یەکەم سەکۆی شانۆ و سەرەتای شانۆ لە هەڵەبجه

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-13


لەو کۆمەڵە هەوڵە سەرەتایی و سادانەن پێش قۆناغی شانۆ و شانۆگەری لە ناوچەی هەڵەبجە و دەورووبەریدا لە سەیران و بۆنەکانی بەهار و.. هتدا، لە ماوەی نێوان دەساڵدا، ١٩٢٠ بۆ ١٩٣٠ پێشکەشکراون. ئەمانە دەبنە قۆناغی یەکەم لە مێژووی شانۆی هەڵەبجەدا. لە چیرۆکی سادەی فۆلکلۆر و ڕازو بەسەرهاتەکانەوە سەرچاوەیانگرتووە و چەند کەسێک ڕۆڵی ڕێکخستن و شێوازی پێشکەشکردنی تەمسیلەکەیان کردووە. ناوی هونەرمەند و دەق و دەرهێنەر و بنەماکانی شانۆ و نواندنەکان تۆمارنەکراون و هەرجارەی کۆمەڵێک کەس ڕۆڵیانگێراوە. لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر چوونەتە دەرودەشت، ئەم نواندنانە بینەریان هەبووە و کاریان کردووەتە سەر ڕەوت و بەرەوپێشچوونی نواندن و شانۆی هەڵەبجە. چیرۆک و یارییەکانی وەک: (پاشاو وەزیر، قازی و دادگا، شوان و بەرغەل و گورگ و... هتد)، لە بابەتەکانی ئەم نواندنانانە بوون. دەوترێت سلێمان بەگی کاتب فارسی باوکی گۆران و دواتر ئەحمەدموختار، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەم شێوازەی شانۆ و نواندنانەدا، زۆرجار (مەلا عەبدوڵڵای بەقاڵ) دەبوو بە پاشا.

بۆیەکەمجار و لە ساڵی ١٩٥٥ز (ع. ع. شەونم) لەناو هۆڵی قوتابخانەی ناوەندی هەڵەبجە دروستیکرد. شانۆکە بەتایبەتمەندی هونەری ئەو کاتە و لەژێر چاودێری و خواستەکانی مامۆستا شەونمدا دروستکراوە. شوێنی دیکۆر و میکیاج و خۆگۆڕین و چەسپکردن و هەڵواسینی پەردەکانی هەبووە.

سەرچاوەکان:

  1. زنجیرەیەک لە کتێبی هەڵەبجە، بەختیار غەفور هەڵەبجەیی، چاپی دووەم، چاپخامەی نالی، هەڵەبجەی شەهید، ٢٠٠٧، ل١٦.
  2. هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ-مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٥-١٨.
  3. گۆڤاری (ڕامان)، ژمار (٦١)ی ساڵی شەشەم، هەولێر، ٥ی ٧ی ٢٠٠١، ل٧٩.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

34

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.