تەپی سەفای خواروو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 76

تیپی وەرزشی

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەلایەن چەند وەرزشوانێکەوە دامەزراوە، بەشداری چەندین یاریی دۆستانەیان کردووە و لە خول و پاڵەوانێتیی گوندەکاندا بەشدارییانکردووە. بۆ هەر سێ قۆناغی: پێشکەوتووان، لاوان و تازەپێگەیشتووان یاریزانیان هەبووە. لەگەڵ تیپە وەرزشییەکانی گوندەکانی وەک: شیرەمەڕ، ناوگردان، بیاوێڵە، بەشارەتی سەروو، بەشارەتی خواروو، و....هتد یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ساڵاح حەمەفەرەج حمە نەسیم)، یاریزانی دێرینی تیپی وەرزشی گوندی تەپی سەفای خواروو، لە ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هیوا ٢

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٣ لەلایەن چەند وەرزشدۆست و یاریزانێکی بەتوانای ئەو سەردەمەی شارەوە دامەزراوە، بە هۆی بەهێزیەوە لە سەردەمی خۆیاندا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی هەڵەبجەیان کردووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە پاڵەوانییەتی و خولەکانی هەڵەبجەدا بەشداری چالاکانەیان هەبووە. خاوەنی گەلێک یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو بووە، ڕاهێنەری تیپەکە (جەمال قاسم) بووە. هەندێک یاریزانانی تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە ئەمانە بوون: گۆڵچییەکان (جەمال محەممەد شاسوار، تۆفیق حەمەئەمین، عوسمان قژلوول، عەزیز ڕەشید عەزیز). عوسمان عەبدولقادر، شەوکەت خاوەر، عەبدلکەریم حاجی ئەحمەد، عەلی محەممەد شاسوار، ساڵح ئەحمەد باوڵ، سەیفەدین سەید محەممەد، ئەنوەر ڕەشید والی، دڵشاد جەلال بەگ، کەمال ڕەشید عەزیز، عارف حەمەئەمین ئەحمەد، جەلال ڕەشید عەزیز، جەمال ڕەشید عەزیز، وشیار مەحموود ئەحمەد، فایەق سەعید عەزیز، نووری موحەممەد ڕەحمە، غازی مەلا عەلی، ئەنوەر ئەحمەد، حەمە سەعید نادر، سەردار مەلا ئەحمەد، حەمید حسەین عەزیز، محەممەد فەتاح لیرە، جەمال حەمەفەرەج کوێخا، محسین مەلا حەمەئەمین، تۆفیق حەمەئەمین کراس کەوە، عوسمان جۆڵا، فەهمی حاجی خڕە، ئەحمەد عابید محەممەد، عوسمان فەرەج، ناجی عوسمان، حەمەلاو حەمەئەمین ئەحمەد، جەمیل ڕەشید عەزیز، وەهبی مستەفا، بەختیار ڕەشید عەزیز، لەتیف ئەحمەد فەرەج، نەورۆز مەلا ئۆتۆمبیلچی، نەژاد عارف، کەمال شاکر، جەمال کازم، محەممەد (کوڕێکی عەرەب بوو لە جەیشدا بوو).

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

هێرش

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە. لە ساڵی هەشتاکان و لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک لە یاریزانانی شار لەم تیپەدا یارییانکردووە. ماوەی مانەوەیان زۆر نەبووە و لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

هێمن

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕأبردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خول و پاڵەوانێتیی ساڵانەی شاردا بەشداربوون. لە سەردەمی خۆیدا ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای لە هەڵەبجە لەخۆگرتبوو، لە ئێستادا نەماوە. هەندێک لە یاریزانەکانی ئەم‌ تیپە ئەمانە بوون: کاوە ساڵح، سەربەست کەریم، حەمید عەبدولقادر، ئەنوەر حەمەکەریم، کەمال عومەر، حەمید عەبدوڵا، کاوە عومەر، لەتیف ئەمین خوادە، محەممەد ئەسکەندەر، شەماڵ مەحموود، جەمال حەسەن بەگ، هەورامان حسێن عارف، شیروان موحەممەد کەریم، تەیموور سەید محەممەد.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

وڵات

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٧ لە هەڵەبجە لەلایەن (هۆشمەن جەلال)ـەوە دامەزراوە. هەریەک لە (هۆشمەن جەلال و حەمید عەبدوڵا) ڕاهێنەرای تیپەکەیە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

یەکگرتووی پیرمحەممەد

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە. تیپێکی دیار بووە لە شاردا، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە‌ و بەشدارییان لە خول و پاڵەوانێتیی نێو شاردا کردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

هەڵمەت

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی شەستەکان لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە، کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد، لەوانە: فاروق ئەحمەد موقەلەب، حەمید حسەین عەزیزە مەلا ڕەئووفە جەمال مەلا قادر، سەعید مەلا محەممەد، حەیدەر ڕەشید، تەها حەمە ئەمین، عەلی مەحموود، جەمال حسین عەزیز، بەکر حسەین، خەسرەو جەلال بەگ، ئەسوەد خۆشنوس (ئەسوەد هەڵکەوت)...

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی