سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

سەرچاوە ئاویەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.

ناوەڕۆک

1 بابەت

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ‌ناحیەی (بیارە). ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە، نزیکە ٤٠ ماڵ لێی سودمەندن. لە سەرچاوەی (کانی هەمەشوان)ـەوە بە درێژیی دوو کیلۆمەتر هێنراوەتە ناو گوندەکەوە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی خێرخواز (حاجی تاهیر)، تۆڕی ئاوەکەی نۆژەن و فراوانکراوە، میراوەکەی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە مانگانەی بۆ دابینکراوە.