پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەردەهاڵ). سەرچاوەکەی لە (هانەقاڵاوا)وەیە لە چەمی بیارە، بە نزیکەی دوو کیلۆمەتر بە بۆری ڕاکێشراوە بۆ ناو عەمبارێکی ئاو لە گوندەکە و لەوێوە بە تۆڕی بۆری و بە لوعەی تایبەت بە سەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ڕێکخراوی (کرۆ)وە جێبەجێیکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (دیاری شەریف عەلی)ی ئەنجومەنی گوندی (زەردەهاڵ)، لەدایکبوو: ١٩٩٦، بڕوانامە: دبلۆم، لە ١١ی ٢ی ٢٠٢٤، لە زەردەهاڵ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕزگار ڕۆستەم غەفوور)، لەدایکبوو: ١٩٧٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١١ی ٢ی ٢٠٢٤، لە زەردەهاڵ.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم