەکەی نۆژەن و فراوانکراوە، میراوەکەی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە مانگانەی بۆ دابینکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (مەسعود سدیق ئیسماعیل)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: کاسب، لە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٣، لە (سەرگەت).
- سەردانى مەیدانى ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی