بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: جەلیل سەعد. ئەکتەرەکانی (ڕێبوارفەرەج، کۆچەر نووری، ئەردەڵان ڕەمەزان، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر و جلوبەرگ: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: گەشاو نووری. مۆسیقا: دەرهێنەر. لە فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی ساڵی ٢٠١٠ لە دەربەندیخان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: مستەفا ابو حصب –ابراهیم الدسوقی. وەرگێڕان و ئامادەکردنەوەی: تۆفیق عەبدول. دەرهێنانی: سامان عوسمان. بەشداران: (فەرەیدون حەمەساڵح، بەهادین هەڵەبجەیی، ڕێبواری حەمەی سابیر، عەبدوڵای خەیات، ڕێبوار ئەمین، ڕێژاو محەممەد، چیا ڕەئووف، شۆخی عومەر، کامیار ئازاد) بوون. سەرپەرشتیاری بەرهەم: سەڵاحەڕەش. لیژنەی بەرهەم: کامەران ئەحمەد، جەلال عوسمان، سەمیعە محەممەد. دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید. مۆسیقا و ڕووناکی: دەرهێنەر. بەڕێوەبەری هۆڵ: سەڵاحەڕەش. چاودێرانی هۆڵ: نەردین محەممەد، شۆخی عومەر، بەختیار مستەفا. لە ٣ی ٩ی ٢٠٠٠ ڕۆژانی دوایی، لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە.
نوسینی: سەنعان فایەق، دەرهێنان: سەردار قادر، ئەکتەرەکان: (لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، سامان کەریم دەرەمەڕی، شەیما حەمەئەمین، سەنعان فایق، هۆشمەند حەمەکەریم، هەورامان محەممەد، ڕەزوان ئەبوبەکر، سینا عەبدولڕەحمان، کۆمبارس: ڕابەر ڕەشید، هێمن مەولود، ڕوەیدا کەریم، گەشبین محەممەد، هەوار بورهان، هێنەر سەنعان، ڕاستی فەریق) بوون. سەرپەرشتیاری بەرهەم: سامان کەریم. جلوبەرگ: لایەق ئەنوەر. میکیاج: کارزان مەولود، ئیسکسسوار، محەممەد ئەحمەد. مۆسیقا: ئیدریس ئەحمەد. لە ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ لە بیستەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە سەر سەکۆی فیستیڤاڵ لە خورماڵ پێشکەشکراوە. هەمان دەق تیپی هونەریی پێشەنگ، بە دەرهێنان: سامان کەریم دەرەمەڕی و بە کاستی: سەلمان سەعید، سەرکار عەبدوڵا، وریا گوڵپی، سەردار عەلی، ئەرجومەن بورهان، بەرهەم جەلال، ڕۆژگار عەبدولڕەحمان، سامان کەریم، ڕێباز عەبدولڕەحمان، یوسف عەبدولڕەحمان، باوان کەریم، شرام عوسمان، شێنێ خدر، شەنگە خدر). بەڕێوەبەری بەرهەم: بەرهەم جەلال. بەڕێوەبەری شانۆ: سەباح بامۆکی. میکیاج: کوردە قادر. جلوبەرگ: سورکێو محەممەد. مۆسیقا: سیروان مەجید، ئێکسسوار، هەڵکەوت حەمە، دەنگ، عەبدوڵا کەریم، لە ٢١ـەمین ساڵیادی هەڵەبجەدا ٢ی ٤ی ٢٠٠٩ لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان پێشکەشیانکردووە.
شانۆگەرییەکی مۆنۆدراماییە. بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەیە. نوسینی: محی الدین زەنگەنە. ئامادەکردن و دەرهێنان و نواندنی: مامۆستا هیدایەت عوسمان. بەڕێوەبەری گشتی: عەبدولی حەمەجوان. بەڕێوەبەری بەرهەم: سیروان عوسمان. یاریدەەری دەرهێنەر. بەرزان حامید. جێبەجێکردنی مۆسیقا: بەرزان حامید، سەمیعە محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: عرفان کامیل. سنۆگرافیا: دەرهێنەر، بەرزان. ڕووناکی: ڕێبوار فەرەج. جلوبەرگ. دەرهێنەر، ئومێد عەزیز. پۆستەر و دەلیل: سیروان عوسمان. ڕاییکردنی هونەرییەکان: ئومێد عەزیز، ڕێبوار فەرەج، عەمار نەجمەدین، فەخرەدین عوسمان، دیار عومەر فەرەج، نەوزاد نجیب. لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف لە٤ی ٩ی ١٩٩٥ کاتژمێر ٥ و نیوی هاوێنە پێشکەشکراوە. هەمان کار وەک بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجە بەم ستافەوە (بەڕێوەبەری بەرهەم: نەژاد شێخ کامیل. بەڕێوەبەری شانۆ: عرفان کامیل. یاریدەدەری دەرهێنەر: بەرزان حامید. سنۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی مسیقا: بەرزان حامید. ڕووناکی: ئیدریس عەلی. جلوبەرگ: دەرهێنەر. پۆستەر و دەلیل: سیروان عوسمان. لە٢٧ی ١٠ی ١٩٩٥لە دەربەندیخان نمایشکراوە.
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی بەشی شانۆیی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: بەختیار عەبدوڵا. دەرهێنانی: عوسمان محەممەد ڕەشید. ئەکتەرەکان (عوسمان محەممەد ڕەشید، بەختیار محەممەد کەریم، سەیوان محەممەد، کارزان محەممەد هادی، کامەران ئەحمەد، هەڵگورد عەلی، سوبحان مستەفا، حەیدەر حەمەساڵح، عەتا عەبدوڵا، عومەر عبدول، فەهمی حەمە تۆفیق) بوون. دیکۆر: عەدنان حەسەن. جلوبەرگ: بەشداران. دەنگ: عومەر عیزەت، محسین جەلال. ئاواز و هۆنراوەو وتنی: بەختیار عەبدوڵا. لە ١٨ی ٣ی ١٩٩٦ لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی شۆڕش و هەندێک لە هونەرمەندانی کوردستانە. نوسین و ئامادەکردن و دەرهێنانی تەها خەلیل. لە ئاوارەیی و لە ئۆردوگای سەریاس ساڵی ١٩٧٤ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی (سۆران حەمەفەرەج، خوشکان حەمەفەرەج، ڕێبوار ئەحمەد غولام، فریاد شێخ حەسەن، حەمەسەعید ئەحمەد، عیرفان محەممەد، عەدنان محەممەد، برهان محەممەد، جەلال زاگرۆس، تەهاخەلیل) بوون. ئەمیر عەباس هوەیدا سەرۆک وەزیرانی ئێران ئامادەی بینین بووە. هەمان شانۆ براوەتە حاجی ئۆمەران و لەوێش پێشکەشکراوە.
دەقێکی شانۆییە، نوسینی (شکسپیر)ە. وەرگێڕانی بۆ کوردی (ع. ع. شەونم) و پێداچوونەوەی مامۆستا حەمەلاو بەرزنجی. ئەم شانۆییە یەکەم کاری هونەرییە ساڵی ١٩٥٦ز لەسەر تەختەی شانۆ پێشکەشکرابێت. جگە لەکاری دەرهێنان، کاری هونەری تری وەک دیکۆر و مکیاجی لەلایەن مامۆستا شەونمەوە بۆکراوە. کۆمەڵێک قوتابی نمایشەکەیان ئەنجامداوە. لەوانە (جەمالی مەلا قادر -ڕۆڵی شایلۆک) و (عبدولڕەحمانی حسێنی نانەوا -ڕۆڵی بەسانیۆ) و (موعتەسەم ڕەش- ڕۆڵی برادەری ئەنتۆنیۆ)یان پێدراوە. هەروەها لەکاتی گۆڕینی دیمەنەکاندا، سروود و گۆرانی ڕاییکراوە. شیعر و ئاوازی گۆرانییەکان مامۆستا شەونم دایناون و بۆ ئەو پێشکەشکردنەیان، کۆرسێکی ٢٠ کەسی لە قوتابیانی کوڕ و کچ پێکهێناوە. بینەر لەڕێی بلیتەوە شانۆگەریەکەی بینیووە. بەمەش توانراوە تێچووی دروستکردنی شانۆکە دەربهێنرێتەوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: سەبا ئەحمەد. ئامادەکردن و دەرهێنانی: جەلیل سەعید. ئەکتەرەکان (کۆچەر نووری، عوسمان محەممەد، سنەوبەر سدیق، ئەردەڵان کاکەیی، گۆڤار جەلیل، گۆڤەند جەلیل) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەردەڵان کاکەیی. یاردیدەدەری دەرهێنەر: محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). بەڕێوەبەری شانۆ: هەڵاڵە عومەر. مۆسیقا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: ناسیح فایەق. ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. بیرۆکەی: د. شیرکۆ عەبدوڵا. داڕشتنەوەی: نەجم هۆگر. دەرهێنانی: جەلال عوسمان. ئەکتەرەکانی (عوسمان عەبدوڵا، بەهادینى هەڵەبجەیی، شۆخان عومەر، هەوار جەلیل، سەمیعە محەممەد، عەبدوڵا خەیات، سمکۆ عەزیز، کامەران ئەحمەد، یاسین محەممەد، نەوال سەعید، عەبدوڵا حەمەساڵح، نوخشە موحەممەد، نەوزاد موحەممەد، شەوکەت جەلال، عومەر بچکۆل، نەجم هۆگر، پێشڕەو موحەممەد، لاوەند فەرەیدون، داا سەعید حەمە، چیا ڕەئوف فەرەج، شوالدن قەرەداغی، ئیبراهیم نەجمەدین) بوون. لیژنەی بەرهەم: کامەران ئەحمەد، سەمیعە محەممەد، سەڵاحەڕەش. بەڕێوەبەری شانۆ: یاسین موحەممەد. دیکۆ: نەجم هۆگر، عەلی جۆڵا. جێبەجێکردنی: ئەسغەر ڕەشید، عوسمان عەبدوڵلا، یاسین موحەممەد. مۆسیقا. نیاز محەممەد، فەلاح ئەحمەد. هۆنراوەی گۆرانییەکان. نەجم هۆگر. ئاواز: ئازاد ساڵح، ئیبراهیم نەجمەدین. ڕووناکی: فریاد خەلیل. جێبەجیکردنی: عابد هەورامی. ئارایشت: دەرهێنەر. پۆستەر: ئەسغەر ڕەشید. خۆشنوس: دیلمان حەمە نادر: بەڕێوەبەری هۆڵ: سەڵاحەڕەش. چاودێران: بەرزان حامید، بەختیار مستەفا، ئاڵا موحەممەد. ٥ی ٨ی ١٩٩٨ و ڕۆژانی دوایی لەسەر شانۆی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لە سلێمانی پێشکەشکراوە.
لە بەرهەمەکانی تیپی هونەریی هەورامانە. نوسین و دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. ئەکتەرەکان (ئەیوب ڕۆستەم، هەڵاڵە عەبدوڵا، ئەرسەلان ڕەزا، ڕێبین تەوێڵەیی، جەلال بابالە، جەمال فایق، ماکوان عەبدولخالق، نەریمان فەیزوڵڵا، هانەجەلال، ئیسماعیل حاجی محەممەد) و چەند ئەکتەرێکی تر. ساڵی ١٩٩٢ لە ناو بازاڕی تەوێڵە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/لقی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: سەربەست میرزا. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕاویار ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەبدوڵا ئەحمەد. ئامادەکار و جێبەجیکاری موزیک: ئاکار مستەفا. دیزاینی جلوبەرگ: لانە حەمەسدیق. ئەکتەرەکان: (هەردی هادی، زریان ئەولحەکیم، سۆزیار حەمید، هۆگر هەڤاڵ، هامیار حەمەئەمین) بوون. بەشداری حەوتەمین فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخانی کردووە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ١١ی ٢٠٢٣ لە پارکی شار و ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٣ لە قاوەخانەی کلتوریی دەبەندیخان، پێشکەشکراوە. خەڵاتی یەکەمی باشترین بەرهەم و یەکەمی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ هەردی هادی و باشترین ئەکتەری کچ بۆ زریان ئەولحەکیمی بردووە.
بەرهەمی قوتابخانەی ئەحمەدی خانیی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. ئەکتەرەکانی (ئوسامە سەعدەدین، هاوکار هۆشیار، ڕۆجیار لوقمان، شەیما محەممەد). ساڵی ٢٠٠٦ لە چالاکیی قوتابخانەکان لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە.
سێیەم بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە دوای ڕاپەڕین. لە شیعری شاعیران (ڕەفیق سابیر، حەکیم مەلا ساڵح، حەمەسەعید حەسەن، ئیبراهیم هەورامانی، ئازاد تۆفیق)ەوە ئامادەکراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (ڕێبوار نووری). بەوەی، کە ئامادەکرابوو، نماییش نەکرا. ڕۆژی ١٦ی ٣ ی ١٩٩٣ لە دووم یادی کیمیاباراندا لە گۆڕەپانی بالەی ئامادەیی ئەحمەدموختار پێشکەشکرا. ئەکتەرەکان (عەبدوڵا حەمەلاو، ڕێبوار عەلی قادر، موحسین جەمیل، دێربن عارف، سەمیعە محەممەد ئیسماعیل، هەڵاڵە عومەر، نەبەز محەممەد ڕەشید، یاسین محەممەد ئەحمەد، جەلال عوسمان، هیدایەت عوسمان، دیاری محەممەد ئیسماعیل، شێرکۆ خالید، بەهادین نووری، کامەران نووری، دلێر عومەر فەرەج، شادان عەلی، دڵسۆز قادر، دڵخواز عەلی، موعتەسەم عوسمان) بوون.
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕاڤیار نەوزاد. دەرهێنانی: سەربەست میرزا. ئەکتەرەکان (زریان حکیم، ڕاویەر هوشیار، سۆزیار حمید، هەردی هادی). بەڕێوەبەری شانۆ: ڕاویار ئەحمەد. بەشداری شەشەمین فیستیڤاڵی نێودوڵەتی شانۆی شەقامی دەربەندیخانی لە٢٢ بۆ ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٩ کردووە. (زریان حکیم) خەڵاتی دووەم ئەکتەری کچی بردووە.
بەرهەمی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی لیدەرسی ناحکومی)یە. بیرۆکە: بەهرە کامەران عەلی. نوسین و دەرهێنانی: موسا سان ئەحمەد. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕەوشت سەباح. بەڕێوەبەری شانۆ: محەممەد ئیبراهیم وەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: مەروان نەسرەدین. هۆنراوەی گۆرانی: سەبا ئەحمەد. ئاوازی: شاد حەیدەر. تۆمارکردنی دەنگ: جیهانگیر جەلال. ئەکتەرەکان: (بارین ئاری، لیسا نزار، لایە بێساران، وەشیان ماکوان، لالی هاوکار، وینا ژەرەژ، خاکی ڕێدین، نما سەمیر، دانەر عومەر) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. (وەشیان ماکوان) خەڵاتی بەهرەمەندی کچی بردووە.
شانۆگەرییەکی کۆمیدییە. یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی هیوا. نوسینی (مۆلێر) و وەرگیڕانی (مەلا لەتیف بامۆکی) و ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر). لە گۆڕەپانی قوتابخانەی هەڵەبجە نمایشکراوە. ئەکتەرەکان (جەمالی مەلا قادر، عەبدولڕەحمانی حسێن نانەوا) و چەند هونەرمەندێکی تر. هەمان ئەم شانۆییە بەدەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر) و بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی تیپی نواندنی هەڵەبجە وەک: (شەوکەت حەمەڕەشید، سەباح ئەحمەد چاوەش، عەلی حسێن دەڵەمەڕی، سەروەت حەمەکەریم کوردسانی، کەمال عومەر مەغدور). ساڵی ١٩٧١ لە سەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشدەکرێت.
بەرهەمی لیژنەی هەورامانی (ی. ھ. ی. ک). نوسین و دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. نمایشکاران: (سەرتیپ سابر کەریم، نازم چالاک، عەدنان حەسەن حەمەسەعید، جەزا نووری، هەردی ئەیوب ڕۆستەم، ئاشتی عەبدوڵا). یاریدەدەری دەرهێنەر و ڕاییکردنی مۆسیقا: لوقمان عەزیز کەریم. بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان حەسەن. جێبەجێکردنی ڕووناکی: ئەختیار عەزیز کەریم. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەجێردنی: بەهرۆز فەلاح. جلوبەرگ: بەشداران. بەشداری یەکەمن فیستیڤاڵی شارەزووری کردووە. لە١٢ی ١ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی وەلی دێوانە لە سیدسادق پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و دەرهێنان: عومەر عەزیز عەلی. ئەکتەرەکان: عەلی عوسمان، مەریوان عەلی، هیوا ئەحمەد، هاوکار عیزەت، تریفە محەممەد، سەربەست محەممەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی هونەری پێشەنگ. بەڕێوەبەری شانۆ: نورس عەبدولڕەحمان. جلوبەرگ: عومەر عەزیز. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد. ڕووناکی: سامان کەریم، ئێکسسوار: ئوسامە عەبدولڕەحمان. هەینی ٢٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی شانۆکارانە لە تاراوگە، تێکستی: حەکیم میرزا، ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕێبوار حەمەشەریف، ئەکتەرەکان: شوکری بەکر، حکیم میرزا، ئەحمەد جاف، سۆز ساڵح، بەختیار عومەر، لوقمان مستەفا، ڕێبوار حەمەشەریف، سێڤین. موزیک: ئامانج زارا، فەرهاد ئەحمەد. ڕۆژی شەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٤ بە بۆنەی ٣٦ ساڵ تێپەربوون بەسەر تاوانی کیمیاباران و ئەنفالدا، بە بەشداری ڕەوەندی کوردی (یانەی دیالۆگ) بە دروشمی گوڵی هەڵەبجە لە سنگی گەرمیاندا دەڕوێنین، لە دانیمارک نمایشکراوە. بەشدارانی چالاکییەکانی: شیعر، پەخشان، موزیک، وتار، دیکۆمێنت (خاڵە حەمە، کەژاڵ عەبدولڕەحمان، ڕووبار خان و گۆران ئیبراهیم خەیات، ئەحمەد ڕەحمانی، شاخەوان شۆڕش، عوسمان ئەحمەد، گۆران هەڵەبجەیی، بابان سەقزی)، لەگەڵ کرنەوەی پێشەنگای کتێب بە سەرپەرشتی لاو حەمید. تۆماری ڤیدیۆیی: دارا حسێن، وێنەگرتن، دەنیز بەرخودان. دەنگ: خالید ڕەسوڵ. بەڕێوەبەری چالاکییەکان: هیدایەت مەلا عەلی.
بەرهەمی قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتییە. داڕشتنەوەی: مۆفەق عارف لهۆنی. دەرهێنانی: توران ئومێد. ئەکتەرەکان: (توران ئومێد، دیما کاوان، پشتیوان عومەر، بانە حەسەن، ئاژیار مەریوان، ئەحمەد توانا، ئەڤین عەلادین، محەممەد توانا، هەنی ئەحمەد). ب.بەرهەم: ڕازی یار ئەحمەد: لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، ڕۆژی ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە.