جۆجاڕ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 88

بەرزایی

کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ). لە سەرووی باخی (عەلی چەتوون)ەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە بەشی سەرەوەی (دارەلوس) و دەڕوانێت بەسەر گوندی (دەڵەمەڕ و عەبابەیلێ)دا. بەهۆی ئەوەی کاتی خۆی جۆی تێدا کراوە، ئەو ناوەی لێنراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەبدوڵڵا ڕەئوف ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (یادگار سەلاح ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆبە

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی) و تەنیشت بەرزایی (ڕێزەخاڵ). زیاتر وەک هاوینەهەوارێک بەکارهاتووە و ژمارەیەک باخ و کانی و ئاوی سازگاری تێدایە. شوێنی حەوانەوە و پشوودانی (شێخ عەبدوڵای خەرپانی) بووە. دەوڵەمەندە بە ئاوی ژێرزەوی و خاکێکی بەپیتی هەیە. لە لێژایی و قەدپاڵیدا گۆڕستانی شێخەکانی خەرپانی لێیە.

قولەی فەقێیان

دەڕوانێت بەسەر شوێنە نزیکەکانی گوندی (چنار)دا. بەرزاییەکە بەناوی فەقێکانی گوندی (چنار)ەوە ناونراوە و فەقێکان لەوێ دانیشتوون و خوێندوویانە. لە ژێر ئەم بەرزاییەدا، دوو ئەشکەوتی بەناوبانگ هەیە، کە پێیاندەوترێت کەورگی زوڵفەقار و ڕەحمان جۆڵەک. پلەکانی کەوگێزە لەبەردەمیدایە و زەوی مەلا عەلی و کۆڵیتان دەکەونە بەرانبەریەوە.

کەکەوان

کەوتووەتە سەر ڕێگای مڵەخورد و کانییەکی تێدایە، کە ڕێبواران و کەسانی دیکە دەچنە سەردانی چیاکانی ناوچەکە. (١٨٥٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دۆڵی زەڵم و کەڕەجاڵ و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

کڵاشدڕ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (دەڵەمەڕ) لە بناری شاخی شنروێ. لە ڕووی تۆپۆگرافیەوە بەرز و ئەندازەيەک سەختە، بەهۆی سەختی و پێکهاتەی تاوێر و بەردەکانییەوە، بە کڵاشدڕ ناونراوە. دۆڵ و شیوی تێدایە و زیاتر وەک لەوەڕگا بەکارهاتووە.

گێجێ

کەوتووەتە دەشتی سازان و لە بەشی کۆتایی دەشتەکەیە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و چەمی ئاوەمار. هۆکاری ناوهێنانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە قولەیەکی بەرزی هەیە، ئەگەر سەیری چەمی سیروان کرابێت لەسەریەوە، سەر گێژی خواردووە.

لاهاڵی

کەوتووەتە نێوان کەورگی (ئەیاڵە مەڕ و تەپی ترجان)ەوە. لە گوندی (دەرەتوێ) هەڵکەوتووە. شوێنەکە لمی سوری تێدایە، کە بەهۆی ڕاماڵینی بارانەوە لەوێدا دروستبووە. ئەم شوێنە زیاتر وەک ناونیشانێکی ناوچەکە بەکاردێت.