پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەی ئاوی گوندی (دێکۆن) بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە. بە هۆی نەبوونى ئاوەوە بیری ئیرتیوازی لێدراوه. لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازەکانەوە دروستکراوە، حەوزێکى بۆ دروستکراوە بۆ خەزانى ئاوەکەى. لەساڵی ٢٠١٢ نۆژەنکراوەتەوە، تا ئێستاش دانیشتوانی گوندەکە، کە پێکهاتوون لە زیاتر لە ٦٠ ماڵ سودیلێوەردەگرن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد ڕەووف فەرەج حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٥١، پیشە: خانەنشین، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد کەریم فەتاح)ی ئەنجومەنی گوندی (دێکۆن)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی دێکۆن