هەڵەبجەی جاران
بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەوە لە ١٧ی ٣ی ٢٠١٨ نمایشکراوە لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) پیشکەشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (سەنعان فایەق، ڕێباز گوڵپی، ژوان دارا، ئاسۆ ئارام، نەبەز ئەنوەر).
هەڵەکانی باوکم
بەرهەمی تیپی شانۆی خورماڵە. ساڵی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و هەر خۆشی کاری نواندنی کردووە.
هەناسەی گەرم
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەبدوڵا فەتاح: دەرهێنانی: دابان عوسمان. ئەکتەرەکان: (شنیا وشیار، عەبدوڵا فەتاح، سندس قادر، عوسمان جەمیل). بەڕێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. سەرپەرشتیاری گشتی: ئیبرهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری هونەری: سالم مەجید شوکروڵڵا. دیکۆر: عەبدوڵا. ڕووناکی: دەرهێنەر. دەنگ: ڕاویار ئەحمەد. فۆتۆ: شاڵاو ئەحمەد. لە یادی بیستو حەوتەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٧ى ٣ى ٢٠١٥ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.
یاریی کوردەواری
بەرهەمی قوتابخانەی بامۆکی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا ڕۆشنا ساڵح. ئەکتەرەکان: (ئالان موختار، کانی ئامانج، باوان لوقمان، سروش بیلال، لاڤە بەرزان، بارین باکۆ، بارین کامەران، ئاژین عەلی) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هادی محەممەد ئەحمەد. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
قافڵەیەک لە ئەنفال
بەرهەمی تیپی شانۆیی خورماڵە. لە دەرهێنانی (دارا خالید)ە و سەرپەرشتیاری گشتی (شەفیق بانیشاری) و بەڕێوەبەری شانۆ (سەنعان فایەق) بووە. لە ١٤ی ١ی ٢٠١٦ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشکراوە. ئەکتەرە سەرەکییەکانى بریتیبوون لە: (شکار شەوکەت، هێمن مەولود، ئاسۆ ئارام، ئازەر عومەر، ئارام ستار).
قریشکەکان
نوسینی: بەکر عەلی. دەرهێنانی: بەرزان عومەر. ئەکتەرەکان: (بەرزان حامید و جەلیل سەعید و چەند ئەکتەرێکی تر) بوون. ساڵی ١٩٩٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکرا. هەمان شانۆ لە هۆڵی بازرگانیی کچان، بە دەرهێنانی بەرزان حامید و نواندنی کۆمەڵێک قوتابیی پەیمانگای مامۆستیانی مەڵبەندی سلێمانی لە سلێمانی و لە ساڵی ١٩٩٥ پێشکەشکراوەتەوە. هەمان دەق، بەشی شانۆیی دەزگای هونەریی پەیام، بە دەرهێنانی: باوان هەورامی، لە ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئازادی لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.