سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

سەرچاوە ئاویەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.

ناوەڕۆک

152 بابەت

ئاشەبەرزە: ئاساوە بەرزە

یەکێکە لە سەرەکیترین جۆگەکان، کە لە چەمی بیارە و لە خوارووی گوندی هانە گەرمڵەی خۆرهەڵات سەرچاوەدەگرێت. بە دامێنی چیای وارانوەرە (بەرانبەر)دا لە بیارە تێپەڕ دەبێت. ئاوی باخەکانی وەک (میر، باخی شێخ عوسمان و ڕەحیم. باخەکانی حاجی عەبدوڵا) دەدات. بە تەنیشت گردی کاوات تێپەڕدەبێت و درێژ دەبێتەوە، تا نزیک گوندی (دەرگا شێخان) و شاخی (وەروەزەن) لە (بەڵخە) دەڕوات. (هانە کاوات) کەوتووەتە بەردەمی. ئاوەکەی هەمیشەییە. جۆگە مێژووەکەی دێرین و کۆنە لە دیاریکردنی سنوردا پشتیپێبەستراوە و بەشێکە لە هێڵی (هومایۆنی). لە ساڵی (٢٠٠٥)ەوە چیمەنتۆ کراوە و سنوری نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستان و ئێران پێکدەهێنێت. بەهۆی بوونی ئاشێکەوە، کە لەسەر ئەم ئاوە دامەزراوە و پێیوتراوە (ئاشە بەرزە). ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن و چایخانەی مام (دەروێش) و چەند چایخانەیەکی تری تێدایە سود لە ئاوی وەردەگرن. گەشتیاران وێنە لەسەر ئەم جۆگەیە دەگرن و قاچێکیان دەخەنە سنوری ئێرانەوە و قاچەکەی تریان لە سنوری عێراق دادەنێن.

ئاوازنێ

کەوتووەتە ئەوپەڕی بەشی باشوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان و سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باکوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە، لە ناوان (چیای چاڵان و چەمی باسێرە) لە باکور و (چیای گاکوژە و لوتی قەنارەکە) لە باشور و (کانی هەرمێلە و چیای سورە هەراڵەکە) لە خۆرهەڵات دروستبووە و ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.

ئەحمەد بەگ

لە چەمی بیارەوە سەرچاوەدەگرێت. کەوتووەتە نزیک جۆگەی (خواجایی) هەڵکەوتووە. لە لایەن (ئەحمەد بەگ)، کە کوڕەزای (سالاری جافر سان)ە بۆ مەبەستی بە گەڕخستنی ئاشەکەی، کە بەناوی (ئاشی ئەحمەد بەگ) ناسراوە، دروستکراوە. ئاشەکە لە لایەن (حاجی عنایت) بەڕێوەبراوە. جۆگەکە ژمارەیەکی کەم باخ ئاودەدەن، کە پێیاندەوترێت باخەکانی (وەر عمارەت)، کە موڵکی (حەمەسەعید سان) بوون و دەکەونە خوارووی بیارەوە.

باخچەتازە

کەوتووەتە سەرچەمی (تەوێڵە - پاڵانیا). بنەوانی هەڵگرتنەکەی لە تەڵانێکی نێو باخی حاجی ئەولە و کورەکانیەوە هەڵگیراوە کە بە (تەڵانەگۆرێ) ناسراوە. بە درێژایی (٦٠٠م) باخەکانی نەوشیروانی حەسەن بەگ، باخی مزگەوتی پاڵانیا، ستار قادر، عەزەی حاجی ئەولە، دووبارە باخێکی تری حەسەن بەگ ئاودەدات. لەبەرئەوەی کۆتا باخ باخچەیەکی تازەیە و کۆتایی جۆگەکەیە، بەو ناوەوە ناونراوە.

باسک

کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان (ئەشکەوتی ولەدەر و سینەوکەوڵێ و دەرەوزەردابی و دەرەونکەرە و هاڵی وڕان و بانی کونەسەرد و دۆڵە قوڵە و دۆڵی هەزاردۆڵاوی و گڵوەو چنوری و دۆڵی هاژگا) لە باکور و (چیای سوتنەجەڕ و دۆڵی وشکەناوی سەروو و دۆڵی ڕاوولێ و چیای سێخڕان و دۆڵی ڕەنگین و لوتکەی ڕاگاوشێخی و لوتکەی ئاساو وای) لە خۆرهەڵات و (دۆڵی نەیجەی و مەزاری مەحموودخانی دزڵی و دۆڵی ماسناو و گەڵباخ و لوتکەی کەمەرەسیاو و گردی تەپەنۆژانە) لە باشور و (دۆڵی لاومرۆی و لوتکەی کەلی زەرد و کانی توو و لوتکەی ملەگاو دۆڵاوێ کانی مەرزەجاڕ و دۆڵی ڕەزەمۆزان و کانی وێکەن و شوێنەواری قەڵاگا و کانی تو و هانەکڵە و کانی تفەقەتارا) لە خۆرئاواوە دەورەیانداوە. لە بەرزیی (١٣١٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٢٢١م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژی (٦٠٠م) دەبێت و دەڕژێتە جۆگەی یاڵانپێ.

باسێرە

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە نێوان (چیای چاڵان) لە باکور و (چیای گاکوژە) لە باشور و (بانی ئاوازنێ) لە خۆرهەڵات دروستبووە. ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بە ناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک زیاتر‌ە.

باڵاجۆی خۆرئاوا

کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەسەرچاوەی ئاوی ڕیشێنەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرئاوای گوندەکە دەڕوات، بەشێوەیەکی ئەندازەیی لەچەمی ڕیشێنەوە هەڵگیراوە و بە قەتپاڵی شاخی ڕیشێندا ئاوەکە براوە بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵیەکانی ڕۆژئاوای ڕێشێن و زەویەکانی دەشتی دەرەگوڵان، کۆنکرێتیە و نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.

باڵاجۆی خۆرهەڵات

کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەسەرچاوەی ئاوی ڕیشێنەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرهەڵاتی گوندەکە دەڕوات، لەچەمی ڕیشێنەوە ئاوەکە براوە بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی (ڕێشێن و گوڵەخانە و مەلاوەیسە)، کۆنکرێتیە و نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت تا نزیک جادەی قیر دەڕوات لەبەردەم گوندی (گوڵەخانە).

باڵەجۆگه ‌ ١

کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەشیشی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژیەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت. ئاوی چەمی دەرەشیش و سەرکەنی پێدادەڕوات و زیاتر لە ١٠ جوتیار سودیانلێوەرگرتووە بە مەبەستى ئاودانى بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەکاردێت.

باڵەجۆگە ٢

کەوتووەتە سنوری گوندی (مەلاوەیسه)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرچاوەکەی لە خۆرهەڵاتی چاوگی (ڕیشێن)ەوە بۆ گوندی مەلاوەیسە بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە. ٢٦ جوتیار سودیلێدەبینن و زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم بەراو دەکات. مێژووى دروستبوونى بۆ پێش ساڵی ١٩٤٧ دەگەڕێتەوە.

بانەگەورێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە ئەنجامی یەکگرتنی جۆگەکانی (وەرنەوەزان و بانیشاری کۆن و مەڕەوسەورۆی و لەگ لەکان و دۆڵاوە سورە و هەنگەژاڵەکە و قۆلانچە و هاژگا و بەردەقایمێ و ڕاگاپاڵنگ و سماقان و چاڵە سەوزە) دروستبووە. کەوتووەتە نێوان (چیای سورێن و بانیشاری کۆن) لە باکور و (لوتکەی مەڕدێیەکان و کانی باخەکان) لە خۆرهەڵات و (گوندی یاڵانپێ) لە باشور و (بانیشار و عامورە و میری سەر) لە خۆرئاواوە، دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات. لە بەرزیی (٩٢١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٧٧٣م) ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.

بانیشاری کۆن

کەوتووەتە سنوری گوندی (بانیشار)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان (چیای سورێن و چنارە) لە باکور و (چاڵە سەوزە و ئەشکەوتی مەڕەوداڵی و دەرەو تەوەنە بەلێ و لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر و لوتکەی سەرڕێژ و دۆڵی دۆڵاوەسورە و دۆڵی درزوکاوەترا و لوتکەی پلەکێ دارانگەل و لوتکەی مەسناوەکێ و لوتکەی کەمەرەقوڵە و لوتکەی تاقومایگەلێ و لوتکەی منارەکەوە و دۆڵی لۆکەو عزیز بەگی) لە خۆرهەڵات و (بانە گەورێ و دۆڵی مەڕەو سەورۆیی و دۆڵی لەگلەکان و دۆڵی خۆرنەوەزان و دۆلی هەنگەچاڵەکێ و لوتکەی مەڕ دێیەکان و کانی باخەکان) لە باشور و (گوندی بانیشار و میری سەر و عامورە) لە خۆرئاواوە. لە بەرزیی (١٨٢١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٩٢٥م) ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو دەبێت. ئاوی چەند جۆگەیەکی دیکەی تێدەڕژێت وەکو جۆگەی (تەوەنەبەلێ) لە بەری باکوری خۆرهەڵات و جۆگەی (چاڵە سەوزە) لە بەری باکور و جۆگەی (کەمەرە قوڵە و تاقومایگەلێ و مەڕەوداڵ) لە خۆرهەڵاتەوە، بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی خۆرنەوەزان و بە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکانی (بانیشار و شیرەمەڕ و تەکیە) دا ڕێڕەودەکات.

باواندەرە

جۆگەیەکی بەناوبانگە. لەچەمی بیارەوە سەرچاوە دەگرێت. کەوتووەتە سەرو هەموو لقە ئاوی و جۆگەکانی دیکە. لە نێو چەمی باواندەرەیە و تاکۆتایی چەمەکە و تەواوی باخەکانی ئاو دەدات و تاکو گوندی بەڵخە درێژدەبێتەوە.

بەردەقایمە

کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە و لە ئەنجامی یەکگرتنی جۆگەی (سماقان و ڕاگاپاڵنگ) دروستدەبێت. لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان (دۆڵی ڕاگا پاڵنگ و لوتکەی حاجی تایب و دۆڵی سماقان و لوتکەی پلەکێ دارانگەل و دۆڵی درزەوکاوەترا و لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر و لوتکەی مەسناوەکێ و چاڵە سەوزە و لوتکەی کەلەوێ و لوتکەی منارەکەوە و لوتکەی کەمەرەقوڵە و لوتکەی تاقومایگەلێ و ئەشکەوتی مەڕەوداڵی و دۆڵی لۆکەو عزیز بەگی) لە باکور و (دۆڵی هاژگا و گڵوە و چنوری و لوتکەی ڕاپانەو غازی و دۆڵی شەوگە و لوتکەی سوتنەجەڕ و لوتکەی ڕەنگینی بچوک و دۆڵی ڕەنگین) لە خۆرهەڵات و (دۆڵی هەزاردۆڵاوی و بانی کونە سەرد و دۆڵی قوڵە و دەرەونەکەرەی و دەرەو زەردابی و هاڵی وڕان و ئەشکەوتی ولەدار و سینەوکەوڵێ) لە باشور و (دۆڵی قۆلانچە و دۆڵی هەنگەچاڵەکێ و کانی وەرزی ساجە و دۆڵاوە سور و دۆڵی لەگ لەکان و کانی وەرزی ڕێزینە و ئەشکەوتی حەیدەر و دۆڵی خۆرنەوەزان) لە خۆرئاواوە. لە بەرزیی (١٤٨١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٣٣٨م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە نیو کیلۆمەتر کەمترە. بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و پاشان دەڕژێتە ناو جۆگەی قۆلانچە و پاشان چەمی خۆرنەوەزان.

بەردی باواکانی

کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە (باکوری خۆرئاواوە) بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرزاییەکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە. درێژی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت.

بەردی گەڵاکە

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ەوە، سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.

بەردێ

کەوتووە باشوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت. لەبەردەم گوندەکەوە درێژدەبێتەوە، تا نزیک ماڵەکانی گوندەکە، هەر لەبەر ئەمەشە ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠دۆنم زەوى ئاودێریدەکات.

بەرزانە

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان وڵە هەش و دۆڵی ملەکەوچێ و دۆڵی ماسناوێ و قەڵای سمۆران لە باکور و لوتکەی بەخشی و دۆڵی پەچەوتاشی لە خۆرهەڵات و دۆڵی وەنەناو و بانی دەرەیمەڕ لە باشور و قەڵای سوللێ و دۆڵی گۆڕیچە و دۆڵی کەڕەجاڵ لە خۆرئاواوە. لە ئەنجامی ئاوی باران و بەفری تواوەی چیاکانی دەوروبەری دروستدەبێت. دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات دەڕوات و دەڕژێتە ناو جۆگەی وەنەناو و لێرەدا جوگەی (بنەوگڵوەی و پەچەوتاشی و گڵوەو وەزەرەی) یەکدەگرن و دەڕژێنە نێو جۆگەی پەچەو سێ قادری و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چەقالە و دواتر بە دۆڵی بانی بەرمەڕاندا ڕێڕەو دەکات و دەڕژێتە دۆڵی خەندەق. لە بەرزیی (١٨٦٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٦٠٣م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک کەمترە.

بەنەکۆرێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە چیاکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکـەی لـە کیلۆمەتر زیاترە.

بنی چنار

کەوتووەتە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ‌ناحیەی (بیارە). سەرچاوەکەی لە باکوری مزگەوتی بنی چناری گوندەکەوە دەستپێدەکات بۆ خوار گوندەکە. درێژییەکەی (٥٠٠م) دەبێت. ساڵی ٢٠٠١ بەربەستێکی لەسەر دروستکراوە. نزیکەی ٣٠ دۆنم بەرئاودەکات چوار وەرزەی ساڵ ئاوی هەیە‌.

1 2
...
8 دواتر