ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

میرزا عەبدولقادری تەوێڵەیی

بۆ حەکیم و شاعیر و خوێندەوار (میرزا عەبدولقادری تەوێڵەیی) دروستکراوە. کاری پەیکەرساز (هونەر ساحیب کەریم)ـە. لە ڕۆژی ١١ی ٧ی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی تەوێڵە پەردەی لەسەرلادراوە.

هەموومان پێشمەرگەین

بۆ ڕێز و خۆشەویستیی پێشمەرگە وەک پارێزەری نیشتمان، دروستکراوە. لە شەقامی سەرەکیی دەروازەی ناوشاری هەڵەبجە نزیک پەیمانگا و کۆلیژی پۆلیتەکنیکی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٥ دانراوە.

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.

ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.

ئێمە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. باس لە ئازار و مەینەتییەکانی دوای جەنگ و کیمیابارانی هەڵەبجە و یادەوەریی تاڵی ئاوارەیی و پەرتەوازەیی کۆمەڵایەتی و برینداربوون و هتد. لە زاری شایەتحاڵەکانەوە دەکات. ئامادەکردن و دەرهێنانی سەلاحەڕەش. بەرێوەبەری بەرهەم: بێستوون محەممەد. جێبەجێکاری بەرهەم: هێمن لەتیف. یاریدەدەری بەڕێوەبەر: تارا ئیسماعیل، هەردی وەهبی. بابەت: سەڵاحەڕەش. وەرگێڕان: سیڤەر دارا. ڕووناکی: دیدار بەکر. یاریدەدەری کامێرا: عەلی ڕەزا مورادی. دەنگهەڵگر: سەیوان مەحموودی. دەنگدانان و میکس و مۆنتاژ: ئەحمەد مەحموود. موزیک: سەروەر قادر. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. لە یادی سی و چوارساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە سینەما پیشاندراوە.

باڵندەکانی ناو خەردەل

کورتە فیلێکی دیکۆمێنتارییە. نۆ خولەک، فۆرمات: vcam، ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: قوتابخانەی هونەریی هاوکار. بابەتی فلیمەکە: سیاسی، کۆمەڵایەتییە. دەرهێنەر: هاودەنگ محەممەد. ئامادەکاری بابەت: حەسەن نەجمەدین. سیناریۆ: ئاراس محەممەد مەحموود. وێنەگر: دیاری حەمەئەمین. دەنگهەڵگر: ئاسۆ نامیق. دەنگدانەر: سوهەیب جەمیل. مۆنتێر: پەیمان جەمیل. موزیک: هەڵبژاردە. بەڕێوەبەری بەرهەم: حەسەن حەمەئەمین. فۆتۆگرافەر: فەریق تۆفیق. کورتەی فلیمەکە: لە دوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، پێویستبووە حکایەتەکانی ئەو کارەساتە جەرگبڕە بە دیکۆمێنت بکرێت. فلیمەکە لە ڕێگەی شایەتحاڵەکانەوە لەو چیرۆکانە دەخاتەڕوو. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

بەتەنیا جێم مەهێڵن

فلیمێکی بەڵگەنامەییە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگر: محەممەد فەرەجزادە. مۆنتاژ: سەردەشت عەلی. مۆسیقا: عەلی عابدی. باس لەچیرۆکی دروستبوون و ئاواز و کاری مۆسیقی بەشێک لە لاوکی هەڵەبجە دەکات. لەلایەنى موزیسیان و ئاوازدانە (عەلی عابدی)یەوە. کاریگەریی مەرگەساتی هەڵەبجە لەسەر ئاواز دانەرەکە و تۆمار و وتنی سروودەکە. ١٦ی ٣ی ٢٠١٩ لە هەڵەبجە نمایشکراوە.

بەرزایی هیوا

کورتە فیلێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٦خولەک فۆرمات: HDcam. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: ژینگە و سروشت و هەمەلایەن. بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. بەرهەمهێن: سیروان مەزهەری. ئامادەکاری بابەت و دەرهێنەر: کەیوان مەجیدی. سیناریۆ: سیروان مەزهەری، شێرزاد خانچە سوپەر.. وێنەگر: محەممەد نووری، حشمەت نارنجی. دەنگهەڵگر و دەنگدانەر و فۆتۆگرافەر: کاوە کوردستانی. مۆنتێر: کەیوان مەجیدی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: چۆنیەتی دروستکردنی تەڵانی باخ و باخات و شوێنی کشتوکاڵی لە هەورامان و زەحمەتەکانی ئەوکارە و جوانییەکانی. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٨ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. کەیوان مەجیدی: لە دایکبووی (سنە) ی خۆرهەڵاتی کوردستانە. دبلۆمی هەیە.

بەرهەمی جەنگ

کورتە فلیمە. نوسین و دەرهێنانی: ڕابەر ئیبراهیم. بەڕێوەبەری بەرهەم: کۆساڵان ڕەشید. یاریدەدەری دەرهێنەر: سەرباز عەبدولڕەحمان. بەڕێوەبەری وێنەگرتن: عیماد جەلال. باس لە کاریگەریی جەنگ دەکات لە سەر منداڵان. لەڕێی وێنەکێشانەوە هەستی منداڵان سەبارەت بە جەنگ دەردەخات. ساڵی ٢٠١٨ بەرهەمهاتووە.

بەلەچک

فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە. ١٤ خولەک. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیمەکە: کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و سروشتییە. بەرهەمی هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: ئەنستیوتی کەلەپوری کوردە. دەرهێنەر و بەڕێوەبەری بەرهەم: نەبەز شێخانی. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ: ئارارات ئەحمەد. بەڕێوەبەری وێنەگرتن و وێنەگر و دانەری دەنگ و موزیک و مکساژ: گۆڤەند عەبدوڵا. مۆنتێر: نزار بەکر. نوسەری دەقی خوێنراوە: ڕێبوار حەمەتۆفیق. بێژەری دەق: حەمید بانەیی. کورتەیەک لە بیرۆکەکەی: باسی چۆنییەتیی دروستکردنی جۆرێکی خواردنی کوردەواریی تایبەت بە ناوچە کوێستان_نشین و بەفراوییەکانە. تایبەتە بە دۆڵی پڵنگان لە ڕانیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

بەهرەی بەرخۆر

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ٢٠ خولەکییە. ساڵی ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان. بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنەر: هیوا تەها مستەفا. وێنەگر و فۆتۆگرافەر: سوارە بیلال. دەنگدانەر و مۆنتێر: ئارام ئەحمەد. موزیک: هەڵبژاردە. بەڕێوەبەری بەرهەم: سامان حەمەکەریم. جۆری فلیم. کۆمەڵایەتی. بابەت: ژیانی پیرەمێردێکی بەجێماوی ئەنفال لە ناو خۆڵ و خاشاکدا. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە.

بوون و ئاوابوو

کورتەفلیمێکی شەش خولەکییە. بەرهەمی ناوەندیی چالاکیی لاوانە. لە دیدی تابلۆکێشێکەوە هەڵهێنجراوە. سیناریۆ و دەرهێنان و نواندنی: عوسمان محەممەد عەبدوڵا. وێنەگر: کارزان محەممەد. مۆنتاژ: گۆران عوسمان. کورتەی فلیمەکە: باس لە قۆناغەکانی پێگەشتنی تەمەنی مرۆڤ دەکات لە لەدایکبوونەوە تا گۆڕستان. ساڵی ٢٠٠١ بەشداری فیستیڤاڵی فلیمی لاوانی کردووە.

بۆ

کورتە فلیمە. لە نوسین و دەرهێنانی (سەنعان فایەق هانەدنی)ـە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرهەمهێنراوە، موختار حەبیب کاری وێنەگرتن و مونتاژی بۆ ئەنجامداوە، فلیمەکە یەک دەقە و نیوو بووە، ئەکتەری سەرەکیی کورتە فلیمەکە ئیبراهیم عیسا بووە.

بۆنی ئاگر

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ٢٠ خولەکە. ساڵی‌ ٢٠١١ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. بەرهەمهێن: کەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان. بابەتی فلیمەکە: کۆمەڵایەتی، پیشەگەرییە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنەر: تەنیا کەریم. وێنەگر: سەنعان هەولێری. دەنگهەڵگر: شەهرام نامق. دەنگدانەر و مۆنتێر: ڕێبین تەنیا کەریم. موزیک: هۆگر تەنیا. کورتەی قیلمەکە: خستنەڕووی پیشەیەکی دەڤەری دەشی هەولێرە. دروستکردنی خشتی کوورە و زەحمەت و ماندووبونەکانی، لە ناوچوونی پیشەکە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. تەنیا کەریم: لەدایکبووی ١٩٦٥ هەولێر. دەرچووی ناوەندییە. هەندێک لە ئەزموونەکانی لە فلیمی دیکۆمێنتەریدا (داستانی هەڵەمووت، گرەو...).

بۆنی سێو

سیناریۆ و دەرهێنانی: ڕێڤین عەساف. ئەکتەری سەرەکیی فلیمەکە: شوان عەتوف. لە ١٧ی ٣ی ٢٠٠٩ لە بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە هۆڵی ئەحمەدموختار پیشاندراوە. هەروەها بەشداری فیستیڤاڵی هامبۆرگی لە ئەڵمانیا کردووە.

پێشتر 1
...
48 49 50
...
53 دواتر