تەمگ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 83

ملە

کەوتووەتە خۆرئاوای دۆڵی دڵی، لە سنوری گوندی چاوگی ناوچەی کۆکۆیی. ناوچەی کۆکۆیی و نەورۆڵی لەیەک جیادەکاتەوە. بەهۆی ئەوەى لە وەرزى زستاندا تەمومژێکی زۆر دەيگرێت ئەو ناوەی لێنراوە. ساڵانی ١٩٧٣ دوو منداڵی ١٢ ساڵ بەهۆی سەرماوە لەم ملەیە ڕەق بوونەتەوە. گۆڕی شەش شەهیدی کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ى لێیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سڵێمان سان ئەحمەد ئەحمەد حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٥٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (میر ئەحمەد محەممەد عەنایەت)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، پیشە: جوتیار، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی چنار

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

قوتکەکانى قارەمانى

چەند قوتکێکى بەرزن و بەسەر بەرزايى شاخەکانى سنورى گوندى (قارەمانی)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان)ـەوەن.‌ دەڕوانن بەسەر چەمى ئاوەلێڵه ‌و گوندى قارەمانيدا، بووە بە ناونيشان و شوێنێکى ديارى گوندەکە.

قوچی بەردەبەل

کەوتووەتە زنجیرە چیای سورێن. پێکهاتەی لوتکەکەی شاخاوی و بەردە. قەدپاڵەکانی خۆڵە. دەڕوانێت بەسەر گوندی بەردەبەل و دەشتی شارەزووردا. بەهۆی بەرزییەکەیەوە، یەکەمجار بەفر، لوتکەی ئەم ملەیە دەگرێت. چەند دۆڵێکی درێژی بە ئاڕاستەی بنارەکان لێدەبێتەوە. بە نێو چەمەکاندا ئاوی باراناو و کانییەکان بەئاڕاستەی پێدەشتەکان دەڕۆن. شاخڕەوێکی زۆر سەردانیدەکەن.

کانی گوێز

لە نێوان (کانی گوێز و عەبابەیلێ)یە. لە پشتی شاخی (تەڵوکێ) هەڵکەوتووە. ڕێگەی خاکی کانی گوێزی پێدا تێپەڕدەبێت. دەڕوانێت بەسەر چەمی (دەڵەمەڕ) و (ڕێشاو) و (کانی گوێز). شوێنێکی دیاری ناوچەکەیە. ڕێگەی گروپەکانی شاخڕەویە بۆ بەرزایەکانی ناوچەکە.

کەرگەمل

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (قەڵپ) و خۆرئاوای گوندی (مۆرتکە). پیادەڕێگەیەکی پێدا تێپەڕدەبێت، کە گوندەکانی بناری خۆشک دەبەستێتەوە بە دەربەندیخانەوە. لە ڕابردوودا ڕێگەی کاروانی گوندەکانی بناری خۆشک بووە بۆ گەرمیان و دەربەندیخان.

گووتڵەقێنە

کەوتووەتە نێوان گوندی گەچێنە و چنارەی زێڕوون لە بناری چیای سورێن. هەروەها بەسەر گوندی کانی ئاسکانیشدا دەڕوانێت. لوتکەکەی بەرزە. قەدپاڵەکانی ڕکن و بە ئاڕاستەی خوارەوە زۆر سەختە. هەر لەبەر ئەو سەختیەش ئەو ناوەی لێنراوە.

گۆلاوان

کەوتووتە سنوری گوندی (بەردەبەل). لە نزیک جۆمەرەسی هەڵکەوتووە. ملەیەکی بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا. دۆڵێکی گەورە لە تەنیشتیدا هەیە، کە لەوەرگایەکی سروشتی و سەرچاوەی ئاوی زۆرە و پێیدەوترێت چاڵە گەورە.