پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (نارجڵە). لە بیرێکەوە لە نزیک گۆڕستانی مەلاشێخەوە بە بۆری گواستراوەتەوە بۆ نزیکی مزگەوتی گوندەکە و لەوێوە لە ڕێگەی ترومپاوە گەیشتووتە خەزانی گلدانەوەی ئاو لە سەرووی خانوەکانی گوندەکەوە و لەوێوە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. پڕۆژەکە دوای ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ جێبەجێکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەباس حەمەسەعید حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: لێپرسراوی بەشی پلاندانان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (جەمال سەعید کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١١ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم