بەیانی هەڵەبجە لە خاچ دەدرێت

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 388

شانۆگەری

بەرهەمی شانۆکارانە لە تاراوگە، تێکستی: حەکیم میرزا، ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕێبوار حەمەشەریف، ئەکتەرەکان: شوکری بەکر، حکیم میرزا، ئەحمەد جاف، سۆز ساڵح، بەختیار عومەر، لوقمان مستەفا، ڕێبوار حەمەشەریف، سێڤین. موزیک: ئامانج زارا، فەرهاد ئەحمەد. ڕۆژی شەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٤ بە بۆنەی ٣٦ ساڵ تێپەربوون بەسەر تاوانی کیمیاباران و ئەنفالدا، بە بەشداری ڕەوەندی کوردی (یانەی دیالۆگ) بە دروشمی گوڵی هەڵەبجە لە سنگی گەرمیاندا دەڕوێنین، لە دانیمارک نمایشکراوە. بەشدارانی چالاکییەکانی: شیعر، پەخشان، موزیک، وتار، دیکۆمێنت (خاڵە حەمە، کەژاڵ عەبدولڕەحمان، ڕووبار خان و گۆران ئیبراهیم خەیات، ئەحمەد ڕەحمانی، شاخەوان شۆڕش، عوسمان ئەحمەد، گۆران هەڵەبجەیی، بابان سەقزی)، لەگەڵ کرنەوەی پێشەنگای کتێب بە سەرپەرشتی لاو حەمید. تۆماری ڤیدیۆیی: دارا حسێن، وێنەگرتن، دەنیز بەرخودان. دەنگ: خالید ڕەسوڵ. بەڕێوەبەری چالاکییەکان: هیدایەت مەلا عەلی.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی شانۆکە و تۆماری ڤیدیۆیی چالاکییەکە لەلایەن (ڕێبوار حەمەفەرەج حەمەشەریف)ـەوە بۆ ئامادەکار نێرراوە، لە ٢٥ی٣ی ٢٠٢٤.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار حەمەفەرەج حەمەشەریف)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە، خانەنشین، لە ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە... خوێن

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هەتوان

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هێرۆشیما لە ژوانی زامێکدا

بەرهەمی (تیپی شانۆیی خەبات)ی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (سەریاس عەلی، جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، شیرین هادی، سەرکەوت مارف، تریفە لەتیف، شادان عەلی، هونەر سلاح، لانە عەبدوڵلا، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نامیق هەورامی، ڕووناکی: مەریوان جەلال (مەریوان هەڵەبجەیی). جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. موسیقا: سەباح عومەر، عەباس کوردی. میکیاج: سۆران عوسمان. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەی دکتۆر

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵگەڕاوەی ژمارە چوار

بەرهەمی (ئامادەیی هەڵەبجەی کچان)ە. نوسینی: وەرزێر مەنسوور. دەرهێنانی: ئیزهار ڕەحمان. ئەکتەرەکان: (سروشت سامان، ئایە بڕیار، ڕاز هێمن، ئایدیا بێستوون) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. (ڕاز هێمن) خەڵاتی سێیەمی باشترین ئەکتەری کچی بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەناسەیەک بۆ ئاشتی

بەرهەمێکی شانۆییە. شەقامە. بەرهەمی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: هێمن ڕەحیم. ئەکتەرەکان: (چاوان خەلیل، ئاودێر شیروان، وەرزێر مەنسوور، بەمۆ فریاد، جیهان جەلال). دیکۆر: هێمن مۆنالیزا، شاڵاو ئەحمەد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دەنگ: دەرهێنەر. ١٦ی ٣ی ٢٠١٥ بەرامبەر مۆبیلیاتی شاهۆ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری