پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیه. کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە جێبەجێکراوە. لە سەرچاوەی چاوگی گوندەکەوە حەوزێکی کۆنکرێتی دروستکراوە و بەبۆری و بە درێژیی کیلۆمەترێک ئاوەکە لێیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ گردەگڕێش و سەر ئەو خەزانەی، کە دروستکراوە، لەوێشەوە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوه، کە نزیکەی ٩٠ ماڵ دەبێت. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و بیرێکی ئیرتیوازی بۆ لێدراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەدنان محەممەد مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٨٠ ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نووری عەلی ئەمین)ی ئەنجومەنی گوندی (شیرەمەڕ)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە شیرەمەڕ.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عەبدولکەریم