پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 70

هانەیدن

ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە ئەنجامدراوە. سەرەتا بە سۆندە و دوای چەند ساڵێک کراوە بە بۆری. ئاوەکەی لە کانی (هانە تایلە)وە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر و نیو بە بۆری هێنراوەتە گوندی هانەیدن. لە حەوزێکی داخراودا کۆدەکرێتەوە و بەسەر هاوڵاتیانی گوندەکەدا دابەشدەکرێت. ماڵەکان بۆ خواردنەوە سودیلێوەرەگیرن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (یونس ڕەحیم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٢٩ى ٦ى ٢٠٢٣، لە هانەیدن.
  2. سەردانى مەیدانیى ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٩ى ٦ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

لافاوەکەی گوندی

لە زستانی ١٩٤٩ لە سنوری گوندى (هانەیدن)ى سەر بە ناحیەی (بیارە)، لافاوێک دروستبووە و بووەتە هۆى ڕووخاندنى چەند خانویەک و زیانى بە باخ و گەوڕى گوندەکە گەیاندووە. مەلا محەممەد حەمەمیرزا هەورامانى، کە مەلاى مزگەوتى گوندەکە بووە و خانوەکەی خۆی ئاوی تێچووه و کتێبخانەکەی تیاچووە‌، لە هۆنراوەیەکیدا بۆ ئەو مەبەستە وتوویەتی: کەوتەن وەسەر ئاو (ئیتفاڵان) یەکسەر یانەخاپور بى بەد جە بەد بەتەر نەئەسبابما مەن نەکتێبخانە بەگیانت قەسەم بیاوە نۆ یانە.