بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
پڕۆژەی ئاودێریی بیری ئیرتیوازییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (بۆین). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن خێرخواز(ئاسۆ محەممەد بامۆکی)یە ئەنجامدراوە. لەلایەن ئەنجومەنی گوندەوە سەرپەرشتیکراوە. بیرەکە حەوزی بۆ کراوە بە مۆلیدەی و بۆری بەسەر گوندەکەدا دابەشکراوە.
سێ کانین و کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) و گوێ چەمی ڕوباری سیروان. کانیی گەڕاو، ئاوەکەی کانزاییە و کبریتی زۆرە و بەپێی پشکنینەکان پێکهاتەکەی لە ئاوی کانزایی خورماڵ دەکات. کانیی نەوت ئاوەکەی چەورە و بریسکە دەداتەوە و چەند ساڵێک لەمەوبەر ئێران هەوڵیداوە لەڕێگەی لێدانی تونێلەوە بگاتە کۆگای ژێرەوەی بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەکەوە سەرکەوتوونەبووە. سێیەمیان پێیدەوترێت کانیی ئاوی ساف، کە کانییەکی ئاساییە بەڵام ڕەنگی ئاوەکەی مەیلە وسپیە. ئەم سێ کانیە هەمیشەیین، ساڵانە ئاوی ڕوباری سیروان دایاندەپۆشێت، بەڵام لەوەرزی هاوین هەرسێکیان دەردەکەون. کۆمپانیا ڕوسییەکان چەند ساڵێک لەمەوبەر پشکنینیان بۆ خاکی ئەم سێ کانیە کردووە و لە سەردەمی حکومەتی عێراقیشدا، لیژنەیەک، نمونەی ئاو، بەرد و خاکیان لێبردووە.