پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 65

سۆسەکان

لە ئەنجامی سەردانیکردنی (وەسی عەبدولئیلا) لە ساڵی ١٩٥٦ بۆ شارۆچکەی (تەوێڵە)، مامۆستا ئیسماعیل سدیق جەعفەر قوتابیان و خەڵکی بۆ پێشوازیکردنی بردووەتە سەر جادە و داوای کردنەوەی قوتابخانە و پڕۆژەکەیان لێ کردووە. ئەویش بڕیاری هەردووکیانی داوە و دواتر جێبەجێکراوە. لەسەرچاوەکەوە لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ عەماراوێک لەناو گوند و دانانی پێنج بەلوعەی گشتی. لە دوای ڕاپەڕینیش چاکسازی لە حەوزەکەدا کراوە و ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣ لەپشتی حەوزی تەوێڵەوە بۆ سۆسەکان و بە بۆری ئاو و بەستنەوەی بە دوو عەمباری گلدانەوەی ئاو و دابەشکردنی لە ڕێگەی تۆڕێکەوە بۆ ماڵان، لە لایەن یەکگرتوی ئیسلامی کوردەوە بۆ جێبەجێکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمان محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٢٦٦-١٢٦٩.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فاتح عەبدولقادر مستەفا)ی ئەنجومەنی گوندی (سۆسەکان)، لەدایکبوو: ١٩٦٥ ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەنسور ڕەسوڵ عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کارمەندی فەرمانگەی ئاو، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

8

هاوبەشی پێبکە