ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

کراسی بەختەوەری

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە، نوسین و دەرهێنان: عومەر عەزیز عەلی، ئەکتەرەکان: کارزان مولود، بەختیار فەرەج، دارا حسێن، هوشیار حبیب، سامان کەریم، دیاری مەهدی، بەرزان ئەنوەر، نورس عەبدولڕەحمان. سەرپەرشتی بەرهەم: محەممەد ئەحمەد، سەرپەرشتی شانۆ، دارا حسێن، ئێکسسوار، سانان کەریم، موسیقا، محەممەد ئەحمەد. میکیاج: عومەر عەزیز. لە ٩ی ٤ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی کراوەی تەنیشتی لقی یەکگرتووی خورماڵ، لە دوو کاتی جیاوازدا، پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کراسی پیاوێکی بەختەوەر

بەرهەمی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان-لیژنەی هەڵەبجەی شەهیدە. دەرهێنانی (حاسڵ قاسم). ئەکتەرەکان: (حاسڵ قاسم، ڕێبوارفەرەج، پێشڕەو کاکەبرا، ئومێد حەسەن، شاباز نووری، شوان ئەحمەد، یادگار ڕەئوف، سەرخێڵ میرزا، کەیوان کەمال، هێمن عومەر) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێبوار محەممەد حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: ئومێد حەسەن، مۆسیقا، لهۆن جەلال. ڕووناکی: کۆساری دەلاک. جلوبەرگ: بەشداران. ساڵی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کراسی پیاوێکی بەختیار

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: بیر فۆرییە. وەرگێڕانی: نووری سەعید قادر. دەرهێنانی هێدی ئیسماعیل. ئەکتەرەکان: (هەرێم محەممەد، جوتیار واحید، پێشەوا عەزیز، وریا حەیدەر، بیلال باقی)بوون. لە یادی جیهانیی شانۆدا، ڕۆژی یەکشممە ٢٩ی ٣ی ٢٠١٥ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کفنی زەرد

بەرهەمی بەشی شانۆی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵە، نوسین و دەرهێنان: دارا خالد، ئەکتەرەکان: (سەربەست محەممەد، دیدار یاسین، دارا خالد، محەممەد لەتیف، دیاری سدیق، حەبیب ئەمین، سامان کەریم، سالار محەممەد، وشیار حەبیب، دارا خەلیل، بوشرا شەریف، لەیلا عیزەت) بوون. سەرپەرشتیاری گشتی، عادل کۆچەری. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەجمەدین عەلی. بەڕێوەبەری شانۆ: فەرحان تاهیر، میکیاج: سامان کەریم. لە گۆڕەپانی دواناوەندیی خورماڵ ٧ی١١ی ٢٠٢٣ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کلیل

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە بە هاوبەشی تیپی مۆسیقای شنروێ پێشکەشکراوە. شێوازێکی تێکەڵە لە شانۆی (گۆرانی و وێنەیی). نوسینی (یوسف العانی) وەرگێڕانی: نزار نووری. دەرهێنانی: ڕێبوار نووری. ئەکتەرەکان: (کامەران ئەحمەد، عوسمان عەبدوڵا، عەبدوڵا حەمەلاو، شادیە عەبدوڵا، سەرگوڵ حەمەڕەشید، جەلال عوسمان، بەرزان عەینەدین، کامەران نووری، غازی نادر، شنروێ ڕەئوف، تەها حەمەرەشید، عەدنان قادر، ئاراس غەفور)، منداڵە بچووکەکان (مازیار عومەر، سەیوان عەلی، ئایار حەمە، کابان محەممەد، ئاهەنگ واحید، ئاڵا محەممەد) بوون. بەشدارانی تیپی مۆسیقا: (ئازاد ساڵح، شوان عەلی، عەزیز حەمەکەریم، ئاراس جەمال، ڕزگارسدیق، عەدنان قادر، فەلاح ئەحمەد). گۆرانی: هوشیار حەمەفەرەج، ئەڵوەن عەلی. کۆرس: فاتمە عەلی، گوڵزار مەجید، زانا محەممەد، فریق عەبدوڵا ڕێکخسنەوەی شیعرەکان: دڵشاد عومەر کاکی و ئیبراهیم هەورامانی. دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید. پۆستەر سالار مەجید. دوابەرهەمی تیپی نواندن بووە. لە ٢١ى ٧ى ١٩٨٧ و ڕۆژانی دوایی لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کوا ژنەکەم

بەرهەمی تیپی نواندی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەبدولڕەحمانی حسێن نانەوا. دەرهێنانی: لەتیفی عەبەی قالانە، ژمارەیەک لە ئەندامانی تیپ ڕۆڵیانبینیوە. لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان لەنێوانی ساڵی١٩٧٢-١٩٧٤ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کوێخا

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر)ە. ئەکتەرەکان: (عەبدوڵڵای حەمەخانەڕۆڵە، محەممەد مەعروف شاه، سەعید مەلا محەممەد، جەمالی حەمەفەرەجی کوێخا، تەهای حاجی شێخ حەمەمین) بوون. ساڵی ١٩٧١ لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کوێخای گوند

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسینی: عوسمان حەمەکەریم. دەرهێنانی: نووری حسەین. ئەکتەرەکانی: (عومەر عەزیز عەلی، عوسمان حەمەکەریم، فاتیح زاهیر)بوون. ساڵی ١٩٩٧ لە سەیرانگای (دوازدە ئیمام) نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆتایی خراپەکاری

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە. نوسینی: سەیفەدین سەید محەممەد. دەرهێنانی: ئەحمەد شاه. ئەکتەرەکانی: (جەزا حەمەکەریم چایچی، تۆفیق نانەوا، فەرەیدون، نەژاد شێخ عارف)بوون. ساڵی ١٩٧٠ پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆتایی گەمە

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: سامۆیل بیکێت. وەرگێڕانی: مستەفا قسیم. دەرهێنانی: ڕانیە حەمە خالید. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، محەممەد جەزا، شێنێ حەیدەر، ئاودێر شیروان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم‌: ئیبراهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری گشتی: سالم مەجید. بەڕێوەبەری شانۆ: تەها ئەڵڵاکەرەم. جێبەجێکردنی ڕووناکی: تەها -ڕاستی. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی دیکۆر: کاست. لە یەکەمین فیستیڤاڵی پەیانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەدا ٩ى ٥ى ٢٠١٢ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

کۆتری ئاشتی

کۆتا بەرهەمی تیپی شانۆیی بیارەیە. نوسین و دەرهێنانی: حەمەڕەشید هەورامی. بە بەشداری ئەندامانی تیپ: لەوانە عەلی میرزا عارف، حەمەعەلی حەسەن، خەلیل عەبدولڵا، ئەنوەر کوێخا عارف، ئەمین حەمەوەیس..هتد. دوای پێشکەشکردنی ئەم شانۆیە، تیپی بیارە هەڵوەشاوەتەوە، تا ساڵی ١٩٧٠.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆچی هەتا هەتایی

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی نواندنی هەڵەبجە. دەقەکە هی نوسەی ڕووسی (تۆڵستۆی)یە. ئامادەکردنی. شێرکۆ محەممەد سەعید و پێداچوونەوەی (عەبدوڵا حەمەلاو)ـە، دەرهێنانی (کامەران ئەحمەد). ئەکتەرەکان: (شێرکۆ محەممەد سەعید، عوسمان عەبدوڵا، ڕێبوار نووری، سەڵاحەڕەش، جەلال عوسمان، عەبدوڵا حەمەلاو، عومەر فایەق، مەلا یاسین، بەرزان عەینەدین، کامەران ئەحمەد، هیوا عەلی، محمود عەلی، نیهایەت عوسمان، فاتمە عەلی) بوون. شانۆکە بە دەنگی هونەرمەند هوشیار حەمەفەرج لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەڵەبجە دەستپێکراوە. جلوبەرگ: نزار نووری. پۆستەر: ڕجا محەممەد عەلی. ڕووناکی: حەمەڕەشید حەمەلاو. جێبەجێکاری دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید و عیزەت عەزیز. لە ٥ى ٢ى ١٩٨٤ز بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە. لەم شانۆیەوە بینەری نێر و مێ لە یەک ڕۆژدا چوونەتە نێو هۆڵەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کۆمیدیای ئەفسوناوی

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕەئووف حەسەن. دەرهێنانی نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، تەحسین کەریم، ڕێبوار فەرەج، گەشاو نووری، تارا نووری، بێخاڵ ئەحمەد، عیرفان کامیل، حەسەن عەبدوڵا، عمار نەجمەدین) بوون. مۆسقا: هاوار حەمەنەزیم، کۆچەر نووری. ڕووناکی: ئیدریس عەلی، نەریمان فەیزوڵڵا. دیکۆر: دەرهێنەر. میکیاج: کۆچەر نووری، تانیا ئەحمەد. جلوبەرگ: بەشداران. کامەران عەلوان، بێخاڵ ئەحمەد، کۆچەر نووری. ساڵی٢٨ی ٩ی ١٩٩٤ (٥)ی هاوێنە لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کیژۆڵەیەک لە نێوان سوور و سپی

بەرهەمی (قوتابخانەی سەردەشتی بنەڕەتی)یە. بیرۆکە و نوسین و دەرهێنانی: دانا ئیسماعیل. یاریدەدەری دەرهێنەر: هاوسەر ئەمین، چنار سدیق. بەڕێوەبەری بەرهەم: هیوا حەمەکەریم. ئەکتەرەکان: (کانی یادگار، ژوان محەممەد، تنۆک سەردار، ئارینا ئیقباڵ، پەریا هاوار، پاراو هاوسەر، یوسرا عومەر، ئایان ئیبراهیم) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٧ی ٣ ی ٢٠٢٣ کات ١١ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. دووەم خەڵاتی باشترین دەرهێنانى بردووە و یەکەم خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ دراوە بە (کانی یادگار).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کێشە

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٩ یان ١٩٨٠ بەشداری فیستیڤاڵی شانۆیی (ئامێدی)ی دەزگای ڕۆشنبیری بۆ تیپەکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کردووە. لە نوسین و دەرهێنانی (حەکیم مەلاساڵح)ـە. بەپێی مەرجەکانی فیستیڤاڵەکە نوسراوە. ئەکتەرەکان: (بەهادین حاجی بەکر، عەبدوڵڵای حەمەلاو بەگ، یاسین محەممەد ئەحمەد، کامەرانی ئەحمەدی کارەبا، شێرکۆ محەممەد سەعید قەساب، سەڵاحی حاجی عەلی، فواد حەمەفەرەج نانەوا، عەلی محەممەد چاوڕەش) بوون. مەلایاسین کاری دیکۆرەکەی جێبەجێکردووە و لەسەر ڕێبازی برێخت پێشکەشکراوە و چوار خەڵاتی فیستیڤاڵەکەی بردووە. خەڵاتی نوسیین و دەرهێنان و دیکۆر و باشترین ئەکتەر. هەمان شانۆ ساڵی ١٩٨٣ لەسینەماکەی هەڵەبجە بەبێ بوونی (حەکیم مەلاساڵح) و بە نواندنی: (مەحموود عەلی قادر، سەڵاح حاجی عەلی، عەبدوڵڵا حەمەلاو، هیوا عەلی، شێرکۆ محەممەد سەعید، حەلال عوسمان، یاسین محەممەد ئەحمەد، عومەر فایەق، عەلی حەمەئەمین، سەڵاحەڕەش) پێشکەشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

کێ کردی و کێ خواردی

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی (ئومێدی نووری باتە) و دەرهێنانی (تەهای حاجی شێخ حەمەمین). جەمالی مەلاقادر و چەند هونەرمەندێکی تری نواندنی هەڵەبجە ڕۆڵیانگێڕاوە. لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەڕانەوە بۆ ژیان

بەرهەمی تیپی شانۆیی بێروونە. نوسین و دەرهێنان: دارا خالد دێکۆنی، ئەکتەرەکان: (نیگار خالد، بێروون فەرهاد، سالار محەممەد، خەرمان عومەر، ژیوای دیاری، کیژان نەجمەدین، ساڤی والی، فەرمان محەممەد، ئەحمەد فائق، هەنار عەبدولڕەحمان، شیکان کەریم، ژینۆ عومەر، سەربەست حەمەعارف، زەیتون سەعدی، سامان کەریم، دلۆڤان محەممەد، کیژان فایق، نیان فایق) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: کارزان مەولود، ئارایشت و جلوبەرگ: سامان کەریم. مۆسیقا: هۆشمەند حەمەکەریم. ئێکسسوار: فەرحان تاهیر. ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٩ یادی ٢١ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و دەوروبەریدا، لە یاریگای گشتیی خورماڵ پێشەکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەڕانەوە بۆ قوتابخانە

بەرهەمی قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتییە. نوسینی: بورهان قەرەداغی. ئامادەکردن و دەرهێنانی: مامۆستا توران ئومێد. ئەکتەرەکان: (محەممەد سادق، هامۆ محەممەد، شەهرام عومەر، هێما ئەکرەم، ڕۆژیا بێستوون، نیما کاوان، کاوان عەلوان) بوون. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

گەشتی پادشا

بەرهەمی لیژنەى هەورامان، هونەرمەندانی خورماڵ، یەکیێتی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسین: زەکریا تامر. ئامادەکردن و دەرهێنان: محەممەد سابیر. نمایشکاران: سەربەست محەممەد عارف، لایەق ئەنوەر، دیاری سدیق، سامان کەریم، هۆشمەند محەممەد، هەورامان محەممەد، دارا خەلیل، کارزان مەولود. بەڕێوەبەری بەرهەم: عابد کۆچەری. بەڕێوەبەری شانۆ: فەرحان تاهیر. دەنگ: ئالان تاهیر. مکیاج: سامان کەریم. ڕۆژی ٢٠ی٢ی ٢٠٠٦ لە تەلاری ڕێکخراوە دیموکراتییەکان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

گەشتی زانستی

بەرهەمی ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری چالاکیی لاوانە. نوسینی: شۆخان عەلی. دەرهێنانی: ڕێناس عەلی. بەشداربووان: (سایە کەریم، ژینۆ خەلیل، کاڵێ ئەحمەد، هاودەم جەمیل، ڕۆزیا بەهادین، شاهین هیوا، ئانیا ئەیاد، لاڤین عەبدوڵا) بوون. ١٨ى ٥ى ٢٠١٥ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى
پێشتر 1
...
37 38 39
...
53 دواتر