سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

سەرچاوە ئاویەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.

ناوەڕۆک

1017 بابەت

پەلەڕەقەره

کانیيەکى هەميشەييە. کەوتووەتە باکورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى دوو کيلۆمەتر لە ناوەندى گوندەکەوە دوورە و شوێنێکى ڕەقان و بەردەڵان بووە، بۆيە ناونراوە پەلە ڕەقەرە.

پەڵکەکە

لە گوندی کانی ئاسکانە لە بناری چیای سورێن. کانییەکی هەمیشەییە. لەنێو باخی زێڕوون هەڵکەوتووە. جۆگەی ئاودێری بۆکراوە و بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سودیلێوەردەگیرێت.

پەڵک

کەوتووەتە‌ گوندى (تەپەسەرقوڵه). لە سەرچاوەکەیەوە دوو لقی لێدەبێتەوە بەناوەکانی (کانی ژنان و کانی بەردە نوێژەکە) ئاڕاستەکەی کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی کانییەکە چەمی زەڵم و باراناوە. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ناوەڕاستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکەوە، سـەرچـاوەیەکـی گـرنگی ئـاودێـرییە و نـزیکـەی (٣٠٠ بـۆ ٦٠٠ دۆنم) بەراودەکـات.

پڕۆژەى ئاودێرى

کەوتووەتە گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، کە لە ساڵى ٢٠١٣ لەلايەن حکومەتى هەرێى کوردستان ـ وەزارەتى کشتوکاڵ و ئاودێرییەوە دروستکراوە. بريتيە لە جۆگەيەکى کۆنکرێتى ئاودێرى، کە درێژيەکەى (١٧٠٠م) دەبێت و ٢٠٠ دۆنم زەوى کردووە بە بەراو، بەشێکى بەناو گوندەکەدا بۆ پێداويستیى دانیشتوان دەڕوات و بەشێکى ترى بە بەرى خۆرئاواى گوندەکەدا دەڕوات بەمەبەستى ئاودێرى، کە لە بەشى سەرەوەى هەر زەويەک دەرگاى تايبەت کراوەتەوە بۆ هەڵکردنى ئاو بۆ زەويیەکان. بەهۆى ئەوەى لەسەر ئاوى کانى ڕەشە ناونراوە پڕۆژەى ئاودێریى کانى ڕەش.

زیاتر بزانە
کانى ڕەش

پڕۆژەی ئاوی شارەدێی

خزمەتگوزارییەکە، ئاوی خاوێن بۆ دانیشتوانی شارەدێی تەوێڵە دابیندەکات. خۆی لەسێ پڕۆژەدا دەبینێتەوە و بە گوێرەی مێژووی جێبەجیکردنیان بەم جۆرە ئەنجامدراون: ١- پڕۆژەی ئاوی مالێدەر: یەکەم پڕۆژەیە. بریتییە لە ڕاکێشانی ئاوی هانەکڵە لە چەمی ئاوێسەرەوە بۆ نێو خەزانێکی ئاو لە سەردەگای پشتی مالێدەرەوە، کە بە قازان ناسراوە. دوای سەردانیکردنی وەسی عەبدلئیلای کەسی دوەمی ڕژێمی پاشایەتیی عێراق لە ٢٦ی ٩ی ١٩٥٦ بۆ تەوێڵە و داوکاردنی محەمەد سان ئەحمەدی سەرۆکی شارەوانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، دوای دوو مانگ ڕەزامەندی بۆ دەرچووەو ساڵێکی خایاندووە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٥٧دا ئاوی ماڵەکانی گەڕەکی مالێدەر لەم پڕۆژەیەوە بە بۆری بە پێی خشتەیەکی فەرمانگەی ئاو دابەشدەکرێت بەسەر ماڵاندا، میراو و پاسەوانی هەیەو ئێستاش لە کاردایە. ٢- پڕۆژەی ئاوی وەراوەر: دووەم پڕۆژەیە. دانانی خەزانێکی گەورەی ئاوە لەبەشی سەرەوەی وەراوەر و لە تەواوی ماڵەکان بەرزترە. ساڵی ١٩٧٦ دانراوە. ئاوی کانیی پشتی حەوزی لە ڕێگەی ترومپای بەهێزەوە بۆ هەڵدەدرێت و پڕدەکرێت. لە ڕێگەی لوولەکێشیەوە گوازراوەتەوە بۆ ماڵەکان. بە پێی خشتەیەکی فەرمانگەی ئاوی تەوێڵە، دابەشی ماڵەکانی وەراوەر دەکرێت. میراو و پاسەوانی هەیە و لە ئێستاشدا لەکاردایە. ٣-پڕۆژەی ئاوی چلانە: پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوە بۆ گەڕەکی چلانەی شارەدێی تەوێڵە. لەچاو پڕۆژەکانی تردا نوێیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ڕوخانی ڕژێم بڕیاریلێداوە. ساڵی ٢٠٠٦دەستیپێکردووە و ساڵی ٢٠٠٧ تەواوبووە. لەڕێگەی مقاولاتەوە جێبەجێکراوە. (مەعروف عومەر و مەعروف عەبدوڵا) جێبەجێیانکردووە. دانانی خەزانێکی گەرەی ئاوە لە پشتی گەڕەکی چلانە و لە ئاستی ماڵەکان بەرزترە. بە بۆری لە سەرچاوەی ئاوێسەرەوە لە هانەکڵە، ئاوی بۆ ڕاکێشراوە و بە پێی خشتەیەکی فەرمانگەی ئاو، عەمبارەکە پڕ ئاو دەکرێت. لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی مالێدەر بە نۆرە پڕدەکرێن و لە ڕێگەی لولەکێشییەوە بە شەبەکەی ماڵانی چلانەوە بەسراوە.

پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی (بیارە) و سنوری گەڕەکی (پشت جۆگە)، ئاوی چەند کانییەکی وەک (سەربەڵخ) دەگوازرێتەوە و لە خەزانێکی گەورەدا چارەسەردەکرێت و بە ترۆمپا بەسەر گەڕەکەکانی بیارەدا دابەشدەکرێت، وەک (پشت جۆ و وەرانوەر و ملەی چنار). (١١٩١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی

کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە. ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. لە سێ بیرەوە، کە کەوتوونەتە گەڕەکەکانی (داڵانی، ئەردەڵان و بیری نزیک قوتابخانەی سەرەتایی خورماڵ)ـەوە سەرچاوەدەگرێت، کە هەریەکەیان تانکییەکی چوار بە حەوت مەترین و بەرزی هەشت مەتری لەسەره. بە بۆری، ئاویان لێوە ڕاکێشراوە و بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە. ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن (فەرمانگەی ئاوی خورماڵ)ـەوە ئاو لە سەرچاوەی زەڵمەوە بە بۆری هێنراوەتە ناو خورماڵ و خراوەتە سەر تۆڕی دابەشکردنی ئاو. بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم_ئاویش دوو بیری ئیرتیوازی لێدراوه و خراوەتە سەر تەنکیی گەورە و ئاویان خراوەتەوە سەر تۆڕی دابەشکردنی ئاو و (فەرمانگەی ئاوی خورماڵ) سەرپەرشتییاندەکات.

پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی

لەسەردەمی کۆماریدا، پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لەڕێگەی بۆرییەوە هاوشانی ئاوی کانی و کارێز و بیر جێبەجێکراوە. بەهۆی بوونی ژمارەیەک کانییەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە شارۆچکەی سیروان زۆر لە ئاستی ڕووی زەوییەوە نزیکبوون. هەربۆیە حەوزێکی گەورەی چیمەنتۆی سەر داپۆشراو لە نزیک کانی وەیس لە گەڕەکی کێلەسپی دروستکراوه و لە تەنیشتیدا تانکییەکی بەرزی ئاسن دانراوە، کە بە بۆری ئاوی حەوزەکە بۆ تانکییەکە هەڵکەنراوە و پاشان بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. کارمەندی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ناوی (وەستا تۆفیق) بووە، کە خەڵکی سلێمانی بووە.

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندى (ئاوايی ڕۆستەم بەگ) لە سنوری ناحیەی (خورماڵ)، کە بیرێکی ئیرتیوازییه. ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوی (فاو)ەوە دروستکراوه. حەوزێکى بۆ دروستکراوە، کە داخراوە و ڕووبەرەکەى هەشت بە هەشت مەترە. بە بۆرى ئاوی لێوە بۆ ماڵەکانى گوندەکە دابەشکراوە و تا ئێستا دانیشتوانی گوندەکە سودیلێوەردەگرن.

زیاتر بزانە
ئاوايی ڕۆستەم بەگ

پڕۆژەی ئاوی گوندی

ساڵی ١٩٩٨ لە لایەن ڕێکخراوی ڕابیتەی ئیسلامییەوە ئەنجامدراوە. ئاوەکەی بە سۆندە بۆ گوندی ئەحمەدئاوا بە درێژی سێ کیلۆمەتر ڕاکێشراوە و بەسەر هاوڵاتیانی گوندەکەدا دابەشکراوە. بۆ خواردنەوە سودیلێوەرەگیرێت.

زیاتر بزانە
ئەحمەدئاوا

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کاتێک خەڵکی لە دێکۆنی بانیشاربوون، کانیی بانیشار سەرچاوەی سەرەکییی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە. پاش ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنەی، کە لە ئێستادا بووە بە بانیشار، ساڵی ١٩٩٣ بە بۆری و لە دووریی نزیکەی پێنج کیلۆمەترەوە ئاو لە سەرچاوەکەوە بۆ گوندە نوێیەکە ڕاکێشراوە و لەگەڵ ئاوی کانی سیانی و بیری ئیرتیوازی، بوونەته سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە. ‌بیرەکە لە ساڵی ٢٠٢١ لێدراوە.

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاودێریی بیری ئیرتیوازییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (بۆین). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن خێرخواز(ئاسۆ محەممەد بامۆکی)یە ئەنجامدراوە. لەلایەن ئەنجومەنی گوندەوە سەرپەرشتیکراوە. بیرەکە حەوزی بۆ کراوە بە مۆلیدەی و بۆری بەسەر گوندەکەدا دابەشکراوە.

پڕۆژەی ئاوی گوندی

‌ساڵی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٤ بۆ یەکەمجار پڕۆژەی ئاوی گوندی (تازەدێی بناری سورێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەلایەن ڕێکخراوی (یونسێف)ـەوە دروستکراوە. لە چاوگی (قەڵبەزە)وە و بەدرێژیی کیلۆمەتر و نیوێک ئاوى بۆ هێنراوە و گەیەنراوەتە خەزانێکى چوار بە پێنج مەتر و لەوێشەوە بە بۆرى بەسەر ماڵەکانى گوندەکەدا دابەشکراوه،‌ کە لە ئێستادا ١٢ ماڵن.

زیاتر بزانە
تازەدێى بنارى سورێن

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە سنوری گوندی (تەپەڕێزینە)ی سەر بەشارۆچکەی (خورماڵ). ‌ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ەوە جێبەجێکراوە. لە لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی له ‌نزیک کانییەکانی مزگەوتی گوندەکە و دروستکردنی خەزانێک و دواتر دابەشکردنی بە بۆری بەسەر ماڵەکاندا پێکهاتووە. ساڵی ٢٠٢١ نۆژەنکراوەتەوە. لە ئیستادا زیاتر لە ٤٠ ماڵى گوندەکە‌ سودیلێدەبینن.

زیاتر بزانە
تەپەزێڕینە

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی گوندی (تەپەکوڕه)‌یە لە سنورى ناحیە‌ی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوی (کڵای) ئەڵمانییەوە دروستکراوە. ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە بیرێکی ئیرتیوازی و دروستکردنى حەوزێکى خەزانى ئاو، دواتریش بە بۆرى دابەشکراوە بەسەر ماڵەکانى گوندەکە و زیاتر لە ٣٠ ماڵ سودمەندبوون لەم پڕۆژەیە.

زیاتر بزانە
تەپەکوڕە

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیە. کەوتووەتە گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ‌ساڵی ١٩٩٥ دروستکراوە. پڕۆژەکە پێکهاتووە لە حەوزێک، کە ڕووبەرەکەى‌ شەش بە شەش مەتر دەبێت‌. دواتر بە بۆرى ئاوەکە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. تا ئێستاش زۆربەی دانیشتوانی گوندەکە بۆ خواردنەوه سودیلێدەبینن.

زیاتر بزانە
تەپى سەفاى خواروو

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی تەپی (سەفای سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامی کوردستانەوە ساڵى ١٩٩٨ دروستکراوە. له سەرچاوەی چاوگەکەوە بە بۆرى ئاو بۆ ماڵەکان ڕاکێشراوە و خەڵکی گوندەکە سودیلێدەبینن.

زیاتر بزانە
تەپى سەفاى سەروو

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندی (خارگێلان). تایبەتە بە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە. سەرەتا (کەریم بەگ) چووەتە لای (مستەفا بەگ)ی ناسراو بە (سالار) و ئەویش دوو ئینج ئاوی کانی هەزارگری لە چەمی بیارە بەخشیوە بە پڕۆژەکە. ساڵی ١٩٧٠ خەڵکی خێرخواز ئاوەکەیان لە سەرچاوەکەوە بە درێژیی دوو بۆ سێ کیلۆمەتر بە بۆری ڕاکێشاوە و کراوەتە عەمبارێکەوە، دواتر بەلوعەی ژنان، هی مزگەوت و بۆ ڕێبوارانی لەسەر دانراوە. پاش ڕاپەڕین چەند جارێک چاکسازی تێدا کراوە و لە ئێستادا لوولەکێشی بۆ تەواوی دێکە کراوە و ئاوەکە دابەشی ماڵان کراوە.

زیاتر بزانە
خارگێلان

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندى (خێڵی حەمە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازییە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ڕێکخراوی (ڕیچ)ـەوە نۆژەنکراوەتەوە. لە کانییەکەی (تەحسینی میرزا حەسەن)ـەوە بە بۆری ئاو ڕاکێشراوە بۆ پڕۆژەکە، کە پێکهاتووە لە حەوزێکى قەپات و دواتریش بە بۆرى بەسەرماڵاندا دابەشکراوە. لە ئیستادا نزیکەی ١٢٠ ماڵ لێی سودمەندن.

زیاتر بزانە
خێڵی حەمە

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی گوندی (دەرۆکیێ)یە. لە ڕێگەی بیرێکی ئیرتیوازی بە قوڵی (٤٧-٥٠م) ڕێکخراوی فاو لەسەر کەرتی ٥٩ی بنجۆی دڕە لێیداوە و بە هەوڵی (سەعید حەبیب) لە ڕێگەی بۆرییەوە بە بەلوعە گەیەنراوەتە بەردەم ماڵەکان.

پێشتر 1
...
3 4 5
...
51 دواتر