پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەیی ئاو خواردنەوەی گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن (ڕابیتەی ئیسلامیی کوردستان)ـەوە دروستکراوە. لە بیرێکی ئیرتیوازی و حەوزێکی خەزان بۆ گلدانەوەی ئاوەکەی، کە لە سەر گردی (سێ تەپان)ـەوە هاتووە و بەبۆری بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە، پێکهاتووە. زیاتر لە ٢٥ ماڵ لێیسودمەندن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەلى مەحموود محەممەد سان)ی ئەنجومەنى گوندی (گوڵەخانە)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد ڕۆستەم حەبیب)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی گوڵەخانە