چاڵان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 88

زنجیرە چیا

کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (هاوار، هاوارەکۆن، گریانە). دەڕوانێت بەسەر (دەرەتوێ)دا. نزار و سەختە. لە (هەوارگە پایزان)ی چیای (شنروێ)ەوە دەستپێدەکات بۆ لوتی (قنر دۆڵ) و (ساجان)، دەڕواتەوە بۆ (داروەنی ئاڵتون) و (هەرمێ ژیڵان). بە ئاڕاستەی ڕوباری (سیروان) دەڕوات. (مەڕمانگان و یاڵی ملەی بۆین و کەنگەبەرز) سێ لە لوتکە بەرز و سەختەکانیەتی. ڕێگەی (گریانە - بۆین)ی پێدا دەڕوات و لە (ملەی زینۆ) دادەبەزێتە گوندی (بۆین). چیای (خۆرەتاوی کەوتێ) ڕووبەڕوویەتی. نێوانیان چەندین دۆڵی وەک (دۆڵی ئاشی، زەوار، گریانە، دۆڵەگەورە)ی تێدایە. (بەڕوار) لە چڕترین کێوەکانییەتی و بە داڕبەڕوو و دەوڵەمەندە. کەژە بنێشتی گوندەکانی ناوچەکەیە. بۆیە پێیدەوترێت چاڵان، چونکە چەندین چاڵ لەسەر ڕووەکەی هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەجمەدین حەمەعەلی قوربانی)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەورامان

کەوتووەتە بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوه. درێژییەکەی دەگاتە(٤٨,٤٣کم) و سنوری نێودەوڵەتیی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت. لەسەر بەرزیی(١٥١١م) دەستپێدەکات بۆ باشور تاوەکو دەگاتە سنوری گوندەکانی هاوار و دەرەتفێ. لەسەر بەرزیی(١٦٢٨م)و چەندین چیا دەگرێتەخۆی، لەوانە(منارەکەوە، کەلەوێ، ڕەنگینی بچووک، سوتنەجەڕ، ڕەنگین، جەنگای، بەرزەڵنگ، سێخڕان، ئاساووایی، مڵەخورد، ناوگە، داڵانی، کەرەس، وەزەرا، بەخشە، کەمایەکا، کەمانجەڕ، هەسوون، لاسەو فاتەخانێ، تەتە، کەڵەلانکێ، هانەنەوە و هانە تایلە، ملەپسک، شرام، ئایشێ، کەلارێ گاورا، چنارە، وەزەنێ، تەوەنێ، کەمەرقەڵا، هەوارە بەرزە، دەرەقوڵ، هەرزگا، چەمباز، پەشتەوبانا، خەڵەفی، و...هیتر). ئەم زنجیرە چیایە چەندین کانی و سەرچاوەی ئاو تێدایە، کە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان بە ناوچەکە بەخشیوە و بونەتەجێی سەرنجی سەردانیکەرانیان بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاویندا.

زیاتر بزانە
زنجیرە چیا

بەمۆ

زنجیرە چیایەکی بەرز و درێژە، کە لە لوتکەی (ملەی سەرتەک) دەستپێدەکات و بۆ ناو خۆرهەڵاتی کوردستان درێژ دەبێتەوە. بەرزترین لوتکەی (١٨٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە‌. گوندەکانی (چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو، کانی وەیسکێ، کانی پاشا، تووەوشکێ)، دەکەونە بناریەوه و بەوهۆیەوە بووە بە ناسنامەی هاوبەشی بەمۆ و گوندەکانی دەوروبەری. سنوری سروشتیی جیاکەرەوەی لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالەدایە.

زیاتر بزانە
زنجیرە چیا