بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بۆ کەسایەتی و شەهیدی کیمیاباران (تۆفیق حەمەعەلی) ناسراو بە (تۆفیقی کارەبا) دروستکراوە. کاری پەیکەرسازان (کۆسار ئەحمەد غوڵام، شوان کەمال عەلی)یە و ساڵی ١٩٩٣ دروستکراوە و لەبەردەم باخی گشتی هەڵەبجەدا دانراوە. دوای دۆزینەوەی یەکێک لە منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە بە ناوی (ئالان تۆفیق حەمەعەلی) تاقانە کوڕی ناوبراو، بە یارمەتی تیمێکی خۆبەخش، پەیکەرەکەی باوکی نۆژەنکردەوە. سپۆنسەری پەیکەرەکە (تیمسالەکەی) پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە.
بە بیرۆکە و دیزاین و دروستکردنی پەیکەرساز (کاوە نووری) دروستکراوە. سێو وەک لێسەندنەوەی واتای ژیان لە هەڵەبجە لە کاتی کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨، ئەم میوەیە بە واتای بەخشینەوەی ژیان لە پارکی شاری یاریی هەڵەبجە دانراوە. بەشێکە لە پڕۆژەی گەشتیاری و سەرنج خستنەسەر فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بە سپۆنسەری ئیدارەی پارکەکە دروستکراوە. بەرزییەکەی بە ڕاگرەکەوە ٢ مەتر دەبێت و ماتریاڵی بەکارهاتوو: فیلین، کەڵەکیم، بۆرەک، چیمەنتۆ، شیش و تەل، ڕەنگ و پۆلیشە. ڕۆژی ٣١ی١٠ی ٢٠٢٤ لە دەیەمین فیستیڤاڵی هەناردا پەردەی لەسەر لادراوە.
کەوتووەتە گوندی گوڵەخانە، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ – سیدسادق) دانراوە. ساڵی ٢٠١٦ بۆ ڕێزگرتن لە شەهید (عەتا محەممەد حاجی مەحموود) دروستکراوە. بەرزییەکەی یەک مەترونیو دەبێت و لەسەر ئەرکی (دکتۆر تەها ڕەسوڵ و کۆمەڵەی پەروەردەیی مارگرێت) و بە دەستوپەنجەی پەیکەرساز (چێنەر نزار) دروستکراوە.
کەوتووەتە ناو باخچەی نەخۆشخانەی (شەهید فاتیح). کاری پەیکەرتاش: بەرزان زاهیرە. نەخۆشخانەکە و پەیکەرەکە وەک ڕێزێک بۆ یەکەم شەهیدی شۆڕشی نوێ بە ناوی فاتیح شێخ حەیدەرەوە ناونراوە.
کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکی و دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ). بۆ بەرزڕاگرتنی خزمەتی (شێخ قادر شێخ شەمسەدین) دانراوە، کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ خۆبەخشانە ئەنجومەنی خورماڵ بووە. لە مانگی ٦ی ٢٠٢٣ دانراوە. بەرهەمی پەیکەرساز (عومەر جەمیل)ـە. مەترونیوێک بەرزە.
پەیکەرێکی قەبارە گەورەی خانمی وەسمان پاشای جافە. لەلایەن پەیکەرساز (زاهیر سدیق)ـەوە ساڵی ٢٠٠٧ دروستکراوە و لە باخی گشتیی هەڵەبجە دانراوە و دواتریش دووبارە نۆژەنکراوەتەوە.
بۆ فەرماندە (عەبدولڕەحمان میزا حەسەن ١٩٥٧ - ١٩٨٧) دروستکراوە. کاری پەیکەرساز (فوئاد عەبدوڵا)یە و لە شەقامی تەنیشتی مۆنۆمێنت دانراوە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە)، لە گۆشەی پردی بیارە. بۆ ڕێزلێنان لە هونەرمەند (عوسمان هەورامی)ی گۆرانیبێژ دروستکراوە و لەسەر بنکەیەکی بەرزی لە بەرد و کۆنکرێت دانراوە. بە جلوبەرگی ناوچەی هەورامانەوە لەسەر ئەرکی مەلا بەختیار و لەلایەن پەیکەرساز (بەرزان زاهیر) لە ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە. پاش دانانی شێوێنراوە و دواتر بەم شێوەیەی ئێستای دروستکراوەتەوە.
کارێکی پەیکەرسازیی قەبارە گەورەیە. له گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە له شاری هەڵەبجەدا دانراوە. یەکەمین کاری برۆنزی گەورەیە لە هەرێمی کوردستاندا کرابێت. تێچووی کارەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لەئەستۆگیراوە. ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن هونەرمەندی پەیکەرساز (زاهیر سدیق)ـەوە دروستکراوە.
کارێکی پەیکەرسازیی قەبارە گەورەیە. له گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە له شاری هەڵەبجەدا دانراوە. لەلایەن چەند دڵسۆزێکی هەڵەبجەیی و هەوڵی پەیکەرساز (سیروان هەڵەبجەیی)، بە قەبارەی دوو مەتر بە چیمەنتۆی ڕەش دروستکراوە. یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، سپۆنسەری بووە. بنکەکەی لەلایەن (حەسەن بەدری) شۆفێرەوە دروستکراوە. یەکەم پەیکەری دانراوی دوای ڕاپەڕینە لە باشور. لەژێر ناوی بووکی ئازادی کوردستانەوە، لە ڕۆژی ١٦ی ٨ی ١٩٩١ لە گەڕەکی (پیرمحەممەد) پردەی لەسەر لادراوە. لە ئێستادا ئەو شوێنە بە فولکەی عومەری خاوەر ناسراوە.
کارێکی هونەریی پەیکەرسازییە. وەک هێمایەک بۆ کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و باڵوێزی کورد له بارەگای ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی opcw لە شاری لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا، لە ڕۆژی ٢٩ی ٤ی ٢٠١٤ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکی ڕێکخراوەکە و شارەوانیی شاری لاهای... پەردەی لەسەر لادراوە. کارەکە بە هاوکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم و بە دەستوپەنجەی هونەرمەند (زاهیر سدیق) و بە هاوکاری (پشکۆ عەباس) بەرهەمهاتووە.
کارێکی هونەریی پەیکەرسازییە. لە کوردستان بە مادەی برۆنز دروستکراوه. ساڵی ٢٠٢٣ لە بارەگای پارێزگاری لەندەن لامبێپ لە وڵاتی بەریتانیا دانراوە و پەردەی لەسەر لادراوە. ئەوە یەکەمین جارە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا ڕێگە بە کارێکی لەم شێوەیە بدرێت. پارێزگاری شارەکە (سەرباز بەرزنجەیی) هاوکاری سەرەکی بووە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکە.
پەیکەری کوڕ و کچێکی کوردە، کە کۆترێک هەڵدەفڕێنن. بە قەبارەی دوو مەتر لە چیمەنتۆ لەلایەن هونەمەند (سیروان عوسمان عەلی)ـەوە بە سپۆنسەری یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دروستکراوە و لەسەر بنکەیەکی (١٥٠سم) لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٩٢ لە چوار ڕیانی شارەوانیی هەڵەبجە پەردەی لەسەر لادراوە. دواتر بە هۆکاری نادیار شکێنراوە و دروستنەکراوەتەوە.
لە شارەدێی تەوێڵە دانراوە. بە قەبارەی ١٨٠سم لە ماتریالی فایبەر گڵاس و هاڕاوەی بەرد. کێشەکەی نیو تۆنە و ٤٥ ڕۆژی خایاندووە. وەک هێمای شارەدێی تەوێڵە لەناو بازاڕی تەوێڵە دانراوە. کاری پەیکەرساز (هونەر ساحیب کەریم)ـە. بەسپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و سەرۆکایەتیی شارەوانیی تەوێڵە دروستکراوە. لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٣ پەردەی لەسەر لادراوە.
پەیکەرى ڕابەری نوێی شیعری کوردی (گۆران)ى شاعيرە. لەلایەن پەیکەرساز (بەرزان زاهیرە)ـەوە ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە و لەسەر شەقامی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی نێوان بەنزينخانەی سان و حەمەوغان دانراوە.
پەیکەری سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە (لەتیف قادر ئیبراهیم)ـە. کاری پەیکەرساز (عومەر جەمیل)ـە. لە ناوەڕاستی باخی گشتیی هەڵەبجە دانراوە. ڕۆژی ٢٣ى ٦ى ٢٠٢١ پەردەی لەسەر لادراوە.
کاری پەیکەساز (ئومێد محەممەد)ە. ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە و لە شەقامی (ئەحمەدموختار - کانی قوڵکە) دانراوە. ئەم پەیکەرە چەند جارێک شکێنراوە. لەلایەن (بەرزان زاهیر) بە فۆرمێکی جیاوازتر چاککراوەتەوە. دووەمجار شکێنراوە و لەلایەن (حامید ئەحمەد، هاوکار ساحیب) لە ٢٥ی ٥ی ٢٠١٨ چاککراوەتەوە و لە هەمان شوێن دانراوەتەوە.
وەک ڕێز و وەفا بۆ ماندویەتی و خزمەتی (مەحموودخانی دزڵی)، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دانراوە. کاری هونەرمەند (بەرزان زاهیر)ەوە.
بۆ زانای گەورەی کورد (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) پەیکەرتاش (بەختیار هەڵەبجەیی) ساڵی ٢٠١٧ دروستیکردووە و لە (بیارە) دانراوە.
پەیکەری شاعیری ناسراوی کورد (مەولەوی)یە. لە دەروازەی شار لە بەردەم بەنزینخانەی سان دانراوە. لە چیمەنتۆی سپی و بە بەرزیی سێ مەتر دروستکراوە. کاری پەیکەرساز (بەرزان زاهیر)ە، لەسەر ئەرکی مەلا بەختیار دروستکراوە. ڕۆژی ١١ی ١٠ی ٢٠١٠ لە دوای تەواوبوونی کارەکانی دیداری مەولەوی لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دانراوە. دوای ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ی کوردستان ئاڵای کوردستان بە ستونێکی زۆر بەرزەوە لە دەستی چەپیدا دانراوە.