بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی تیپی شانۆیی فرمێسکە، نوسنی (موعتەسەم ڕەشید)ە. ساڵی ١٩٥٩ لە سەرشانۆی خوێندنگەی ئامادەیی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. ڕۆژانە بۆ پیاوان و شەوان بۆ ژنان. لەبەرئەوەی شانۆکە تەقەکردن و شەڕی تیابووە؛ تیپەکە بۆ مەشق و پرۆڤە و فێرکردنی ئەکتەرەکان، پەنای بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بردووە، تا بەبێ زیان دەنگی تەقەکە دروستبکەن. ئەکتەرەکان: (عەبدولڕەحمانی حسێن نانەوا، مەهدی غەفور شەریف، فاروق ئەحمەد موتەلیب، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، جەمالی مەلا قادر، موعتەسەم شێخ ڕەشید) بوون.
بەرهەمی تیپی شانۆیی خورماڵە. لە دەرهێنانی (دارا خالید)ە و سەرپەرشتیاری گشتی (شەفیق بانیشاری) و بەڕێوەبەری شانۆ (سەنعان فایەق) بووە. لە ١٤ی ١ی ٢٠١٦ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشکراوە. ئەکتەرە سەرەکییەکانى بریتیبوون لە: (شکار شەوکەت، هێمن مەولود، ئاسۆ ئارام، ئازەر عومەر، ئارام ستار).
بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: تەلعەت سامان. ئامادەکردن و دەرهێنانی: گۆران حەمەئەمین. ئەکتەرەکان: (شادان عەزیز، ئاشتی عەبدوڵا، ئامانج مەحموود، ڕزگار حەمەسەلیم، نەزیر حەمەخان، کاوە حەمەئەمین، مەریوان مەحیەدین، مەهدی سان ئەحمەد، ئەرکان عەلی، شیرین سان ئەحمەد، بەهادین حسێن، ئیحسان کەریم، کۆسار محەممەد، عەمار نەجمەدین، ڕێبوار محمود، ئاری حەمەسەعید، عەباس محەممەد، هاوبیر ئەحمەد، موەفق جەزا) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاشتی عەبدوڵا. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئیدارەی تیپ. بەڕێوەبری شانۆ: ڕزگار حەمەسەلیم. یاریدەدەری بەڕێوەبەری شانۆ: کاوە حەمەئەمین. دیکۆر: ناسیح فایەق. جلوبەرگ و ڕووناکی و مۆسیقا: دەرهێنەر. میکیاج: ڕزگار حەمەسەلیم، مەریوان مەحیەدین. دەلیل و خۆشنوس: سیروان عوسمان. لە ٢٩ی ١٠ی ١٩٩٥ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: محەممەد ڕەشید فەتاح. دەرهێنانی جەلیل سەعید. نمایشکاران: (کۆچەر نووری، گەشاو نووری، تارا نووری، ڕێبوار فەرەج، ئاشتی عەبدوڵا، کاوان عەلوان، عومەر عەبدوڵا، هاوار نەجمەدین) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: هیوا سوعاد. یاریدەدەری دەرهێنەر: نەژاد شێخ کامیل. بەڕێوەبەری شانۆ: شوان نووری. نەخشەی دیکۆر: سیروان عوسمان، نەژاد شێخ کامیل. جێبەجێکردنی: هاوار نەجمەدین، کاوان عەلوان، بۆکان خەلیل. نەخشەی ڕووناکی: دەرهێنەر، ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: هێمن هاش، ناسیح فایەق. مۆسیقا: سەلامی تۆمارگای ڕوئیا. جێبەجێکردنی: نەژاد شێخ کامیل. میکیاج: شارا ساڵح، کۆچەر نووری. جلوبەرگ: شیلان عوسمان، ڕەنگین عەبدوڵا. فەزای شانۆ: شەنگەر ساڵح، پەرێز سەعید، تەلار نووری، بۆکان خەلیل، ڕۆشنا نووری. لە ڕۆژی ١٨ی ٧ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی ڕۆشنبیری هونەریی قەزای سەیدسادق و گروپی هزر و هونەری بڕیارە. نوسین و دەرهێنانی (جەمال محەممەد سەوزە "ئازاد سەوزه")، بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد جەلال، جلوبەرگ و سینۆگرافیا: ئازاد سەوزە و نزار حەمید قاجری، ئەکتەرەکان: کیژە عوسمان، هێمن عەبدولقادر تەپەڕەشی، ئازاد سەوزە و تەکنیک و کاری هونەری: سۆران عەبدوڵا ئەحمەد، گۆران عەبدوڵا ئەحمەد، ژیان حەمەخان، ڕاییکردنی موزیک: بەهرە ئەحمەد قادر، وێنەگری فۆتۆگراف: هەڵۆ جەباری، لە چوارچێوەی سی و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ناوبازاڕی گشتیی قەزای سەیدساق ڕۆژی: ١٦ی ٣ی ٢٠١٩ نمایشکراوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ ٢٠١٩ لەناو حەوشەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە نمایشکراوەتەوە، ڕۆژی دواتریش لە قەزای شارەزوور لە ناوبازاڕی هەڵەبجەییەکان نمایشکراوەتەوە.
نوسینی: بەکر عەلی. دەرهێنانی: بەرزان عومەر. ئەکتەرەکان: (بەرزان حامید و جەلیل سەعید و چەند ئەکتەرێکی تر) بوون. ساڵی ١٩٩٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکرا. هەمان شانۆ لە هۆڵی بازرگانیی کچان، بە دەرهێنانی بەرزان حامید و نواندنی کۆمەڵێک قوتابیی پەیمانگای مامۆستیانی مەڵبەندی سلێمانی لە سلێمانی و لە ساڵی ١٩٩٥ پێشکەشکراوەتەوە. هەمان دەق، بەشی شانۆیی دەزگای هونەریی پەیام، بە دەرهێنانی: باوان هەورامی، لە ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئازادی لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی ئامادەیی پشەسازیی سیروانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: فاتح عەزیز. ئەکتەرەکانی: (حاسڵ قاسم، بەهمەن عیزەت، ئاراس حسێن، محەممەد قادر، ئارام ئیبراهیم، سەرکەوت نووری، عومەر عەبدوڵا، بەهادین غەریب، موختار سەردار) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: بورهان نعمەت. یاریدەدەری بەرهەم. محەممەد عەبدولڕەحمان، یاریدەدەری دەرهێنەر: مستەفا ئەحمەد. بەڕێوەبەری شانۆ: موحسین کاکە حەمە. ئارایشت: بەشداران. ڕووناکی: محەممەد قادر، سەرکەوت نووری. ئێکسسوار: موحسین جمیل. جێبەجێکردنی: مەریوان محەممەد. دیکۆر: موحسین کاکە حەمە. مۆسیقا: عومەر فەتاح. پۆستەر: ئەسغەر ڕەشید. ساڵی ١٩٨٧ لەسەر شانۆی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان پێشکەشکراوە.
نوسین و دەرهێنانی: دارا خالید. ئەکتەرەکانی (سەنعان فایەق و دارا خالید) بوون. ڕۆژی ١١ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) و لە هەمان ساڵ لە زانکۆی سلێمانیش نمایشکراوە.
ساڵی ١٩٧٤ لە تەوێڵە نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. ئەکتەرەکانی: (ئەیوب ڕۆستەم، مالک حەمەعەلی، حەمەساڵح تۆفیق، نیازی عیزەت، ئادەم محەممەد، قازی عیزەت) و چەند کەسێکی تر بوون.
یەکێکە لە شانۆگەرییەکانی قۆناغی یەکەمی شانۆ لە هەڵەبجەدا. ساڵی ١٩٤٤ لە ئاهەنگێکی گەورەی نەورۆزدا، لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (ساجد ئاوارە)یە. کۆمەڵێک کەس بەشداریان لەڕۆڵ و نواندندا کردووە. لەوانە (م. محمەد حەوێز، حەمەڕەش، ئەحمەد گۆچان، قالەی ئەحمەد شیرین، ئەحمەد جوتیار، نووری شێخ فەرەج، ئەحمەد غوڵام). ساڵانی دواتر ئەم هونەرمەندانە و چەند هونەرمەندێکی تر دەرکەوتوون و شانۆیی (گڵکۆی تازەی لەیل) و (چاو لەدوو)یان لەلایەن (ئەحمەد دلاوەر، لەتیف عەبدوڵڵا قادر، نەژاد شێخ عارف، سەیفەدین سەی محەممەد) پێشکەشکردووە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە بووە. نوسین و دەرهێنانی (جەمالی مەلاقادر)ە. ئەکتەرەکان بریتیبوون لە: (نەوزادی حەمەی نانەوا جەمالی حەمەفەرەجی کوێخا، لەتیفی عەبدوڵای قالانە، عبدولڕەحمانی حسێن نانەوا، عیزەتی سەید مەحموود، عەلی دەڵەمەڕی). باسی لە کاوەی سەردەم (مستەفا بارزانی) کردووە. ساڵی ١٩٧٢ لە یادی ١١ى ئازاردا لەسەر کارێزی حاجی ناجی پێشکەشکراوە.
لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی بیارەیە. نوسین و دەرهێنانی: عەلی میرزا عارف. ئەکتەرەکان: (عەلی میرزا عارف، حەمە زەمان، هادی وەستا مەحموود، ئەنوەر کوێخا عارف، ئەمین حەمەوەیس، محەممەد شەوکەت) بوون. ساڵی ١٩٦٣ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی میللیی وەفایی. بەشداریی چالاکیی قوتابخانەکانی پێکراوە. بەشی یەکەمی دەقەکە، لەلایەن گۆرانی شاعیرەوە ساڵی ١٩٥٩ نوسراوە و بە هۆکارێک تەواوینەکردووە. بەشی دووەمی (جەباری حاجی کەرەم خان) تەواویکردووە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). ئەکتەرەکان: (جەباری حاجی کەرەم خان و دوو قوتابی تر لە پەیمانگای ئایینی هەڵەبجە، نەشمیل حاجی غەفور، چنور ئەحمەدفەرەج، بەرهەم عەلی ئیسماعیل، فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، سەعید سەید قادر، سەردار عەبدوڵا، سەرۆک عەلی فەرەج) و چەند کەسێکی تر بوون. ٢٠ى ٣ى ١٩٧٧ لە هۆڵی ئامادەیی کچان و دواتر لە گۆڕەپانی پشت قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان، پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین: سەنعان فایەق، دەرهێنان: سەردار قادر، ئەکتەرەکان: ڕەزوان ئەبوبەکر، سەنعان فایق، نورس عەبدولڕەحمان، ئیسماعیل، فواد فتحوڵڵا. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپ. جلوبەرگ: فواد فەتاح. میکیاج: لایەق ئەنوەر. مۆسیقا: سامان کەریم، ئێکسسوار: کارزان مەولود. ڕۆژی ١٥ی ٩ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ئەنتۆن چیخۆف. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ژیوار محەممەد. ئەکتەرەکان: ڕزگار مینبەری، کیژان عوسمان، دیار هەورامی. بەرێوەبەری بەرهەم: ڕێباز گوڵپی. جێبەجێکاری ڕووناکی: ڕوار برزوو. جێبەجێکاری دیکۆر: هاوکار گوڵپی. ئارایشت: سیدرا ڕزگار. کاری دەنگ: ئوسامە عەزیزی، ئیمان قادر. دیزاین. شەماڵ ئەنوەر. لەلایەن گروپی شانۆی خورماڵ ڕۆژانی ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٣ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی خۆشناو عەلی شیعە، لە کتێبخانەی گشتیی خورماڵ نمایشکراوە.
بەرهەمی گروپی کچانی هەڵەبجەیە، بە هاوکاریی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان. بیرۆکە و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسور. نواندنی: (ولیان ڕەمەزان زریان حەکیم، چاوان خلیل، توران ئومێد). بەڕێوەبەری شانۆ: پەیمان عەزیز. ڕووناکی: دەرهێنەر. جێبەجێکاری ڕووناکی: عەلی نامیق. دیکۆر: کاست. دەلیل و پۆستەر: سۆران خدر. لە یادی ٢٥ساڵەی کیمیابارانی هـەڵەبجـەدا پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتییە. نوسینی دیالۆگ: پشتیوان هەڵەبجەیی. بیرۆکە و دەرهێنانی: هەردی هادی. ئەکتەرەکان: (لاوێن مەریوان، هەنار جەمال، ئەریڤان ئەفراسیاب، ئیمان زانیار، ژیلا ساڵح، ژیلان لوقمان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: شەوبۆ عەبدالقادر. بەڕێوەبەری شانۆ: نزار زمناکۆ. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هـەڵـەبجـە پێشکەشکراوە.
لە فلیمی (کچە فلیم گێڕەوەکە) کەڵک وەرگیراوە. داڕشتن و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسور. ئەکتەرەکان: (توران ئومێد، عەبدوڵا فەتاح، هێدی ئیسماعیل، لەنیا وەسفی) بوون. دیکۆر: تەها ئەڵڵاکەرەم. ڕووناکی: دابان حسێن. پۆستەر و دەلیل: سابات عەباس. بەڕێوەبەری شانۆ: ڕاویار ئەحمەد. فۆتۆگرافەر: ڕێبوار سەڵاح. هاوکاران: هەرێم محەممەد، مەبەست ئازاد. لە ٢٩ی ١٠ بۆ ١ی ١١ی ٢٠١٦لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.
بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی. نوسینی ئەمینی میرزا کەریم. دەرهێنانی ڕەئوف یەحیا. بە نواندنی چەند هونەرمەندێکی سلێمانی ساڵی ١٩٥٨ز لەسەر تەختەی شانۆی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. مامۆستا (ع. ع. شەونم)یش دووساڵ پێشتر هەمان شانۆی دەرهێناوە.
بەرهەمی تیپی هیوایە. نوسینی (ئەیوب کوێخا ڕۆستەم) ئامادەکردن و دەرهێنانی (سەیفەدین سەیدمحەممەد). ساڵانی ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٣ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.