پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوەیە بە بۆری و بەدرێژایی پێنج کیلۆمەتر لە سەرچاوەی ئاوی دێ کۆنەکەی دەگاشێخان و لە ڕێی تۆڕێکەوە و بە بەلوعە و دابەشکردنی بەسەر ماڵەکانی گوندە تازەکەدا. دوای ڕاپەڕین و دروستکردنەوەی دەگاشێخان لە شوێنەواری کەلاراوگاورا لەپشت جادەی تەوێڵە و بیارەوە و بونیادنانەوە و دروستکردنی مزگەوتی نوێ، پڕۆژەکە لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامی کورد و هاوکاری دەزگای یونیسێف جێبەجێکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەسعەد خواکەرەم ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستای خانەنشین، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٢٩١.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم